پیشەسازیی رووداو..

کاوه‌ محه‌مه‌د

بەدەر لەپاڵنەر و لێکەوتەکانی دەستلەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵی پەرلەمانتارانی سەدر، بەڵام موقتەدا و رەوتەکەی هەمیشە کاریان لەسەر دروستکردنی رووداو کردووە؛ جارێک بڕیاری بەشدارینەکردن لەهەڵبژاردن و جارێکی تر بڕیاری بەشداریکردن دەدات و دواتر دەبێتە گەورەترین فراکسیۆنی شیعەکان. ئەم رووداوەی ئەمڕۆش کە پەرلەمانتارەکانی نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان کرد و جارێکی تر کایەی سیاسی و شەقامی عیراقیان شڵەقاندەوە، وایکرد هەمیشە چاوەکانی لەسەر بن و چاوەڕێی سوپرایزی لێ بکرێت. ئەمەش فاکتەری هەرە گرنگی زیادکردنی کورسییەکانی بوو لەپەرلەمان کە بێگومان راوێژکارەکانی دەروی موقتەدا رۆڵی گرنگیان لەوەدا هەیە، تا هەردەم کارخانەی پیشەسازیی  ڕووداوەکان بن و هەمیشە خۆیان سەنتەر و کار بن ئەوانی تریش تەنها پەراوێز و کاردانەوەیان بۆ بمێنێتەوە..
ئێستا پێموایە ئەگەری هەرە بەهێزی بەردەم پرۆسەی سیاسی لەعیراق ئەوەیە کە هەڵبژاردن سەرلەنوێ بکرێتەوە، چونکە هەر حکومەتێک بە بێ سەدرییەکان پێکبهێنرێت، بەرگەی کارت و چەکەکانی دەستی سەدر ناگرێت، بەهێزترینیشیان گەرمکردنی شەقامێکە کە لە ئەساسدا دەکوڵێت.


13/06/2022



وتارەکانی تری نوسەر