بۆ یادی برا و هاوڕێی شیرینم (قادری حاجی عەلی)

کاوه‌ محه‌مه‌د
پەرەگرافێک لەکتێبی (یاداشتەکانی ساڵانی پەرلەمانتاریم) کە ئێستا خەریکی نووسینیم؛

(قادری حاجی عەلی) وەک کاندید بۆ رێکخەر

٢٠١٧/٧/١٥- لەگردی زەرگەتە سەردانی (قادری حاجی عەلی)م کرد، بەتایبەت دوو شتم پێ وت؛ یەکەمیان خۆی دوورەپەرێز نەگرێت، ئەگەر بۆ رێکخەریش خۆی کاندید ناکات، بۆ خانەی راپەڕاندن بیکات، وتی هەرگیز ئەوە ناکەم، بۆ رێکخەریش جارێ کەس خۆی کاندید نەکردووە و ئەو ئەگەرە کراوەیە، وتم؛ زەروورە ئەمە بکەیت، چونکە خەریکە هەندێ برادەر بە دەستلەپشتدانی یەکێتی و پارتی دەیانەوێ بزووتنەوەکە بەرەو بە بنەماڵەبوون ببەن و دەبێ رێگری لێ بکەین، وتی؛ دڵنیابە ببم بە رێکخەر ستۆپ بەو برادەرانە و هەوڵەکانیان دەکەم.

بابەتی دووەم وتم؛ پێویستە خانەی راپەڕاندن لانیکەم ئەندامێکی هەولێری تێدابێت، بۆئەوەی ئەو گومانانە بڕەوێنێتەوە کە دەڵێن؛ گۆڕان بزووتنەوەیەکی لۆکاڵی-یە و هەولێرییەکانیش هەست بە پەراوێزخستن نەکەن، وتی؛ کێت پێ باشە ؟ وتم؛ جارێ با وەک پرەنسیپ ئەمە بچەسپێنین، ناو گرنگ نیە، دواتر لەسەری رێکدەکەوین، وتی؛ تۆ پەرلەمانتار نوبوویتایە دەمانکردیت بە ئەندامی خانە، وتم؛ من حەز بە ئیشی حزبی ناکەم.

شەوی (٧/١٩)یش بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ کردەوە، وتی؛ باشترە بۆ کاک (عومەری سەید عەلی) بەجێیبێڵم، چونکە دەزانم من ببم بە رێکخەر کێشە بۆ گۆڕان دروستدەبێت، هەم پارتی و یەکێتی گوشاری زیاتر دەخەنە سەر گۆڕان و هەم لەناوخۆشدا هەندێ برادەر کێشە دروستدەکەن و رەنگە گۆڕان تووشی لێکترازان بکەن، بەڵام رێگەش نادەین گۆڕان بەلاڕیدا ببەن.

09/11/2022



وتارەکانی تری نوسەر