بەکورتی..
سیاسەتی خۆدزینەوە

کاوه‌ محه‌مه‌د
بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، کە یەکێکە لەکێشە سەرەکییەکانی بەردەم تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١، هەردوولای کێشەکە (حکومەتی هەرێم و شیعەکان) بەدوای دەقێکدا دەگەڕێن رێککەوتنی لەسەر بکەن کە بواری خۆدزینەوە لەجێبەجێکردنی یاساکەیان بۆ دەستەبەربکات؛ حکومەتی هەرێم دەیەوێت دەقەکە یارمەتیدەری بێت کە نە نەوت و نە هیچ داهاتێک رادەستی بەغدا بکات.

شیعەکانیش دەیانەوێت دەقەکە وابێت کە هەرێم وەک سەریەشە لەکۆڵ خۆیان بکەنەوە و دەقێک بێت کە بەغدا ناچار نەکات هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم بنێرێت، لەمەشدا ئیلتیزامنەکردنی چاوەڕوانکراوی هەرێم کۆمەکیان دەکات.

ئێستا ئەمە جەوهەری کێشەکەیە کە لەئەساسدا کێشەی مووچەخۆارانی خەڵکی هەرێمە و ئێمە داکۆکی لێ دەکەین و دەمانەوێت دەقێک بێت لەخزمەت مووچەخۆران، بەڵام نە بەغدا و نە هەولێر بە کێشەی خۆیانی نازانن و هەردوولا خەریکی شەرعاندنی سیاسەتی خۆدزینەوەن.

28/03/2021



وتارەکانی تری نوسەر