کێ فاسد بوو و کێ-ش افسد ؟

کاوه‌ محه‌مه‌د

من هەقم بەو شەڕە بەیاننامەیەی نێوان یەکێتی و پارتیەوە نیە، هەردوولایان کەم و زۆر تۆماری خیانەتیان لەئەرشیفی مێژوو و ویژدانی خەڵکدا هەیە، بەڵام بەحوکمی ئەوەی من ساڵی (١٩٩٦) لەناو جەرگەی رووداوەکاندا بووم لەهەولێر، هەر ئەوەندە دەڵێم؛ کە ئەوەی هێزە شڕەخۆرەکەی پارتی لەکوشتوبڕ و تاڵانکاری و راوەدوونان و گرتن و تۆقاندن بە خەڵکی هەولێریان کرد (تەنانەت تاڵانکاری هەندێ لەماڵە پارتیەکانیشی گرتەوە)، هێزەکانی سەدام پێیان نەکردن، چونکە ئەوان بە ئەرکێکی دیاریکراو و بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و لەسەر داوا و هانای سەرۆکی پارتی (مەسعود بارزانی) هاتنە ناو هەولێر و جگە لەکوشتن و دەستگیرکردنی هەندێ لەئەندامانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی عیراق، هیچ تاڵانکاری و کوشتوبڕێکیان لەناو شاری هەولێردا ئەنجام نەدا..

بۆیە جێی خۆیەتی بپرسین؛ کێ فاسد بوو و کێ-ش افسد ؟..

01/09/2021



وتارەکانی تری نوسەر