پەرلەمانێکی پەرێشان نەک شایان

کاوه‌ محه‌مه‌د
ئەمڕۆ نیە پارتی بەچاوێکی سووک سەیری پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەکات و لەهەوڵی بەرنامەرێژ و بەردەوامدا بووە بۆ بێ نرخکردنیان.

لە ساڵی (١٩٩٢) ەوە و لەگەڵ یەکەم هەڵبژاردندا ئەم ژەهرە سیاسییەی رشتووە و ساڵ دوای ساڵ و خول دوای خول زیاتر و بەرفرازانتر لەرێگەی بەدیکۆرکردنی دامەزراوەکانی هەرێم، بەتایبەتیش پەرلەمان-ەوە، کایەی سیاسیی کردۆتە کایەیەکی ئیفلیج و مۆنۆپۆلکراوی حزبی و بنەماڵەیی، ئەو زۆرینە ساختەیەیش کە هەیبووە.

لەجیاتی ئەوەی هێزی متمانەبەخۆبوونی سیاسیی پێ ببەخشێت، هەمیشە بۆتە سەڕچاوەی ترس و بەدگومانی و سڕینەوەی ئەویتر، هەموو ئەویترەکانی دەرەوەی خۆی کە نەبووبنە کۆیلە و پاشکۆی ئەو و نەخێرێکیان بەرامبەری راستکردبێتەوە، ئیتر رێک لەو ساتانە و لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستانەدا و لەرێگەی دەروێشەکانی-ەوە، تەعبیریان لەحەقیقەتی نادیموکراتیانەی خۆیان کردووە، چونکە پارتی کە هەموو دامەزراوەکانی تری هەرێمی کۆنترۆل و بێ ئیرادە کردووە.

ئەگەر نووزەی  (نا و نەخێرێک) مابێت، لەپەرلەمانەوە بووە، وا ئەویشی وا پەرێشان کردووە کە هەرگیز شایانی پانتایی بەرفراوانی رەخنە و  ناڕەزایەتی و تووڕەیی خەڵک لەدەسەڵات و نوێنەرایەتیکردنێکی راستەقینەی خەڵک نەبێت.

26/10/2021



وتارەکانی تری نوسەر