وه‌ڵامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ نوسینه‌كه‌ی زاك ،بێهۆ په‌لاماری شنیارئه‌نوه‌رو سه‌ركه‌وتی هاوسه‌ری دا ، به‌رله‌وه‌ی بڵێم تۆ بڵێی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رله‌بڵاوكردنه‌وه ئه‌و وه‌ڵامه‌ی بینیبێت ، ده‌بێت بڵێم وه‌ڵامه‌كه هێنده‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه له هه‌موو هاونیشتمانیه‌ك، هێنده شنیار خاتونی تێدا به ئامانج نه‌گیراوه ، راسته په‌لاماری ئه‌و دراوه ، به‌ڵام جۆری هه‌ڕه‌شه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه كه هه‌ركێ قسه بكات ، یان ده‌ست بۆ بابه‌تێكی هه‌ستیار به‌رێت ، ئه‌وه نه‌خۆی نه‌دایك و خوشك و كچ و هاوسه‌ری پارێزراو نین ، جا با كه‌س و كاری شه‌هیدیش بن ، به‌لامه‌وه سه‌یر بوو ئه‌و هه‌موو رێكخراوه‌ی ژنان و ئافره‌تان و خانمان و خوشكانه چۆن له سه‌ر هاوڕه‌گه‌زێكی خۆیان نه‌هاتنه ده‌نگ و ئه‌و تۆمه‌ته ناشرینه‌یان سه‌ركۆنه نه‌كرد ، ئاخر تۆمه‌ته‌كه له كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی و له ناو ئێمه‌دا زۆر مه‌ترسیداره ده‌شێت كوشتن و سوتاندن و ئابڕوچونی به دوادا بێت ، لێره‌وه‌یه كه شنیار هۆیه‌كه بۆ ترساندنه گشتیه‌كه‌و ئه‌وه‌ش كێماسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ حوكمڕانی كوردستان ، له لایه‌كه‌وه باسی ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین و مافی مرۆڤ و مافی ژن بكه‌یت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له سه‌ر راپۆرتی كه‌سێكی تر په‌لاماری هاونیشتمانی و هاووڵاتی و خاتونێكی به ڕومه‌تی خۆت بده‌یت .
پێم سه‌یره له سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌سه‌رۆكی پارتی و نه‌سه‌رۆكی هه‌رێم كه باوك و پسمامی سه‌رۆكی حكومه‌تن قسه‌یه‌كیان نه‌بوو ، به تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم كه به ڕوكه‌ش و به قسه زۆر باسی مافی ئافره‌ت و ئازادی ئافره‌ت ده‌كات ، به‌و جۆره ئاماژه كردن بۆ خاتو شنیار ، به ئامانج گرتنی هه‌موو ژنانی ئازادیخوازی ئه‌م وڵاته‌یه‌و پێشتریش له شه‌سته‌كانه‌وه تا ئێستا ئه‌وه یه‌كێك له‌و چه‌كانه بووه كه به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی پێشكێنراوه كه بیر كردنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه ، ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌موومان بترسێنێ ، ته‌نانه‌ت ئه‌و یه‌كێتی ئافره‌تانه‌ش كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه ،چونكه هه‌مان تانه دان له خاتوو شنیار ده‌شێت سبه‌ی ئه‌وانیش بگرێته‌وه ، ده‌ستبردن بۆ ئه‌و چه‌كه ئه‌گه‌ر چی له لایه‌كه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌رانبه‌ر له بێبه‌ڵگه‌یدا دێت كار له سه‌ر كوشتنی كه‌سایه‌تی ده‌كات ، جۆرێكیشه له خۆ به ده‌سته‌وه دان ، ئه‌مه‌ش له دواجاردا به قازانجی ئه‌و خاتونه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌وێته‌وه كه رۆژێ له رۆژان به‌و جۆره شكێنراون ، ئێستا ئیتر كه‌س بڕوا به‌و راگه‌یاندنه ناكات ، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه‌ی بڕیاریان دابێت راستی نه‌بینن .
پرسی گه‌نده‌ڵی و نادادی هێنده پرسێكی تاریك نیه كه كه‌س نه‌یزانێ ، ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی زه‌به‌لاحی هه‌رێم به گه‌نده‌ڵی كۆشك و ته‌لارو كۆمپانیا‌و شتی دیكه‌یان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان ده‌یان ساڵه باس ده‌كرێت و چه‌ندین جاریش وێنه‌و به‌ڵگه له سه‌ریان بڵاو كراوه‌ته‌وه ، وڵات نه‌ماوه پاره‌ی ئه‌م میله‌ته‌ی به گه‌نده‌ڵی تێدا به هه‌ده‌ر نه‌درێت ، ئیتر ئه‌م هه‌راو زه‌نایه‌ی بۆ چیه، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه درۆن، با شكات له‌و میدیا‌و راگه‌یاندنكارانه بكرێت كه یه‌كه‌م جار ئه‌م پرسه ده‌وروژێنن ، نه‌ك بیر له‌وه بكرێته‌وه ژێر به ژێر‌و له تاریكی‌دا به رێگه‌ی تر ئه‌و كارانه چاره‌سه‌ر بكرێت ، پرسی گه‌نده‌ڵی و نادادی هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته ئاستێك هه‌موو سه‌رانی وڵاتانی درستی كورد به‌وانه‌شه‌وه كه دێن و فه‌رشی سوریان بۆ راده‌خرێت ده‌یزانن ، ته‌نها رێگه خۆ پاككردنه‌وه‌و ده‌ربازبوونه له گه‌نده‌ڵی و نادادی ، نه‌ك به گژاچونه‌وه‌ی راستی و دروستكردنی تۆمه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی راستی ئاشكرا ده‌كه‌ن .
بۆ ئه‌وه‌ی هیچ خاتونێكی تری ئه‌م نیشتمانه توشی تانه‌و ته‌شه‌رو سوكایه‌تی نه‌بێته‌وه ، پێویسته رای گشتی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوه‌سته بكات ، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی نێو ئه‌و حكومه‌ته دێنه ده‌نگ و قسه‌یان ده‌بێت ، دوا قسه‌شم هه‌ر ئه‌وه‌یه كه نوسینی سه‌ر تیشێرتێكی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بیری خۆی ده‌خه‌مه‌وه ، ئه‌و تیشێرته‌ی بۆ دژی توند‌و تیژی له به‌ر كرابوو .