له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان چوار ساڵ ئه‌و نه‌قیبی سه‌ندیكاو ئێمه به‌رپرسی لقی كه‌ركوك بووین ، له‌و چوار ساڵه‌ی پێكه‌وه بووندا نمونه‌ی پیاوێكی سه‌نگین و له سه‌رخۆو به ویقارم ناسی ، مرۆڤێك هه‌موو خه‌می ئه‌وه بوو كورد تیباو براو یه‌كده‌ست بن ، بۆ یه‌كجاریش له سه‌ر هه‌ندێ سه‌ركێشی و توند نووسی من گازنده‌ی نه‌كردو هه‌میشه ده‌ستخۆشی لێده‌كردم ، ته‌نها یه‌كجار ئه‌ویش زۆر له سه‌ر خۆ پێی وتم "دڵی مام جه‌لال مه‌شكێنه" ماناكه‌ی به‌و جۆره بوو ئه‌و رونتر وامه‌كه نیگه‌رانبێت ، ئه‌و كاته هێشتا من له سه‌ندیكا بووم ، نه‌یارو ناحه‌ز و شۆڤار هه‌واڵێكیان دابوو به‌و گوایه من لقی كه‌ركوكم كردوه‌ته مه‌كۆی گۆڕان ، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند دۆستێك كه خۆیشیان نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس بوون سه‌ردانیان ده‌كردم ده‌نا لقه‌كه زۆر گه‌رم و گوڕانه كاری خۆی ده‌كردو ئێمه‌ش رۆژێك ئایدۆلۆژیامان نه‌خسته سه‌رو كاری سه‌ندیكاوه.
ئه‌و له ژیانی خۆیدا ئه‌زمونێكی گه‌وره‌ی له كاری رۆژنامه‌وانی و نووسین خه‌رمانكردوه، جگه له‌وه‌ش وه‌ك محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌لی میسر به‌ركه‌وتنی له ته‌ك زۆر سه‌ركرده‌و به‌رپرسا بووه له نووسین و بیره‌وه‌ری و گێڕانه‌وه‌شدا به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بۆمن من جێی نرخاندن و گه‌وره‌ییه كه ئه‌و ساڵانه‌ی به‌رپرسی یه‌كه‌می سه‌ندیكا بوو زۆر پیشه‌ییانه له گه‌ڵ هه‌مووماندا هه‌ڵس و كه‌وتی ده‌كردو به مانای وشه نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان بوو ، داكۆكی ده‌كردو هه‌وڵی ده‌دا ، بۆ سه‌رخستنی كاری رۆژنامه‌نوسی هه‌موو ده‌رگایه‌كی ده‌كوتا ، ئێ خۆ ژیانیش هێنده ئاسان نیه‌و هه‌موو كارێك به سانایی تێناپه‌ڕێت و هه‌میشه به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ر دێنه رێی مرۆڤ ، دڵنیام زۆر نهێنی له باره‌ی ئه‌و له‌مپه‌رو به‌ربه‌ستانه هه‌ن و ئه‌و نایه‌وێت بیانگێڕێته‌وه ، هه‌رچه‌ند گێڕانه‌وه‌شیان گرنگ و بایه‌خدار بن .
من وام هه‌ستده‌كرد زۆر زیاتر له خه‌می كه‌ركوكدایه ، ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی سه‌ندیكاو شتی له‌و جۆره ، كه‌ركوك وه‌ك شار ، وه‌ك ناوه‌ندێكی پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كان ، بۆیه چه‌ند له خه‌می كوردا بوو ئه‌وه‌نده‌ش له خه‌می ئه‌وانی تردا، ته‌نانه‌ت له ناو لقی سه‌ندیكاش به‌رده‌وام ده‌یگوت زۆر پێویسته توركمان و عه‌ره‌ب و ئاشوریشمان هه‌بن ، هه‌ر واش بوو ،ئێمه چالاكیمان بۆ ئه‌وانیش ده‌كرد ،له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌می كورد بونه‌كه‌ی زۆر زیاتر بوو ، چونكه ئه‌و به هۆی كاری رۆژنامه‌وانی و به‌رپرسیاره‌تیه‌وه له وانی تر زیاتر له ده‌رده كورد ده‌گه‌ی ، بیرمه پێش ئه‌وه‌ی ببمه به‌رپرسی لقی كه‌ركوك جارێك سه‌رم لێدا زۆری به خێر هێنام دۆستێك كه ئێستا مردوه ، به‌ته‌نزه‌وه به جۆێك به خێر هاتنی كردم وه‌ك ئه‌وه‌ی وتی "برای جه‌لالی به خێرێی " ئه‌و دیار بوو زۆری له سه‌ر دڵكه‌وت له به‌رده‌ك من نا ، به‌ڵام دڵنیام دواتر سه‌رزه‌نشتی كردووه ، هه‌رچه‌ند منیش له جێی خۆی وه‌ڵامی بابای ته‌نزوێژم دایه‌وه .
ئه‌و هه‌رجارێك كتێبێك چاپبكات په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كات و ده‌ڵێت جگه له خۆت كێی تر هه‌یه بۆی بنێرم ئه‌منیش هه‌ندێك ناو ده‌ڵێم یان هه‌ر به خۆم لێده‌گه‌ڕێم ، چه‌ند گه‌وره‌ییه مرۆڤ فه‌رهادانه بژێت و مرۆیی بوون بخاته سه‌رو ئایدۆلۆژیا‌و بیركردنه‌وه‌ی سیاسیه‌وه .