به پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه كوردستان ده‌یه‌مین شوێنه له سه‌ر ئاستی دنیا له یه‌ده‌كی نه‌وتا ، دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملو ، له باره‌ی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه ده‌ڵێت نه‌وتی كه‌ركوك باشترین نه‌وتی جیهانه ، هه‌ڵبه‌ت نه‌وتی كوردستان به نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه رێژه‌كه‌ی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه ، تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وتی كوردستانیش له نه‌وتی زۆر شوێن ئاسانتره ، كوردستان له نه‌وت هیچ كارگه‌و كارخانه‌و مانیفاكتۆرێكی نیه كه شانازی پێوه بكات ، ئه‌سڵه‌ن نه‌وت هیچ خێرێكی بۆ هاوڵاتی كورد نه‌بووه جگه له نه‌گبه‌تی ، كه‌نه‌دا وڵاتێكی نه‌وتیه له دوای فه‌نزوێلای یه‌كه‌م و سعودیه‌ی دووه‌م كه نه‌دا سێیه‌م وڵاته له خاوه‌ندارێتی یه‌ده‌كی نه‌وتا ، نه‌وتی كه‌نه‌دا ده‌رهێنان و خستنه بازاڕ‌و تێچونی زیاتره له نه‌وتی كوردستان ، بۆیه كه‌نه‌دا له بری فرۆشیاری نه‌وت بێت كڕیارێتی ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه‌نه‌دا سه‌رزه‌مینێكی فراوان و ده‌وڵه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و خه‌ڵكه‌كه‌شی له خۆشگوزه‌رانی و ئارامیدا ده‌ژین .
دانیشتوانی كه‌نه‌دا نزیكه‌ی 32 ملیۆن بۆ سه‌ره‌وه ن ، هه‌رێمی كوردستان یه‌ك له پێنجی ئه‌و رێژه‌یه كه‌متره، كه‌چی زێڕی ڕه‌شی كوردستان له بری خۆشگوزه‌رانی و ژیانی شایسته ، نه‌هامه‌تی و قه‌رزاری و باری ده‌رونی تێكشكاوو، هه‌روه‌ها كه‌سێتیه‌كی بچوكی ئه‌وتۆی له مرۆڤی كورد دروستكردووه ، كه بێ دار شه‌قی ئه‌وی تر نه‌توانێ له سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت ، نه‌وتی كه‌نه‌دا هیچ گه‌نه‌كارو گه‌نده‌ڵ و هه‌ڕاجچیه‌كی نه‌وتی دروستنه‌كردووه ، كه‌چی له ناو پارله‌مانی كه‌نه‌دیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له سه‌ر مافی خه‌ڵك ده‌كرێته پڕ چنگێك ، نه‌وتی كوردستان ده‌سته‌بژێرێكی تاڵانچی و گه‌نده‌ڵ و نه‌وتمافیای به‌رهه‌مێناوه ، كه‌چی سه‌رۆكی حكومه‌ت و حكومه‌ته‌كه‌ی به تكاو پاڕانه‌وه‌ی پارله‌مانیش ئاماده نین میوانداریشیان بكه‌ن، په‌رله‌مانێك حكومه‌ت میوانداریشی قه‌بوڵنه‌كات هه‌ر بۆ ئه‌وه باشه خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه .
هیچ كه‌نه‌دیه‌ك شك نابه‌یت خه‌ون به‌وه وه ببینێت بێته كوردستان بژی ، نزیكه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینن له دوره ده‌ستترین هه‌رێمی كه‌نه‌دا بژین ، ئاوه‌زی به كارهێنانی نه‌وت به‌و شێوه‌یه‌یه ده‌كرێت شوێنێك بكاته دۆزه‌خ و شوێنێكیش بكاته به هه‌شت ، كوردستان و كه‌نه‌دا بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌و جۆره‌ن .
لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت ببوایه‌ته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بوو به گوێی ره‌وانشاد مه‌سعود محه‌مه‌د كرابا ، كه وتی هه‌قه كوردستان بۆ بیست ساڵ بدرێته ده‌ست نه‌رویجی یان ده‌نیماركیه‌وه تا دروستی بكه‌ن و به ساغی و بێ‌گرفت بیده‌نه‌وه ده‌ست كورد ، ئه‌و قسه‌یه لام وایه 1997كرابوو ، ئه‌گه‌ر له 2000ئه‌و داوایه‌ی مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌دمان جێبه جێبكردایه ، ئێستا دوو ساڵ بوو كوردستا نمونه‌یه‌كی گه‌شی گه‌شه‌و پێشكه‌وتن ده‌بوو ، بۆ نه‌مانكرد جگه له ده‌رده كورد‌و گه‌نه كاری هیچی تر نه‌بوو .
ئێستاش ئه‌گه‌ر نه‌وت و غازی كوردستان به ده‌ست مرۆڤی ئاوه‌زداره‌وه بێت به 10 ساڵی تر ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ ده‌رو دراوسێ تێكی نه‌ده‌ین و بۆ خاتری توركیا‌و وڵاتانی تر نه‌بینه باوه كوشته‌ی عیراق ،ئه‌وا ده‌كرێت خه‌ونه‌كه‌ی مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د به دیبێنین ،" ئاخۆ ئه‌و رۆژه كه‌ی بێت "