پرسیاركردن نه كفره نه گومان
بارزانی ڕیفراندۆمی بۆ ئه‌وه‌كرد چه‌قه‌ڵ‌و گورگ‌و باوبۆران له‌ناومان نه‌ده‌ن، وتیشی دوای ڕیفراندۆم بۆ خۆتان هه‌ر هه‌ڵپه‌ڕن‌و ئاهه‌نگ بگێڕن، ئه‌رێ له‌ڕێكه‌وتنه سێقۆڵیه‌كه‌ی بارزانی‌و سه‌درو حه‌لبوسیدا شوێن بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێ‌و ئاهه‌نگ‌و دیلانێی كوردی دانراوه یان نا.
خۆ كفر نییه پرسیاری ئه‌وه‌بكه‌ین بڕیار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ گه‌یشته ئه‌وه‌ی كاندیدی پارتی بۆ سه‌ركۆمار ناچاری ئه‌وه‌بێت له‌ده‌رگای كوڕی به‌عسیه‌كی ئه‌نفالچی بدات‌و به‌ته‌نیشت خالیدی كوڕی سوڵتان هاشمه‌وه دابنیشێت، له‌كاتێكدا هه‌مان كه‌سی كاندید پشتی له‌یه‌كڕیزی كوردیه، ئه‌و شته‌ی له‌قه‌برسانی كوردستانیشا به‌دیناكرێت.
بادانه‌وه‌ی پارتی‌و بارزانی له‌بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییه‌وه بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی فیدراڵی، ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و كوردستان‌و بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بێت بۆ سه‌ر هه‌رێم‌و بۆ ئه‌وه‌بێت جارێكی تر كاك كه‌مال كه‌ركوكی به‌سه‌ربه‌رزی بچێته‌وه قه‌ره‌ده‌ره‌و كه‌ركوك ئه‌وه منیش به‌هه‌ر ده‌په‌نجه‌كه‌م بۆیان مۆرده‌كه‌م، به‌ڵام له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا نه كه‌ركوك، نه پێشمه‌رگه، نه كوردستان ناوی نه‌هاتوه، به‌به‌راورد به‌ڕێكه‌وتنه سێ قۆڵیه‌كه، 17 خاڵه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید زۆر كوردستانیانه تر داڕێژراوه.
پرسیاره‌كه له‌سه‌رئه‌وه‌یه شاسوار ڕێبه‌ری به‌ره‌ی نه‌خێری ڕیفراندۆم بوو، كه‌چی بارزانی سه‌رۆكی به‌ره‌ی به‌ڵێ، به‌ڵام شاسوار زیاتر له‌خه‌می پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكدایه، به‌پێی خاڵ‌و به‌نده‌كان، ئێستا ڕاستیه‌كه لای خالیدی كوڕی سوڵتان هاشمه یان لای لاهوری كوڕی شێخ جه‌نگی.
من زۆر دڵنیام كه‌وتنه دوای هاش‌و هوشی موقته‌دا سه‌در زه‌ره‌ری زیاتره له‌سودی، زه‌ره‌ره‌كه هه‌زار سه‌مه‌د بێتواته‌ی ڕاستی ناكاته‌وه، چۆن هه‌موو ڕێگه‌كان ده‌چنه‌وه بانه‌و له‌دنیاشدا ده‌ڵێن ده‌چنه‌وه ڕۆماو ئه‌وه‌ی ڕۆما مۆركێكی ئاینیشی هه‌یه، بۆ پارتی‌و بارزانی هه‌موو ڕێگه‌كان ده‌چنه‌وه ده‌باشان، ئه‌مه ڕه‌مڵ نییه، ئه‌مه هه‌قیقه‌ته‌و كه‌س ناتوانێ نكوڵی لێبكات، جامن كه‌یفم به‌یه‌كێتی دێ یان نا ئه‌وه‌یان شتێ تره "حه‌زناكه‌م ستران‌و دۆستانی دیكه‌ی ناویه‌كێتی ئه‌و ڕسته‌یه‌ی كۆتایی به‌تۆخی بخوێننه‌وه، یه‌كێتیش ماڵی خرابێ هیچ نه‌ما نه‌یكات".
له‌هه‌ر دووگۆڵیه‌كی كوردستانی‌و عێراقیدا بافڵ‌و تیمه‌كه‌ی له‌لایه‌ك‌و مه‌سرورو تیمه‌كه‌ی له‌لایه‌كی دی بن، هه‌رلایه‌ك براوه‌ش بێت دۆڕاوه، پێكیشه‌وه‌بن میله‌ت ده‌دۆڕێ، به‌ڵام ئه‌وان براوه‌ن.