دوای ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كان بۆ یادی ئه‌نفال داوای به‌رنامه‌و دیداریان لێكردین ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ئاساییه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسای نیه ئه‌وه‌یه كه‌ناڵ گه‌لی سه‌ر به‌حزب بێهۆ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بایكۆتت بكه‌ن ، له سه‌ر وتنی راستی و قسه كردن ، هیچی تر ، به‌ڵام له پڕ‌و بێداوای بوردن داوای گفت و گۆو به‌رنامه‌ت لێبكه‌نه‌وه ،له راستیدا من بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ده‌یه له زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كان به‌رنامه‌و دیدارم كردوه‌و هه‌میشه خۆبه‌خشانه له خزمه‌تی میدیادا بوومه ، له كاتێكا میدیای بیانی بۆ دیداریش ، له به‌رانبه‌ردا هه‌قی خۆت ده‌داتێ .
ئه‌وه‌ی بۆ من جێی سه‌رسامیه ، ئه‌وه‌یه ئه‌وان كاتێ ده‌یانه‌وێ به كارت بێنن هه‌موو شه‌وێك په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ به‌و جۆره قسه بكه‌ی كه به دڵی ئه‌وانه ، كه واشنهكهی ئیتر له سه‌ره‌وه پێیان ده‌وترێ " ئیتر ئه‌و نا" من ئه‌مڕۆ چوار كه‌ناڵ داوای چاوپێكه‌وتن و به‌رنامه‌یان لێكردم ، هه‌ر چواریم ره‌تكرده‌وه ، ئه‌وه‌ش هر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر وا پێده‌چێت له سه‌ره‌وه سانسۆریان له سه‌ر دانابین ، وه‌ك چۆن ده‌كرێت هه‌مان كار به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی تریش كرابێت ، سانسۆر له سه‌ر دانانیش له پای وتنی هه‌قیقه‌ت و هه‌ق بووه نه‌ك شتی تر .
به باوه‌ڕی من سانسۆر دانا له سه‌ر كه‌سانی خاوه‌ن ڕاو قسه كه‌ر بۆ خۆی جۆرێكه له كۆت و به‌ندی میدیایی و پێویسته سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و میترۆ له‌و باره‌یه‌وه به دوا دا چوونیان هه‌بێت ، ئاخر ناكرێت كه‌ناڵ هه‌بووبێت چه‌ند ساڵ له مه‌وبه‌ر هه‌موو رۆژ داوای به‌رنامه‌ت لێبكات و ئێستاش له پڕ تۆی بیر بكه‌وێته‌وه ، له كاتێكا ئه‌و كه‌ناڵه‌و زۆری تریان " بت ئهفرێنن" له بری گه‌یاندنی هه‌قیقه‌ت ، واته پاڵه‌وانی پفتێكراو دروستده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌قیقه‌ت ده‌ترسن .
من ناوی كه‌ناڵه‌كان نابه‌م ، هه‌رچه‌ند گه‌ر پێویستی كرد ، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین ، به‌ڵام هه‌ر بۆ مێژوو ئه‌وه ده‌ڵێم كه‌ناڵ هه‌یه زۆر به مه‌منونیه‌وه داوای كردوه نه‌ك بۆ به‌رنامه‌یه‌ك ، ته‌نانه‌ت به‌رنامه‌ی بۆ بكه‌م ، ئێستا ده‌یه‌وێ له هه‌واڵه‌كانیدا دوو ڕسته‌مان پێدهربڕێت ، ئه‌وه كاری نه‌كرده‌و ئه‌و په‌ڕی ناشرینیه، میدیا جگه له گه‌یاندنی هه‌واڵ و هه‌قیقه‌ت به خه‌ڵك ئه‌ركێتی ره‌چاوی ئاكاری میدیایش بكات .