به مارف به‌گ بڵێن قه‌تعی مه‌عاشی من نه‌كا چاكه
زمانی من ، له بۆ ئه‌عدا وه‌كو مارێكی زوحاكه
شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی
ئێستا كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌رقاڵی به‌ستنی دیداری یه‌كێتیه ، بار‌و دۆخی ئه‌و زۆنه‌ی كه یه‌كێتی خاوه‌ندارێتی لێده‌كات ، كه‌س نه‌ك ئاواتی پێناخوازێت ، ته‌نانه‌ت مرۆڤ به زه‌یی پیادێته‌وه ، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له‌به‌رنه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و نه‌بوو موچه‌و به كه‌م بایه‌خسه‌یركردنی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ، بگره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتوه‌ته به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ری یارو نه‌یارو هه‌ركێ هه‌ڵده‌ستێ په‌ڵێكی پیاده‌كێشێت ، به باوه‌ڕی من یه‌كێتی له بری دیداری یه‌كێتی و ئه‌و شتانه ده‌بوو كاری له پێشینه‌ی ژیان و نان و ئارامی و خزمه‌تبوایه به‌م سنور‌و ناوچه سته‌ملێكراوه ، ئاخر یه‌كێتی خۆیان ده‌ڵێن ئێمه خاوه‌نی دروشمی نان و ئازادین ، ئه‌وه‌تا نه‌نانه‌كه وه‌ك پێویست هه‌یه‌و نه‌ئازادیه‌كه‌ش تامی جاران ده‌دات ، ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی تیایه و یه‌كێتی خاوه‌ندارێتی لێده‌كات ئه‌گه‌ر به‌شێكیشی په‌یوه‌ندی به نادادی حكومه‌ت و جیاوازی كردنه‌وه هه‌بێت وه‌ك ده‌ڵێن ، به‌شی زۆریشی په‌یوه‌ندی به‌و سیستمی حوكمڕانی و پێشینه‌ی به‌ڕێوه بردنه‌وه هه‌یه كه یه‌كێتی لێره هه‌یبووه ، ئاخر كه شارێكی دوو سه‌ت هه‌زار كه‌سی وه‌ك قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بودجه‌و نه‌سریه‌ی شاره‌وانی و دائیره‌كانی له قه‌زایه‌كی وه‌ك مێرگه‌سور كه دانیشتوانه‌كه‌ی ناگاته شه‌ست هه‌زار كه‌س دوو هێنده كه‌متر بێت ، ئه‌وه دیاره یه‌كێتی كاتی خۆی له تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كاندا یان نه‌زان بووه یان كڵاوی له سه‌ر نراوه ، ئه‌وه جگه له رۆتینات و ناجۆری و هه‌ست و كه‌وتی فه‌رمانگه‌كانی ئه‌م زۆنه‌و ئه‌وی تر .
من له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه حكومه‌ت ئه‌گه‌ر دادگه‌ری تیا نه‌بوو ، ئه‌گه‌ر نادادی كرد‌و شار‌و شوێنێكی چه‌وسانه‌وه‌و دواتریش خه‌ڵكی تێبه‌ردا بۆ تانه‌و ته‌شه‌ر ، ئه‌وه حكومه‌تێكی سته‌مكارو نادادپه‌روه‌ره‌و شایانی حوكمڕانی نیه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه دوو حزبی جاران یه‌كی ئه‌م زۆنه‌شی تیا بێت و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرو گزیریان هه‌بێت ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ی یه‌خه‌ی حزبی حاكم و سه‌رۆكی حكومه‌ت بگیرێت پێویسته یه‌خه‌ی ئێره بگیرێت ، ئه‌وه ئێره‌ن ئه‌گه‌ر نادادی و سته‌مه بۆ قه‌بوڵی ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر نادادی و سته‌میش نیه بۆ چاره‌سه‌ری ناكه‌ن ، هه‌ڵبه‌ت نادادی و سته‌میش ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت .
یه‌كێتی ده‌بوو به‌ر له دیداری یه‌كێتی دوو كاری بكردایه لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئومێد بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕایه‌ته‌وه:
یه‌كه‌م : بار‌و دۆخی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی چاكبكردایه‌و برینه‌كانی دوای روداوه ناجۆره‌كه‌ی هه‌شتی ته‌موزی چاره‌سه‌ر كردبا ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س ته‌نزو گاڵته به‌حه‌وشه‌كه‌ی نه‌كات .
دوه‌م : بار‌و دۆخی ئابوری و موچه‌و خزمه‌تگوزاری چاكبكردایه ، بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م خه‌ڵكی بیانگوتایه كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی به‌رهه‌می بۆ ناوچه‌و زۆنه‌كه‌ی هه‌بوو .
مردنی خانه‌نشینان له‌به‌رده‌م بانقه‌كان ، ناردنه‌وه‌ی موچه‌خۆران به گیرفانی خاڵی بۆ ماڵه‌وه ، به‌تاڵبوونی بانكه‌كان ، ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی وه‌ك تاوان ده‌رهه‌ق به هاونیشتمانیه‌كان له ئه‌ستۆی حكومه‌ت بێت كه جێگری سه‌رۆكه‌كه‌ی كوڕی تاڵه‌بانیه ، ئه‌وه عه‌یبه‌كه‌ی بۆ یه‌كێتیه ، چونكه خه‌ڵك هه‌قی خۆیانه بڵێن ئه‌رێ دروشمه‌كانی گه‌ڕانه‌وه بۆ خانوه قوڕه‌كان و نان و ئازادی چیان به سه‌ر هات .
یه‌كێتی له‌بری داد‌و بێداد كردن به ده‌ست حكومه‌ته‌وه كه حكومه‌ت كوڕی مام جه‌لال و كوڕه‌زای شێخ نوری شێخ ساڵح تێیدا هه‌مه كارن ، جگه له ده‌یان پله داری دیكه‌ی سنوری سلێمانی ، پێویسته ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكات كه هه‌ن هه‌ر نا له به‌ر ئه‌وه‌ی كادیری هه‌ره خواره‌وه‌ی حزبه هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌كه‌ی زمانی لێده‌ر نه‌كات و پێی رانه‌بوێرێت .