پێمخۆشه به‌ر له هه‌ر قسه‌یه‌ك چیرۆكێكی ماناداری دكتۆر فه‌ره‌ج فودهتان بۆ بگێڕمه‌وه كه ئه‌و له كتێبی هه‌قیقه‌تی وندا باسی كردووه و كتێبه‌كه فیدا مورادخان كردوویه‌تی به كوردی، فه‌ره‌ج فوده ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م سێ چیرۆكه مانا‌و گوزارشتی زۆر بایه‌خداریان تێدایه ، ئه‌و ده‌ڵێت :
یه‌كه‌م : له ساڵی بیستی كۆچی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بووبه خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان و له سه‌ر مینبه‌ری پێغه‌مبه‌ر له مزگه‌وتی مه‌دینه باسی رۆڵی خه‌ڵكی كرد له له سه‌ر چاكی و راستی ده‌سه‌ڵات ، پیاوێكی ئه‌عرابی قسه‌كانی پێده‌بڕێت و ده‌ڵێت سوێن به خوا ئه‌گه‌ر خواری و چهوتیت لێبینین به زه‌بری شمشێر راستت ده‌كه‌ینه‌وه ، عومه‌ر به‌مه دڵخۆش ده‌بێت و سوپاسی خودا ده‌كات و ده‌ڵێت سوپاس بۆ خودا كه‌سانێكی فه‌راهه‌م هێناوه ئه‌گه‌ر عومه‌ر هه‌ڵه بكات به زه‌بری شمشێر راستی ده‌كه‌نه‌وه .
دوه‌م : ئیبن عه‌ون ده‌گێڕێته‌وه له ساڵی 45 ی كۆچی رێك 25 ساڵ دوای روداوه‌كه‌ی عومه‌ر كابرایه‌ك به موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیانی وت سوێند به خوا ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ ئێمه نه‌بیت ، ئه‌وا راستت ده‌كه‌ینه‌وه ، موعاویه پێی ده‌ڵێت به چی راستم ده‌كه‌نه‌وه ، كابرا وتی به دار ، موعاویه‌ش وتی كه‌واته راست ده‌بین .
سێیه‌م : ساڵی 75ی كۆچی دوای كوشتنی عه‌بدوڵای كوڕی زوبه‌یر ، عه‌بدولمه‌لیكی كوڕی مه‌روان له شاری مه‌دینه‌و له سه‌ر مینبه‌ری پێغه‌مبه‌ر وتار ده‌دات و ده‌ڵێت سوێند به خوا ئیتر هه‌ر كه‌سێك به من بڵێت له خوا بترسه به شمشێر له ملی ده‌ده‌م .
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م سێ چیرۆكه بۆ ئه‌وه‌یه بوترێت له مێژوی خه‌لیفه‌كاندا له ماوه‌ی 55 پێنج ساڵدا چ پاشه‌كشه‌یه‌ك روویداوه ، عومه‌ر كه خۆی تیرۆر كرا ،به وهدڵخۆشه كه به شمشێر راستده‌كرێته‌وه ، موعاویه گاڵته‌ی به داروهشێنهكه دێت و مه‌روان خۆی شمشێری بۆ سه‌ر ملی خه‌ڵك هه‌ڵكێشاوه .
ره‌نگه من له ئه‌دای كۆسره‌ت ره‌سوڵ رازی نه‌بووبم له كاتی حوكمڕانیدا ، به‌ڵام ئه‌و له سه‌ر هه‌واری خاڵی و كه‌لاوه‌و ململانێی خوێناوی و كشانه‌وه‌ی به‌عس بنچینه‌یه‌كی بۆ وڵاتبهڕێوهبهری دانا ، كاتێك به‌عس مامۆستاكانی كشانده‌وه، من دوو ساڵ خۆبه‌خشانه له‌و حكومه‌ته‌ی كۆسرت ره‌سوڵدا مامۆستا بووم ، خه‌ڵك ده‌یویست خزمه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی بكات ، به هی خۆی ده‌زانی ، شه‌ڕی له سه‌ر ده‌كرد ، گه‌رچی شه‌ڕی ناوخۆ‌و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتان زۆر شتی تێكدا ، نێچیروان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌وانی تریش به هه‌موو كێماسیهكیشهوه ، نه‌یانگه‌یانده ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ، بگاته ئه‌وه‌ی له سه‌ر كۆمێنت خه‌ڵك بگیرێ ، له سه‌ر په‌لاماردانی سوپای داگیركه‌ر لاوان حوكمبدرێن ،" ئه‌مه كارێكه بۆ چاوترساندن و بێشكۆ كردنی لاوانی وڵات " خه‌ڵك بكوژرێت و له په‌نا ده‌زگاكانی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه خۆی بشارێته‌وه‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی له سه‌رو دادگا‌و دادوه‌ره‌وه بن ، بۆ ئه‌مه روداوی چه‌ندین كوشتن و ته‌قه كردنم له به‌رده‌سته كه زۆربه‌ی بۆ شێواندنی بار‌و دۆخی ناوچه‌ی سلێمانیه‌و تاوانباره‌كان له هه‌ولێر په‌نا دراون له لێدانه‌كه‌ی غالیبهوه تا په‌لاماره‌كه‌ی باره‌گای ره‌وتی حیكمه‌و تیرۆر كردنه‌كه‌ی زه‌كی .
كڕینی خه‌ڵك ، كوشتنی خه‌ڵك ، داونانهوهو له دا‌و نانی خه‌ڵك ، پاشقولدان له خه‌ڵك هه‌موو ئه‌مانه ده‌شێت به‌شێك بن له كار‌و كرده‌وه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ مانه‌وه له سه‌ر كورسی، به‌ڵام لانی كه‌م خوێندنه‌وه‌ی مێژوو روداوه‌كانی مێژوو ، ههرهسهكانی كۆشكی بلورینی ده‌سه‌ڵاتداران زۆر گرنگه ببنه په‌ندو وانه ، سه‌رۆكی حكومه‌ت له بری گوێگرتن له ماستاو چی و ده‌رباران ، باشتره گوێ له ناڕازی و بوێران بگرێت ، شمشێری ده‌سه‌ڵات میلله‌ت ته‌واو ناكات ، به‌ڵام داره قوڵه‌ی خه‌ڵك ده‌شێت ده‌سه‌ڵات ژێر‌و ژوور بكات ، چه‌ندی خه‌ڵك ده‌كڕی بكڕه ، چه‌ندی به‌رپرس و پله داران ده‌به‌ی ببه ، به‌ڵام هه‌قیقه‌ت شتێكی تره ، سه‌دام هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك 99%99ی بۆ ده‌نووسرا ، كوا ؟، له نزیكی خۆته‌وه تا دورترین شوێن له كورسی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ت زۆر هه‌ن گوێیان لێبگریت و به ئامۆژگاریان بكه‌یت ، كلیلی سه‌ركه‌وتن له ئامۆژگاری خهمخۆراندایه ، له نێوان سیاسه‌تی عومه‌رو مه‌رواندا ئه‌وی عومه‌ر هه‌ڵبژێره ، ئێستا كێ نه‌مرتره عومه‌ر یان مه‌روان .