مێژوو لیپه له سه‌رۆك و پاشا‌و ئیمبراتۆری گه‌مژه‌و وێرانكار ، له‌و جۆره گه‌ورانه‌ی رێكه‌وت خستونیه‌تیه سه‌ركورسی و تاجی له سه‌ر ناون ، ئه‌وانه‌ی پێیان وابووه ده‌توانن به شه‌ڕو زه‌برو زه‌نگ و چه‌ك و كوشتن درێژه به ته‌مه‌نیان بده‌ن و له بیریان كردووه هیچ كێشه‌یه‌ك به شه‌ڕو كوشتن چاره‌سه‌ر نابێت ، ره‌نگه ئێستا‌و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین ، وێڕای رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ، ئاشتی ، چاره‌سه‌ری قه‌یران و لێبورده‌یی ، یه‌كێك بێت له سه‌رده‌مه پڕ گه‌مژه سه‌رداره‌كانی سه‌ر كورسی ، له زۆر كوچه‌و كه‌ناری دنیا گه‌مژه‌و شه‌قاوه‌و شه‌قوه‌شێن وڵات به ڕێوه ده‌به‌ن ،به‌رژه‌وه‌ندی خراوه‌ته سه‌رو هه‌موو به‌هایه‌كی دیكه‌وه ،روداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ی خۆمان و دنیاش پێمانده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی دنیا به ڕێوه ده‌به‌ن ئاوه‌زێكی گه‌مژانه‌ی شه‌قاوه‌یی خاوه‌ندارێتیان ده‌كات ، بۆیه گوێیان له ژینگه‌و سروشت و وێرانی و تێكچونی دنیا‌و مه‌رگی مرۆڤ و زۆر بوونی چه‌ك و چۆڵ نیه ، سه‌یر له‌وه‌دایه له بری بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌ر هه‌موو هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن ، له بار‌و دۆخی وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئۆكرانیا به ڕێوه ده‌چێت له بری بیركردنه‌وه له گفت و گۆو دانیشتن ، سه‌ركرده‌ی وڵاتان بیر له به‌تاڵكردنی كۆگای چهكهكۆنهكان ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ینێرن بۆ ئۆكرانیا گوایه بۆ شه‌ڕی روسیایه ، كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی كه‌نه‌داش چه‌ك بنێرێ ، به‌ریتانیا وه‌ك شه‌ڕی كۆنه قین مامه‌ڵه له گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌كات و هه‌ر كات بوار بڕه‌خسێ بۆ گفت و گۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له روسیا ده‌كات ، ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دایه شه‌ڕه‌كه له‌وه فراوانتر بكات و دنه‌ی چین و شوێنگه‌لی دیكه‌ش ده‌دات بۆ شه‌ڕو په‌لامار، له میدیاشه‌وه به‌رده‌وام وێنه‌ی ئه‌وانه ناشرین ده‌كات كه هاوسۆزی روسیان یان لانی كه‌م له ته‌ك شه‌ڕی روسیا ئۆكرانیادا نین .
ئه‌و گه‌مژانه‌ی دنیا به‌ڕێوه ده‌به‌ن له كۆشكه‌كانی خۆیاندا دانیشتون و پێك هه‌ڵده‌ده‌ن ، له گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگیش خه‌ڵك ده‌بنه قوربانی و ته‌رمی سه‌ربازه‌كان ده‌برێته‌وه بۆ خێزانه‌كانیان ، نمونه‌ی یه‌كێك له‌و گه‌مژانه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه ، كه ئێستا له سه‌ر عه‌رشی توركیا دانیشتوهودهیهوێ له حوزه‌یرانی ساڵی ئاینده‌ش ببێته‌وه سه‌رۆك ، رۆژ نیه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و په‌لامار نه‌كات ، بێئه‌وه‌ی بیر له ئاشتی بكاته‌وه ، یان لانی كه‌م بیركهرهوهو نوسه‌رو بیرمه‌ندانی توركیا له شوێنێكا رایبگرن ، رۆژ نیه ته‌رمی سه‌ربازی تورك نه‌ڕواته‌وه بۆ خانه‌واده‌یه‌ك ، رۆژ نیه لیره دانه‌به‌زێت، ئه‌ردۆغان له له ژێر داره‌كانی كۆشكه‌كه‌ی خۆیدا داده‌نیشێت و گوێ له ده‌نگی باڵدارو مه‌له‌كان ده‌گرێت و هه‌ندێك جار نوێژێكی درۆزنانه‌ش ده‌كات ، كه‌چی له چیاكان به هه‌زاران دار ده‌سوتێنێت، هه‌زاران مه‌ل و باڵدارو ئاژه‌ڵی كێوی سه‌رگه‌ردان و بێلانه ده‌كات ، ره‌نگه سبه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی ژینگه‌یدا ئه‌ردۆغان یه‌ك كاتژمێر باسی پیرۆزی بوونی دار‌و دره‌خت بكات ، كه‌چی چ گوێی له‌وه نیه هه‌زاران دۆنم دارستان بسوتێنێ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له چیاكانی كوردستان ده‌یكات و له ناوخۆشدا بۆ ناشرینكردنی نه‌یاره‌كانی كردی .
زیلنسكیهكی بوكه‌ڵه‌ی ده‌ست و پێ سپی دوو قۆچی خراوه‌ته سه‌رو ورچێكیان تێبه‌رداوه ، له‌و لاشه‌وه وڵات ریشه‌ی كێشراو ژێرخان و سه‌رخانی وڵات له بن هات ، زیانی مادی به ملیاره‌ها دۆلاره ، جگه له شكستی ده‌رونی ، ئاواره بوون ، شكۆ شكێنی ، زیاد بونی ده‌ستدرێژی سكسی ، پیسبوونی ژینگه‌و هه‌تا دوای ، كه‌س بیر له ئاشتی ناكاته‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌رگیز ناچاری ئه‌وه نه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی ئاشتی، هیچ نه‌ته‌وه‌و گه‌لێك به شهر له ناو ناچێت ، ده‌شێت بزوتنه‌وه‌كه‌ی ، به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی بۆ ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بكه‌یت و له ناویان بده‌ی، به‌ڵام خۆیان له ناو ناچن ، نه‌یاری و به‌رهه‌ڵستی سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه ، كه‌س ده‌ستبه‌رداری ئازادی نابێت ، گه‌مژه‌ییه‌كی گه‌وره‌یه ده‌سه‌ڵاتدار پێی وابێت ئه‌گه‌ر له چوار شاخ گه‌ریلاو شه‌ڕكه‌ره‌كانی كورد نه‌مێنن ، ئیدی دنیا ده‌بێت به شامی شه‌ریف ، ئازادی و خۆخاوهنی په‌یوه‌ندی به‌م گروپ و به‌و بزوتنه‌وه‌و فڵان حزبه‌وه نیه ، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به گشته خه‌ڵكه‌وه هه‌یه ، بۆیه جگه له ئاشتی و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كه هیچ رێگه‌یه‌كی تر له به‌رده‌مدا نیه ، ئۆكرانیا‌و روسیا له دواجاردا ده‌گه‌نه رێكه‌وتن ، كورد و توركیاش ، عیراق و كوردیش ، هه‌ردوو كۆریاكهش ، زۆر شوێنی دیكه‌ی دنیاش ، ئه‌مه ئه‌و كاته‌ی شه‌قاوه‌و گه‌مژه‌كان له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دێنه خواره‌وه .
دنیا پێویستی به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوهزدارو خاوهنئاكاره ، بهرێوهبهرگهلێك بتوانن ئارامی و ئاسایش و ژیان بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ، شه‌قاوه‌و گه‌مژه‌كان ناتوانن دنیا به ڕێوه به‌رن ، چه‌ند ناشرینه له عیراقی دوای روخانی بته‌كانی سه‌دامدا ، پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراك و دانانی 16 ملیار دۆلار بۆ به گژا چوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تی و كڕینی خۆراك به بیانوی رق له كه‌سێك یان حزبێك زیاتر له 5 ملیۆن هاونیشتمانی لێ هه‌ڵاوێر بكرێت ، چه‌ند ناشرین و قێوهزنه له بری ده‌ستبه‌جێ گفت و گۆ له گه‌ڵ ئازادیخوازانی باكوری كوردستان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای زیندانه‌كان به چه‌كی كیمیایی له‌و كچ و كوڕانهبدهیت ،كه جگه له داوای ژیان و ئازادی هیچ داوایه‌كی تریان نیه، چه‌ند گهمژایه مرۆڤ خۆی به سه‌ركرده‌و سه‌رۆكی وڵات بزانێت و بهربهرنامه شارێك و ناوچه‌یه‌ك بچه‌وسێنێته‌وه .