ئێ كارێكی باشه هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه نامانه‌ی له سه‌ر سێ كه‌سایه‌تی ناوهاتوی بارزانی كورد نوسراون یان له ئه‌رشیفی ده‌رو دراوسێدان كۆكراونه‌ته‌وه و چاپكراون ، نووسینه‌وه‌ی مێژو ، ئارشیفكردنی رابردوو ، كۆكردنه‌وه‌ی دیرۆك و به‌ڵگه نامه‌و ده‌كۆمێنت هه‌موو ئه‌مانه گرنگن ، به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر ئه‌وه‌یه خۆمان له كوێی مێژوداین ، ئایه ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی مێژودا نین ، ئه‌م پرسیاره پێویسته ئه‌كادیمیست و مێژوزانه‌كان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه ، ده‌بێت له هۆكاره‌كانی ئه‌و پاشه‌كشه هه‌مه‌ییه بپرسینه‌وه ، سیاسه‌ت بۆ له بری گه‌شه‌بكات و كه‌سانی كارامه‌تری له به‌رێ بۆ هه‌ڵكه‌وێت پاشه‌كشه‌ی كردوه ، ئه‌ده‌ب ، هونه‌ر، ئاكار ، ئاین ، بیر‌و باوه‌ڕ ، هه‌ست و كه‌وت ، رێز ، به‌هاو هه‌رچی هه‌یه، ئه‌م هه‌موو تێك‌شكان و ورد‌و خاشبوونه هۆی چیه ، پێش ده‌ستبردن بۆ هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه نامه‌و نووسینه‌وه‌ی مێژو وه‌رن له هۆكاری ئه‌م دۆخه ناجۆرو وێرانه بپرسن .
ئه‌گه‌ر 150 ساڵ له مه‌وبه‌ر هه‌ر ئه‌ماره‌ته‌و میرنشینێكی كورد باسكی به ده‌ستی دوژمنێكه‌وه بووه ، ئه‌دی دوای 150 ساڵ چی ، ئه‌گه‌ر ئه‌وده‌م شۆڤارو جاش و جاسوسمان هه‌شبووبێت به راده‌ی ئێستا نه‌بووه ، ئێمه‌كه‌ی ئه‌و تاریكیه به جێدێڵین ، هه‌زاران كتێبی هه‌زار لاپه‌ڕه‌یی بنووسین هیچ له وه‌ناگۆڕێت كه ئێمه له مێژودا نین ، له مێژودا بوون وه‌ك بوون وه‌ك شوناس ، له‌و شوێنه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین شێخ عه‌بدولسه‌لام عوسمانیه‌كان هه‌ڵیانواسیوه ، نه‌وه‌ی عوسمانیه‌كان سه‌ركرده‌ی شۆڕشگێڕی ئه‌مڕۆمان ده‌كوژێت و یه‌ك سه‌ركرده‌ش نقه‌ی لێوه نایه‌ت ، كه‌واته هه‌ر به‌و بێده‌نگی و نقله خۆ بڕینه له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژودا بمێننه‌وه ، بزانین كه‌ی شمشێره‌كه ده‌گاته سه‌ر ملی یه‌كه‌به‌یه‌كه‌تان .
ئه‌وه گرنگه به‌ڵگه‌و ده‌كۆمێنتی دوژمنه‌كان كه له سه‌ریان نووسیوی بێنیته‌وه و بیپارێزی ، لێ له‌وه گرنگتر ده‌رچوونه له بن ده‌ستی دوژمن خۆی ، چونكه دوژمن ئێستاش كه هه‌رچیشی بوێ، بۆی بكه‌ی ئه‌و هه‌ر له فیلم و دراما‌و گۆرانی و سه‌ماشدا سوكایه‌تیت پێده‌كات ، له بن ده‌ستی خۆ ده‌ربێنه‌و به كرده‌وه ئامبازی مێژوبه ، ئێ كابرا راستده‌كات ته‌لارو ئاپارتمان و كورسی شاهانه‌و هۆڵی قه‌شه‌نگ و هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌و مه‌لهاو دیسكۆو شه‌وانه ئاهه‌نگ و قومارخانه‌ی مۆدێرن و هه‌تادوای ناكرێ ناوبنرێن به‌رهه‌می خه‌بات ، یان ده‌بێت خه‌بات و شۆڕش راست نه‌بن و نه‌بووبن ، یان ناكرێ ئه‌مه به‌رهه‌مه‌كه‌ی بێت ، بنواڕن له هونه‌ردا له عه‌لی مه‌ردان و محه‌مه‌د عارف جزیری و حه‌مه ساڵح دیلانه‌وه هاتوینه‌ته سه‌ر كێ ، له ئه‌ده‌بدا له جزیری و حاجی قادر‌و نالیه‌وه بۆ كێ ، له خانم خاسدا له مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانیه‌وه بۆ كێ ، له مه‌لای زانادا له مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و سه‌جادی و مه‌لای گه‌وره‌وه بۆ كێ ، سیاسه‌ت خراپتر ، ئێمه له ناو په‌روه‌رده‌یه‌كی وێرانداین ، په‌روه‌رده‌یه‌كی تێكشكاوی هاڕراوی داڕزاوی هه‌لا هه‌لا ، تا له بن ده‌ستی دوژمن‌دا بین له وه‌خراپترو خراپتر ده‌بین .
وا بڕوات دایك به سه‌ر كچه‌وه ، باوك به سه‌ر كوڕه‌وه ، مناڵ به سه‌ر دایك و باوكه‌وه ، دراوسێ به سه‌ر دراوسێوه ، حزب به سه‌ر حزبه‌وه ، مه‌لا به‌سه‌ر مه‌لاوه ، هاوسه‌ر به سه‌ر هاوسه‌ره‌وه ده‌بنه جاسوس و راپۆرتنوس و كه‌سیش نیه سه‌رچاوه لێڵ و لێخن و پیسه‌كه‌ی ئاوه‌كه پاكبكاته‌وه ، كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و نوسینه‌وه‌ی مێژوبه قه‌د ئه‌وه گرنگ نیه تۆ ئێستا له مێژودای یان نا ، مێژو ئه‌وه نیه بنه‌ماڵه‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌یه‌ك به باشتر ، كه‌سێك له كه‌سێك به باشتر ، شوێنێك له شوێنێك به باشتر بزانی و خزمه‌ت بكه‌یت، مێژو ئه‌وه‌یه وه‌رچه‌رخان دروستبكه‌یت ، وا بكه‌یت خه‌ڵك له بری ئه‌وه‌ی لێتبترسن ، له پاسه‌وانه‌كانت بترسن ، له زیندان و قامچیه‌كانت بترسن ، رێزت لێ‌بگرن ، نه‌ك ئه‌وه‌ی دۆخێك دروستبكه‌ی ته‌نانه‌ت له ناو خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆتیشا هه‌بن نه‌ك ئێستا ئه‌و رابردوه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ن و به‌لایانه‌وه هیچ نه‌بێت .
مێژو هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی ناوێت ، چونكه مرۆڤ ده‌كرێت هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕی و لادانیشی هه‌بێت ، ته‌نها نیشاندانی دیوه‌جوانه‌كه‌ی و فه‌رامۆش كردنی ئه‌وی تر ئه‌و مێژوه ناجۆرو ناته‌واو نیشانده‌دات ، له‌م رۆژانه‌دا خوێندمه‌وه گوایه 1600 كتێب و لێكۆڵینه‌وه له هه‌ڵنان و په‌سه‌نی چه‌رچڵدا نووسراون ، وا گرنگ بوو ، وا وا بوو ،نوسه‌رێك دێت به كتێبێكی به‌ڵگه دار هه‌موو ئه‌وه له به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و رویه‌كی تری چه‌رچڵمان نیشانده‌دات ، له كاتێكا چه‌رچڵ و نه‌ته‌وه‌و وڵاته‌كه‌ی وه‌ته‌ی هه‌ن له ناو مێژودان و ئێمه نا .