له مانگی چواری 2004 یه‌كساڵ دوای روخانی به‌عس موقته‌دا سه‌در له به‌غداو نه‌جه‌ف جاڕی شه‌ڕی دژی ئهمهریكاو هاوپه‌یمانان دا ، یه‌كه‌مین كارێك كردیان حه‌وت سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیان كوشت ، موقته‌دا له گه‌ڕه‌كی سه‌در كه به‌ناوی باوكیه‌وه ناونراوه بنكه‌و باره‌گای سه‌ربازی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی هه‌بوو ، من جارێك یان هه‌ر ئه‌و ساڵه بوو یان دواتر سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی رۆشنبیریانم كرد له رێگه‌ی مامۆستایه‌كی زانكۆوه ، له‌وێ به گۆڤار‌و چالاكیه‌كانیان ئاشنا بووم ، هه‌ر له‌وێش له به‌شی په‌خشی مناڵان كچه كوردێكی خانه‌قینیم ناسی كه به داخه‌وه كوردی نازانی .
موقته‌دا پێشتریش تاوانباربوو به كوشتنی ئیمام عه‌بدولمه‌جید ئه‌لخوئی كه له 10ی نیسانی 2003 له ناو مه‌رقه‌دی ئیمام عه‌لی له نه‌جه‌ف كوژرا ، ساڵی 2003 به دواوه تا ئێستا ساڵی جم و جۆڵ و بزاوته سه‌یرو له پڕه‌كانی موقته‌دا سه‌درن ، كه خۆی له خانه‌واده‌یه‌كی ناسراوی عیراقه ، دۆستێك پێی وتم موقته‌دا له كۆتای نه‌وه‌ده‌كان لۆری پێبووه له نێوان به‌غداو سلێمانی ، نازانم ئه‌وه تا چه‌ند راسته ، به‌ڵام له دوای روخانی سه‌دامه‌وه یه‌كێك له فیگه‌ره هه‌ره دیاره‌كانی عیراقه .
موقته‌دا له سه‌ر سۆز‌و هه‌ڵچونی خه‌ڵك هه‌نگاو ده‌نێت ، یان رونتر ئه‌وه‌یه بڵێین یاری به سۆزی خه‌ڵك ده‌كات، به‌ڵام هیچ كاتێك له پێش خه‌ڵكه‌وه نابینرێت ،له سه‌ره‌تای روخانی به‌عس و ساڵانی دواتردا كه ئه‌و وه‌ك به رههڵستكارێكی سه‌رسه‌ختی مالكی و سه‌ركرده شیعه كلاسیكیه‌كان ده‌ركه‌وت و وه‌ك كه‌سێكی رادیكاڵ خۆی نمایش كرد ، ئێمه‌و مانان ده‌مانگوت خۆزگه ئێمه‌ش موقتهدایهكمان هه‌بوایه ، به تایبه‌ت له پرسی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كاندا پارتی و یه‌كێتی و سه‌ركرده هه‌ره دیاره‌كانی ئه‌و دوو حزبه زۆر مكوڕ نه‌بوون له وه‌رگرتنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شار‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێم .
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی رابردودا سه‌دریه‌كان 73 كورسیان مسۆگه‌ر كرد‌و بوونه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی پارله‌مانی، به‌ڵام به هۆی سه‌رسه‌ختی و نه‌یاری به مالكی وئه‌وانی تر نه‌یانتوانی له نێو شیعه‌دا یه‌كڕیزی دروستبكه‌ن، سه‌در بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگیه‌ك دروستبكات له گه‌ڵ بارزانی و سونه‌كان هاوپه‌یمانه‌تیان دروست كرد ، له به‌رانبه‌ردا شیعه‌كانی تر به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه ، ئه‌مه‌ش وای كرد كه هه‌موو ریسه‌كه‌ی موقته‌دا ببێته‌وه خوری .
دوا هه‌نگاوی موقته‌دا به كشانه‌وه‌ی سه‌دریه‌كان و به‌ڵێنی خانه‌نشینكردنی پارله‌مانتاره‌كانی ، بێئه‌وه‌ی یه‌ك رۆژ كاریان كردبێت ، ده‌بێته بێوێنه ترین گه‌نده‌ڵیی پارله‌مانیی له دنیادا ، پارلهمانهكهش به گه‌نده‌ڵترین پارله‌مانی دنیا وێنا ده‌كات ،لێره‌وه ئه‌ستێره‌ی موقته‌دا چی تر به‌و دره‌وشاوه‌ییه نامێنێته‌وه ، چونكه ئیدی نه‌یاره‌كانی ده‌توانن ئه‌مه وه‌ك توانجێك به‌كار بێنن ، له كاتێكا ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ش بزانین كه نه‌یاره‌كانی موقته‌دا سه‌دریش به‌و جۆره فریشته نین ، به‌ڵام لێره‌وه گره‌و كردن له سه‌ر موقته‌دا كرهوكردنه له سه‌ر شێوازێكی تر له گه‌نده‌ڵی ئه‌و گهندهڵخانهیهی عیراق .
رون نیه موقته‌دا له داهاتودا ده‌توانێ سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بێت یان نا ، بۆخۆیشی تویته‌كانی وه‌ك جاران توند و زبر نین ، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ینی یه‌كه‌می دوای جه‌ژنی قوربان ، ئه‌وه‌نده‌ی داوا له خه‌ڵك ده‌كات دینیان ده‌مه زه‌رد بكه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌نده داوای شتی دیكه‌ی نه‌كرد، ئێستا ئه‌ركی میره پارهدارو خاوه‌ن كورسیه‌كانی كوردایه‌تی ئه‌وه‌یه بیر له یه‌كڕیزی خۆیان بكه‌نه‌وه به‌رله‌وه‌ی گره‌و له سه‌ر كه‌سان و لایه‌نی تر بكه‌ن ، كێشه‌ی سه‌رانی كورد جۆرێك له پێداگیری و ملنه‌دانی نالۆژیكانهیه كه تا ئێستا به زیانی زۆر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆكورد له هه‌رێمی كوردستان ،كه هێشتا ئهروپاو ئه‌مه‌ریكا پشتیان تێنهكردوهو هه‌میشه هاوكارو پشتیوانی بوونه ، كێشه‌كه له ناوخودی كورده‌كه خۆیدایه كه له بری پێكه‌وه‌یی له گه‌ڵ خۆی بیر له كه‌سێتیه‌كی جیوه ئاسای وه‌ك موقته‌داو هاوشێوه‌كانی ده‌كاته‌وه .