ساڵی 2011 نامیلكه‌یه‌كی بچوكم به ناوی تاڵه‌بانی و ده‌وڵه‌تی كوردی چاپكرد ،نامیلكه‌كه ته‌نها 58 لاپه‌ڕه بوو ، له‌وێدا به‌گشتی و له ته‌واوی ئه‌و چه‌ند وتاره كه‌مه‌دا كه زۆربه‌یان پێش چاپی نامیلكه‌كه له رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوكرابوونه‌وه ، ره‌خنه‌م له سه‌رنجێكی تاڵه‌بانی گرتبوو ، كه پێی وابوو ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه ، یانی خه‌ونی شاعیرانه نزیكه له خه‌یاڵ و فه‌نتازیاوه‌و له واقیعدا نایه‌ته دی، گوایه ئه‌و ده‌م كه مام جه‌لال سه‌رۆكی عیراق بوو له یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی وتوویه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه، ئه‌م پێشه‌كیه‌م بۆ ئه‌وه باسكرد ، بڵێم تاڵه‌بانی باوك هه‌موو ره‌خنه‌یه‌كی پێقبوڵ بوو ، ئه‌مه وێڕای سه‌رنجی زۆری ئێمه‌ومانان له سه‌ری ، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا سلێمانی له ئێستا دۆخی باشتر بوو ، ره‌خنه ده‌گیراو ترسیش نه‌بوو ، ته‌نانه‌ت تاڵه‌بانی پێشه‌كی بۆ سه‌گوه‌ڕه‌كه‌ی موكری نووسی ، جگه له‌وه‌ش به ناوی خوازراو‌و به‌ناوی ئاشكرا رۆژ نه‌بوو ره‌خنه‌ی لێنه‌گیرێت، من ناڵێم رۆژگاری ئه‌و سلێمانی به‌هه‌شت و ئێستا دۆزه‌خه ، به‌ڵام جیاوازیه‌كه زۆره .
سلێمانی ئێستا له سایه‌ی ئه‌م یه‌كێتیه‌دا كه بووه به داری به‌ر ڕه‌شه‌باو هه‌ر رۆژه لقێكی به‌رده‌بێته‌وه ،له پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه ، نه‌ك هه‌ر له ڕووی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌و جاده‌و بانه‌وه ، بگره له ڕووی دیموكراسی و ئازادی بیر‌و ڕایشه‌وه پاشه‌كشه‌ی كردوه ، رۆژگارێك سلێمانی له بواری ته‌ندروستی و ژینگه‌و هه‌لی كار‌و پاك و خاوێنیه‌وه سه‌رتۆپی هه‌رێم و عیراق بوو ، ئه‌ی ئێستا چۆنه ، ته‌نانه‌ت موچه‌كه‌شی جاری وایه هه‌فته‌و ده‌ڕۆژ له دوای شوێنانی تره‌وه‌یه ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی دۆخێكی ده‌رونی خراپ و ناجۆری وا دروستكراوه ، كه كه‌س ئه‌وی تر ناخوێنێته‌وه ، گره‌و له سه‌ر وێرانكردنی سلێمانی كه زیاتر له 15 ساڵه قسه‌ی له سه‌ر ده‌كرێت و هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت ، له‌م كابینه‌یه‌دا كه به‌شێك له كاره‌كته‌ره دیاره‌كانی خه‌ڵكی سلێمانین، به ته‌واوه‌تی چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و خه‌ریكه به‌و ده‌رده ده‌چێت كه سالم له وه‌ڵامی نالی‌دا نووسیویه‌تی ، ئێ رۆمی ده‌ستیان گه‌یشته سه‌یدانی ناوشوان و كه‌لار بۆیه ئه‌وه‌نده شوومن له شه‌خسیش ده‌ده‌ن زه‌ره‌ر .
له ماوه‌ی رابردودا ئێمه گروپێك نوسه‌ر بۆ دۆخی هه‌رێم وبه تایبه‌ت سلێمانی له گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی دانیشتین ، هه‌ڵبه‌ت به داخه‌وه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت دیداره‌كه په‌خش نه‌كرا ، كه هه‌م دیداره‌كه‌و هه‌م قسه‌كانیش له‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت راشكاو تر‌و ڕونتر بوون ، دیداره‌كه بڵاو نه‌كرایه‌وه‌و له سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی یه‌ك دوو وێنه هیچ نه‌ما پێمان نه‌ڵێن ، گوایه له گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت نابێت دانیشین ، ئاخر ئه‌وه چ لۆژیك و ئاوه‌زێكی كوێرانه‌یه ، خۆ بۆ خۆمان نه‌بووه ، دواتر قوباد له‌و دانیشتنه‌دا به خه‌ت و ئیمزای خۆی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نووسی ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیاری كراودا دۆخی سلێمانی و ئه‌م ناوچه‌یه چاكنه‌بێت ، ئێمه ده‌مانتوانی كۆپی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه لای خۆمان هه‌ڵبگرین ، به‌ڵام نه‌مانكرد .
ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی ئێستا سلێمانی تیایه ، بار‌و دۆخێكی یه‌كجار ناخۆش و نه‌خوازراوه ، كه‌سیش نیه ڕون و ڕه‌وان له سه‌ری بێته وه‌ڵام ، جاران هیچ نه‌بێت مرۆڤ ده‌یتوانی یه‌خه‌ی مام جه‌لال ، كاك نه‌وشیروان ، یان كاكه‌كانی نزیكی ئه‌وان بگرێت ، ئێستا كه‌سه نیه پێی بڵێی بابه سلێمانی به فه‌تارات چوو " خۆشه ده‌رچوون ئه‌گه‌ر چی بۆ سه‌قه‌ر چین " كفری كه له سنوری سلێمانیه پێی ده‌وترا " به‌له‌د ئه‌لوزه‌را " خه‌ریكه چۆڵده‌بێت " به تایبه‌ت له سه‌ری ده‌نووسم " چه‌مچه‌ماڵ جگه له بێ ئاوی خه‌ڵك دێت له رای خوا خه‌سته‌خانه‌ی بۆ دروست ده‌كات و پڕۆژه نیوه چڵه‌كانیشی واده‌بن به كه‌لاوه ، شانۆی رۆمانی له ناو هه‌واری شار خه‌ریكه ده‌بێته زبڵخان ، كۆشكێك كه له چه‌می ره‌زان كرابوو ئێستا بووه به كه‌لاوه‌و شوێنی مارو مێروو، شار‌و شوێن و ناوچه‌و هه‌وارێك شك نابه‌ی هه‌زار برین و ده‌ردی نه‌بێت ، به بیانوی خڕكردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆیشه‌وه ده‌ست نراوه‌ته بینه‌قاقای زۆنه‌كه .
له هه‌ر كات زیاتر ئێستا سلێمانی و ئه‌م ناوچه‌یه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌و قسه له سه‌ر كردنه ،ئه‌گه‌ر له ناو یه‌كێتیشدا كه‌س نه‌بێت دوو قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكات ، خۆ بنه‌ماڵه ناوداره‌كانی شار ، جوامێر‌و خه‌مخۆره‌كانی سلێمانی و ده‌ورو به‌ری ده‌بێت بێنه ده‌نگ و قسه‌یه‌ك بكه‌ن " لێره هه‌ر شووشه نه‌شكاوه وا ڕه‌ز ده‌سوتێ " .