زۆربه‌مان ده‌شێت ئه‌و فیلمانهمان بینیبێت كه باس له به كار هێنانی چه‌كی ناوكی و نیوترۆن و ئه‌تۆم ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له پڕدا ئیدی دنیا ژێر‌و ژور ده‌بێت ، من خۆم له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند فیلمی جیاجیام بینیوه كه زۆربه‌یان به‌رهه‌می هۆلیودن ، هۆلیود له هه‌ره زۆری كاره‌كانیدا مرۆڤی ئه‌مه‌ریكی وه‌ك فریاد ڕه‌س و دنیا رزگار نیشانده‌دات ، كه‌واته ده‌بێت بزانین له نێوان هۆلیۆد و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی و سی ئای ئه‌ی و پۆلیسی فیدراڵیشدا جۆرێك له په‌یوه‌ندی هه‌یه ، په‌یوه‌ندی به سه‌ردار كردنی ئه‌مه‌ریكا ، زۆر ده‌گمه‌ن هۆلیود وێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا ، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی ، هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی ، پۆلیسی ئه‌مه‌ریكی خراپ نیشانده‌دات .
قسه‌ی ئێستا له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌بۆچی به فیلم وێنه‌ی به كار هێنانی ئه‌و چه‌كه یاساغانهمان نیشانده‌ده‌ن، بۆچی دنه‌ی ورچه سپیه‌كه ده‌ده‌ن كه جار‌و بار هه‌ڕه‌شه‌ی به كار هێنانی ئه‌و چه‌كانه بكات ، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر روسیا چه‌كی یاساغ به كار بێنێت ، ئێمه‌ش وه‌ڵامی هاوشێوه‌مان ده‌بێت ، به‌رپرسێكی پێشوتری هه‌مان وڵات ده‌ڵێت به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكا نایانه‌وێت به‌م زوانه ئه‌و شه‌ڕه ته‌واو بێت، شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر نووسیمان ئه‌مه‌ریكا حه‌زناكات ئه‌م شه‌ڕه كۆتای بێت ، ئه‌ڵمانیا له رابردودا پاره‌ی خه‌یاڵی بۆ به‌شی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ته‌رخان كرد ، شه‌ڕه‌كه هێشتا نه‌بووه‌ته ساڵێك و هه‌موو دنیای به خۆیه‌وه مژۆڵ كردووه .
ئه‌مه‌ریكا په‌یتا په‌یتا چه‌كی خۆی له‌و شه‌ڕه‌دا تاقیدهكاتهوهو نایه‌وێت ئۆكراین بكه‌وێت ، شه‌قاوه سیاسیه‌كانی دنیا ده‌نگیان له سه‌رو ئاوه‌زو بیركردنه‌وه‌و ئاشتیه‌وه‌یه ، نهبایدن ، نهپۆتن ، نه ئه‌وانی تر كه‌س حه‌وسه‌ڵه‌ی ئاوه‌زو بیركردنه‌وه‌و ئاشتی نیه ، ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ر ده‌رگای روسیا جارێك ده‌ست به قژی پۆڵه‌ندادا دێنێت ، جارێك سه‌رۆكی ئۆكراین له باوه‌ش ده‌گرێت و نه‌سته‌له‌ی ده‌داتێ تا ژیر بێته‌وه ، ئه‌وروپیه‌كان به فه‌ڕه‌نسای ئاوهزداریشهوه كه‌وتونه‌ته داوی شه‌ڕێكه‌وه كه له نێو ماڵی ئه‌واندایه به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكا دنه‌ی سه‌ركێشی ئه‌ڵمانیا ده‌ده‌ن ،به‌شێك له شه‌قاوه سیاسیه‌كان شه‌ڕه‌كه زۆر گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه تا دواتر خۆیان ببنه كۆتری ئاشتی و شه‌ڕه‌كه رابگرن ، هه‌مان سیناریۆی جه‌نگی یه‌ك و دووی جیهانی له سه‌رده‌م و رۆژگار‌و بیركردنهوهیهكهی جیاواز تردا .
ئێمه هه‌موو مرۆڤایه‌تی له ناو شه‌ڕێكی گه‌وره‌داین ، نهناتۆو نهئهمهریكاو نه به‌ریتانیاش كێشه‌ی ئه‌وه‌یان نیه ئه‌م شه‌ڕه كێ ده‌سوتێنێ و كوێ له ناو ده‌بات ، ئه‌وان ته‌نها خه‌یاڵیان لای ئه‌وه‌یه شه‌ڕه‌كه به ئاسانی كۆتای نه‌یه‌ت ، ورچه سپیهكهش هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هار تربێت ، بۆ ئه‌مه‌ش داشهكان له ئه‌وروپان ، ئه‌و داشانهی كه ده‌بێت ئه‌وان بیانجوڵێنن ، داخۆ ئاوه‌زی چینی و هیندی و كه‌مێكیش فه‌ڕه‌نسی ده‌توانن ئه‌م ورچه‌ی نێو به‌فر سارد بكه‌نه‌وه‌و به ناتۆ‌و ئهمهریكاو به‌ریتانیاش بڵێن ، ئۆكرانیا وا خوێن ده‌یبات ئیتر ستۆپ .