43 ساڵه ئێرانیه‌كان له بن یاسای زۆره ملێدا ده‌ژین ، ئازادی پۆشین ، ئازادی وتن ، ئازادی سیاسی و ئازادی گۆرانی و شیعری‌یان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه ، چوار ده‌یه له به‌ڕێوه بردنی سیستمێك له نێو ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاریه‌ی له دنیادا ڕووده‌ده‌ن و گه‌نجانی ئێرانیش هه‌موو گۆڕانكاریه‌كان به چاوی خۆیان ده‌بینن ، به‌و جۆره ژیانكردن زۆر ئه‌سته‌مه ، گه‌نجانی ئێران هه‌میشه له هه‌ر بیانویه‌ك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی به گژ ئه‌و سیستم و زه‌برو زه‌نگه‌دا بچنه‌وه ، ژینا ئه‌مینی له بیانویه‌ك زیاتر نیه ، ده‌نا ساڵانی پێشتریش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بیانویه‌ك هه‌بووبێت ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بوه‌ته‌وه ، جیاوازی ئه‌مه‌ی ئێستا له‌وه‌دایه زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتوه‌ته‌وه‌و زانكۆكان و فێرگه‌كانی خوێندن زۆربه بوونه‌ته پاڵپشتی ئه‌و هاواری گۆڕانكاریه‌ی كه خه‌ڵكی ئێران ده‌یانه‌وێت .
له به‌رانبه‌ر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه‌دا له بری حكومه‌ت و لایه‌نی به‌رپرس هه‌ندێك چاكسازی بكه‌ن و لانی كه‌می وه‌ڵام به هه‌ندێك خواستی خه‌ڵك بده‌نه‌وه ، به ئاگرو ئاسن ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی شه‌قامه‌كان بنێرنه‌وه بۆ ماڵ و زانكۆ‌و فێرگه‌كان و بێده‌نگ و كهویان كه‌ن ، تا ئێستا هه‌زاران كه‌س گیراوه گرتنی خه‌ڵك به كۆمه‌ڵ له هه‌موو شاره‌كان به‌ڕێوه چووه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ر به‌رزه ، عه‌لی خامنه‌ئی رێبه‌ری باڵای شۆڕش كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له ئێرانداو دوابڕیاری چاكسازی و سه‌ركوتكردن لای ئه‌وه هیچ نیازێكی گۆڕانكاری به‌ره‌و چاكسازی نیه‌و لای وایه خۆ پیشانده‌ران هه‌موویان لاده‌رو تێكده‌رن ، لاده‌ره‌كان پێویستیان به ته‌مبێ و سزایه‌و تێكده‌ره‌كان پێویسته بنهبڕبكرێن ، ره‌نگه ئه‌مه ببێته بنه‌مای وه‌ڵام دانه‌وه به خه‌ڵكی توڕه‌و ناڕازی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی خامنه‌ئی وه‌ك دواقسهو دوا بڕیار سه‌یر ده‌كرێت ، له دۆخی ئاوادا ده‌بێت چاوه‌ڕێی كوشت و بڕو خوێن رشتنی زۆر بكرێت ، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره گه‌لانی ئێران دێنه سه‌ر شه‌قام و هه‌ست ده‌كه‌ن ته‌نیاو بێكه‌سن ،ئێستاش به‌هه‌مان بار‌و دۆخدا تێده‌په‌ڕن وێڕای كوشتنی زیاتر له 150 خۆ پیشانده‌ر به ده‌ستی پۆلیس و به‌سیج و پاسدار‌و ئیتڵاعات ، ره‌نگه په‌یامه‌كه‌ی رابه‌ر ده‌رگا بۆ كوشتنی زیاتر بكاته‌وه ، به‌ڵام ئاماژه‌كانی تر ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆی بدات پێویسته گۆڕانكاری بكات ، ئاماژه‌كانی خه‌ڵك ، ناڕه‌زای گشتی وا ده‌ڵێن ، له به‌رانبه‌ریشدا ئاماژه‌كانی پشت قسه‌كانی خامنه‌ئی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركوتی زیاتر ده‌كه‌ن ، ئه‌م دوو جۆره له ئاماژه‌ی دژ به‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا به زیانی خه‌ڵكی ئازادیخوازیش كۆتای بێت ، دواجار رژێم زه‌ره‌ری زیاتری لێده‌كات ، ههرچۆنێكه ئێستا هه‌وڵ هه‌یه تا وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌كان لای خه‌ڵك بگۆڕن به‌وه‌ی كه ئه‌مه خواستی تێكدانی وڵاتی له پشته‌وه‌یه و كورد‌و خه‌ڵكانی تر به بیانوی ناسیونالیستی و مه‌زهه‌بی مه‌هسایان كردوه‌ته بیانوو ، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا خه‌ڵكانی ئازادیخواز مێژوی چل ساڵ له كۆت و به‌ند ده‌بینن ، بۆیه نایانه‌وێت بڕوا به‌و پڕوپاگه‌نده‌یه بكه‌ن .
ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی بینینی خۆپیشاندانه‌كان و به ده‌ر له هه‌ست و كه‌وتی حكومه‌ت له گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران به‌ریه‌ككه‌وتنی گه‌وره له نێوان هێزی مانه‌وه‌ی وه‌ك خۆی و خواستی گۆڕانكاری، زۆر به تۆخی ده‌ركه‌وتوه، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م راستیه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه به سودی خۆی له لایه‌ك و سودی گشتیش كۆتای دێت، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هه‌نگاوی چاكسازی بنات ، له شێوه‌ی ئاشته‌وایی گشتی ، كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به ڕووی ئازادی وتن و نوسین و خوێندنا بۆ ئه‌وانی تر ، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پۆلیسی ئاكار و هه‌تا دوای ، گه‌ر نا ئه‌مجاره‌ش خۆپیشاندانه‌كان سه‌ركوت بكرێن ، جاری داهاتوو به شێوه‌ی تر سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ، چونكه گه‌نجه‌كان ئیتر ئه‌وه‌یان ده‌وێت .