له دوای ریفراندۆمی ساڵی 2017و روداوه‌كانی مانگی ده‌ی هه‌مان ساڵ كه هێشتا دوولایه‌نی سه‌ره‌كی دوای پێنج ساڵ له‌و روداوانه سه‌رگه‌رمی ته‌خوین و ته‌خوینكاری یه‌كترن و به ناشرینترین شێوه په‌لاماری یه‌كتریان ده‌ده‌ن و لای دۆست و دوژمن سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن چۆن یه‌كتر بشكێنن ، له به‌رانبه‌ردا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و قایمقامی مه‌ركه‌زو زۆر پۆستی تریان له ناوچه دابڕێنراوه‌كان كرده قوربانی ئه‌و ململانێ ناشریفانه‌یه‌و ئه‌و درۆ گه‌وره‌یه‌ی گوایه كه‌ركوكیان لا دڵ و قودسه ،ئێستا ده‌ركه‌وتوه له خانه‌قین لایه‌كیان له ڕێی كادیره‌كانیه‌وه له سه‌ر ئه‌ولای دیكه راپۆرت ده‌داته به‌غداو داوای ده‌ركردنی هێزی چه‌كداری كورد ده‌كات له‌و شاره ، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه بۆ كه‌ركوك و شه‌نگال و خورماتوومه‌خمورو شوێنه‌كانی تریش هه‌ر به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یان كردووه‌و پێیان خۆش بووه خه‌ڵكی تر كه‌ڵه‌گای سه‌ریان بێت نه‌ك كورد خۆی خۆی به‌ڕێوه به‌رێت ، ئه‌وه له‌و لاوه بووه‌ستێ كه چه‌ند تاڵان و مافیاگه‌ری و سته‌میان به ناوی كوردایه‌تیه‌وه له‌و شوێنانه كردووه .
له دوای ریفراندۆم و روداوه‌كانی شازده‌ی ته‌موزی هه‌مان ساڵ ئه‌م دوو هێزه له بری به خۆدا چوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بار‌و دۆخی دوای ئه‌و روداوانه ، كه‌وتنه وێزه‌ی یه‌كترو هیچ نه‌مام به یه‌كتری نه‌ڵێن ، له سه‌ر ئاستی زۆر به‌رز خه‌ریكی ئه‌وه بوون چۆن شكۆ‌و شه‌ره‌فی یه‌كتر بشكێنن ، كاتێك له ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردن كرا‌و كورد له كۆی 12 كورسی ئه‌و شاره جگه له كورسی پێكهاته‌ی كلدۆ ئاشور شه‌ش كورسی هێنا " یه‌كێتی هه‌ر شه‌ش كورسیه‌كه‌ی برد " دیسان به هۆی پاشقول و ململانێ و له یه‌كتر خوێندن نه‌یانتوانی پۆستی پارێزگار وه‌ربگرنه‌وه ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به ئاشكرا هه‌ردوو لا رێگریان له یه‌كتر ده‌كرد ، بواری كه‌سیشیان نادا لانی كه‌م كورد له‌و قه‌یران و ته‌ڵه‌زگه‌یه ده‌ركات ، له هه‌ڵبژاردنی دووهه‌میشدا ئه‌گه‌ر چی كورد هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی زۆری كرد‌و خه‌ڵكیش ئیدی به ده‌م بانگه‌وازی ده‌نگدان و فریوی سیاسیه‌كانه‌وه نه‌چوو كورد پێنج كورسی له 12 كورسیه‌كه هێنا ، واته دیسان كورد به‌و هه‌موو كێماسیه‌شه‌وه له له دوو لایه‌نه‌كه‌ی تر باشتر بوو ، كه‌چی دیسان نه‌هاتن به یه‌كه‌وه داوای كورسی پارێزگار بكه‌ن و وه‌ریبگرنه‌وه ، ئێستا دیاره كه ئیتر ئه‌وه پێنج ساڵه ئه‌م دوو لایه‌نه خۆیان دژی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگارن ، ئه‌گه‌ر به ڕووكه‌شیش وانه‌بێت ناوه‌ڕۆكی مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ یه‌كتر به‌و جۆره‌یه .
پارتی و یه‌كێتی بۆ یه‌كجاریش له‌و شاره‌دا دانیان به هه‌قیقه‌ت و مێژوی یه‌كتردا نه‌ناوه ، كه‌چی چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن خه‌ڵكی تر دان به هه‌قیقه‌ت و مێژوی كوردی ئه‌و شاره‌دا بنێت ،ئه‌و دژایه‌تی و پاشقوله‌ی له 2003 تا سه‌رو به‌ندی ریفراندۆم له یه‌كتریان ده‌كردو ده‌دا ، ئاكامه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵاتنه گه‌وره‌یه بوو كه به هۆیه‌وه نه‌ك ناوچه‌یه‌كی زۆرمان له ده‌ست چوو ، ته‌نانه‌ت لیوا یه‌كگرتوه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له چاو تروكانێكا هه‌ڵوه‌شانه‌وه ، له دوو هه‌زارو سێ بنكه‌ی پشكنینی سه‌ر چیای حه‌مرین به ده‌ست كورده‌وه بوو ئێستا لای پارتیه‌وه دوا خاڵێك كه به ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌یه له‌و دیوی پردێ و لای یه‌كێتیش له ده‌ورو به‌ری قه‌ره هه‌نجیره ، هه‌رئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و كوردایه‌تیه بكات كه ئه‌م دوو حزبه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ، خۆش ئه‌وه‌یه بۆ پینه كردنی شكست ئه‌مانه ده‌ڵێن "له شه‌ڕدا هه‌ڵاتنیش ده‌بێت"
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر له نووسینێكا وتم ئێستا كورد ده‌بێت خۆیان له ناوخۆیاندا ئاشتبكه‌نه‌وه له گه‌ڵ یه‌كتر نه‌ك له خه‌یاڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌وانی تردا بن ، ئه‌وه ئه‌و كاته بوو كه دكتۆر نه‌جمه‌دین تازه بووبووه پارێزگار و پارتیش چه‌ند كادیرێكی زۆر پێشكه‌وتوی راسپاردبوو كه به‌و رۆژگاره له میدیاوه هێرشبكه‌نه سه‌ری و جنێوی پێبده‌ن ، به‌ڵام دواتر ئه‌مه ئاوه ژووبووه‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان یه‌كێتی كه‌وتنه په‌لامار دانی ، ئه‌وه‌ش ته‌نیا هۆكاری ئه‌وه بوو نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه یه‌كێتیش بوو كوردبونی له سه‌رو پرس گه‌لی دیكه‌وه دانابوو ، كه دواتر له یه‌كتیش دابڕا هه‌ر وابوو ، به داخه‌وه مرد تا هه‌موو ئه‌و هه‌قیقه‌تانه‌ی لایبوو بۆ ئاینده باسی نه‌كات ، كورد له كه‌ركوك هیچ كاتێك كۆك و پێكه‌وه نه‌بوونه ، ئه‌مه هه‌رگیز تاوانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی خواره‌وه‌و ناو كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان نه‌بووه ، ئه‌مه له سه‌ره‌وه نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه .