دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ له یه‌كێك له ژماره‌كانی نوسه‌ری كورد خولی دوه‌مدا چوارینێكی به ناوی ئوستاد به‌شیرموشیره‌وه وه‌شانبوو ، ئوستادی مه‌زن به‌شیر موشیر خۆی و حه‌وته‌وانه‌كه‌ی له شه‌ڕی ئه‌وه‌دا بوون ده‌وڵه‌تی كوردی له خه‌ونی شاعیرانه‌وه بكه‌ن به هه‌قیقه‌تی ڕه‌ها ، حه‌وته‌وانه له‌حه‌وت تێپه‌ڕین و موریدو به‌شیرست هه‌ردێ و زیاد ده‌كات ، نه‌ده‌وڵه‌ت چێبوو نه‌خه‌ونی ئه‌حمه‌دی خانی هاته دی ، چوارینه‌كه بۆنی هه‌ژاری لێدێت ، به ئیمزای ئوستاد ، له‌وێدا ئوستاد ده‌فه‌رموێ :
له ئاست یه‌كتر دڕن چه‌شنی هه‌ڵۆ یه‌ك داده‌پاچن بۆ
له بۆ غه‌یره شڕن چه‌شنی په‌ڕۆ وه‌ك ده‌ست و قاچن بۆ
هه‌زار تیره‌و لك و هۆزن وه‌كو دوژمن له یه‌ك ناچن
ده‌ترسم رۆژێ له‌م خاكه هه‌موو تیاچن وه‌كو سمكۆ
راستی بۆنی شاعیرانی دیكه‌شی لێدێت ئه‌گه‌ر دكتۆری ره‌وانشاد خۆی ته‌ئلیفی نه‌كردبێت ، به‌ڵام ئه‌و سمكۆیه له هه‌ژاری ئاڵاندوه ، ئێمه جاری دیكه وتومانه ده‌كرێت كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی بكه‌ین به سێ به‌شه‌وه ، گروپی چه‌قی مێژوو ، په‌راوێزی مێژوو، ده‌ره‌وه‌ی مێژوو ، كورد له‌وی سێیه‌من ، چونكه هێشتان هه‌زار لك و تیره‌و هۆزن ، ئوستاد ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ ئه‌و هه‌موو داوه‌ت و داوه‌تكاری خێڵ و ماڵباته‌ی دیبا ده‌ڕابه‌ی دوكانی قفڵده‌كردو وازی له كورد بوون ده‌هێنا ، ئه‌و ده‌رده‌ی هه‌موومان توشی هاتوین و لێی نابینه‌وه‌و لێمان نابێته‌وه ، تیره‌و لك و هۆز هه‌بن قه‌یدی نیه لێ نه‌بن به‌به‌ربه‌ست له به‌رده‌م دروستبوونی نه‌ته‌وه ، جا ئه‌و تیره‌و لك و هۆزانه خۆیان زۆر پێ عه‌نته‌رو موهیمه‌و خۆیان له‌نه‌ته‌وه پێ گه‌وره تره ، هه‌ر له پاش ناو‌و پێشناوان ئه‌وه دیاره ، بوونی پاش ناو‌و پێشناوی قه‌به هی قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تیه ، به‌ڵام كورد له هه‌موو قۆناغدایه‌و له هیچیش ، ئه‌وه‌نیه حاجی قادر پێمان ده‌ڵێت :
له به‌ر حیزه بخۆیی و ناته‌بای
له ژێری حیزی حیزان بوینه دۆشه‌ك
كورد نه‌بووه‌ته نه‌ته‌وه ، ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره‌یه برینی نه‌ته‌وه‌یی كۆمانناكاته‌وه ، تخوبی عه‌شره‌ت له تخوبی نیشتمان تۆختره ، ته‌نانه‌ت ئه‌و سنوره خه‌یاڵكرده‌ی نه‌یاران له نێوان پارچه‌كانی دایكدا بۆیان كێشاوین ، له هه‌ر پارچه‌یه‌كدا كاریگه‌ری له سه‌ر شوناسی ئێمه‌ی كورد داناوه ، چوارینه‌كه‌ی ئوستاد ده‌بوو له پشتی سه‌ری سه‌ركرده‌كانی كورده‌وه هه‌ڵواسرابا .
كاركردن بۆ به نه‌ته‌وه بوون ، پێویستی به گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ شیعره‌كانی شاعیرانی به‌رێ ، ئه‌وانه‌ی به خه‌می كورده‌وه یان ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان بوون و له‌وێ سه‌ریان نایه‌وه ، یان لێره گه‌ڕانه‌وه به‌ر دلۆڤانی خودا
ئاخر نه‌ته‌وه نابێت به دوژمنه‌كانی باوه‌ڕبكات و هه‌میشه له داوو ته‌ڵه‌یان كه‌وێ وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند دبێژت :
هه‌ركه‌سێ به تورك بكه‌رۆ باوه‌ڕ
ئه‌حمه‌ق ئه‌وه‌یه له من ئه‌حمه‌ق تر
خۆ سالمی مه‌زنیش هه‌ر وای گوتوه " رۆمی ئه‌وه‌نده شومن له شه‌خسیش ده‌ده‌ن زه‌ره‌ر "
گه‌لۆ بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌رده كورد ده‌رباز بین پێویسته ببینه نه‌ته‌وه ، چونكه تانه‌بینه نه‌ته‌وه ، جگه له‌وه‌ی "گا به ده‌ستی توركه‌كان و گا به‌ده‌ست ئێرانه‌وه" ره‌زیل و سه‌فیل ده‌بین ، نابینه مرۆڤی قانونی و مه‌ده‌نیش ، مرۆڤی نێو خێڵ نابێته مرۆڤی قانون و مه‌ده‌نیه‌ت ، ئه‌و هه‌میشه بۆ هه‌ر كێشه‌و ئاڕیشه‌یه‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خێڵ ، چی داوه له قانون و مانون .
ئێستا ئه‌گه‌ر بڕیاره ماده‌كان باپیره گه‌وره‌ی ئێمه بن و مادیش له خێڵ و لك و هۆز گه‌وره تربێت ، با خه‌مێكی ئه‌و ئه‌سڵ و فه‌سڵه بخۆین و به‌س هه‌ر له دوره‌وه ده‌نگی پێی دوژمن بێت ئێمه ته‌ختایی و زه‌وی و شار‌و شوێن به جێبهێڵین و رابكه‌ین بۆ شاخه‌كان ، له سه‌ر شاخ و ده‌ردی شاخیش قسه‌ی جیاواز له‌قسه‌ی باو هه‌یه ، شاخ هێنده‌ی حه‌شاری داوین ، هێنده‌ش له‌مپه‌ر بووه له به‌رده‌مماندا تا ئاوێزانی یه‌كتر بین هه‌ركاتێك نه‌ته‌وه‌یی ساغڵه‌م و ته‌واو دروست بێت ، چوونه نێو مێژوو ئاسانه ،ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه ی ته‌واو ساخ هه‌بێت كه‌س بوێری ئه‌وه ناكات بڵێت " جاشایه‌تی و پاشایه‌تی " له ناو نه‌ته‌وه‌شدا خۆ هاویشتنه باوه‌شی خێڵ و هۆز بۆخۆی به‌و كاڵبوونه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ده‌چێت .
جا هه‌ر به‌و موناسه‌به‌یه‌وه یه‌ك دوو به‌یتی شێخ نوری شێخ ساڵحیش بۆ ئێره بایه‌خی خۆیان هه‌یه ، ئه‌و ده‌ڵێت :
عه‌سری ته‌كاموله ئه‌مه عه‌سری ئوخووه‌ته
عه‌سری حیمایه‌ی حه‌قی ئه‌قوام و میلله‌ته
قه‌ومێ كه حیسه به‌رنه‌بێ له‌م وه‌قتی فرسه‌ته
ئه‌و قه‌ومه جێی سه‌حائیفی ته‌ئریخی له‌عنه‌ته
مه‌حكوومی زیله‌ته
تا حه‌شر ئه‌بێ بناڵێ له ژێر باری زیلله تا
باری گرانی زه‌یقه‌ت و ده‌ردی ئه‌ساره‌تا
عومری سه‌رف بكا له مه‌راره‌ت ، له میحنه‌تا
بێ حه‌ق ئه‌بێ بژی له حه‌یاتێكی وه‌حشه‌تا
قه‌هرو مه‌زه‌لله‌تا
شێخ نوری شێخ ساڵح ئه‌م شیعره‌ی له ساڵی 1922 بۆ نووسیوین ، ئێستا له كوێین ؟!!!!