بڵاو كردنه‌وه‌ی راپرسیه‌ك له رۆژنامه‌ی سه‌باحی عیراقی به ناونیشانی " ئایه هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه " كاردانه‌وه‌ی به دوادا هات ، له كاتێكا راپرسیه‌كه له كوردستان كراوه‌و هه‌قیقه‌ته‌و پێشتر ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم له‌رۆژنامه، یان ماڵپه‌ڕێكی كوردستان بڵاو كرایه‌وه‌و من بینیم ، هه‌ر ئه‌وه كرایه عه‌ره‌بی و سه‌باح بڵاوی كرده‌وه رۆمه‌ڵغه‌زا دروستبوو ،هه‌رێم له ده‌ستوری عیراقی‌دا وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ چاوی لێده‌كرێت ،ئه‌وانه كێن ده‌یانه‌وێت نه‌مێنێ ، ئه‌مه پرسیاره بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌یه ، راپرسیه‌كه شه‌قازله‌یه‌و هیچی تر ، ریفراندۆم و 97% ده‌نگدان به به‌ڵێ ، نیشانه‌ی ره‌زامه‌ندی گشتی نیه له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ، ئه‌و رێژه‌یه له كۆی چه‌ندی ده‌نگده‌رانه ، له قسه‌و باسی تر بگه‌ڕێ .
له‌م رۆژانه له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نوسه‌ران، كتێبی "عێراق وڵاتی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان"مان ناساند و دابه‌شكرد ، له نوسه‌رانی به‌شدار سالارمه‌حمود و من له‌وێ بووین ، به‌ر له كۆڕه‌كه‌له ناو شار من بۆ هه‌ندێ شوێن سێ‌جار سواری ته‌كسی بووم ، ئه‌وه یه‌كه‌م جارم بوو له سێ لێخوڕی ته‌كسی نیگه‌رانی و توڕه‌یی ببینم، ته‌نانه‌ت یه‌كێكێیان ووتی پاسه‌وانه‌كانی خۆیشیان لێیان رازی نین ، ئێمه جاران له گفت و گۆ له‌گه‌ڵ لێخوڕی ته‌كسی هه‌ندێك سڵمان ده‌كرده‌وه ، ئێستا ئه‌وان خۆیان داخ ده‌ڕێژن ،هه‌ق نیه له نیشاندانی برین ده‌هری بین ، هه‌قه بیر له ساڕێژی برینه‌كه بكه‌ینه‌وه .
هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا به‌له‌مه‌كه كون و كه‌له‌به‌ری تیانه‌بووه ، هیوادارم سه‌رۆكی حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستان حه‌وشه‌كه‌ی شێخ ڕه‌زا بخوێننه‌وه ، خه‌ڵك توڕه‌و بێزارن ، ئێوه‌ش هه‌ر خه‌ریكی ئه‌وه‌ن چۆن یه‌كتر بۆڕ بده‌ن ، كه ده‌ستیشتان له ده‌ستی یه‌كدایه بۆ گوشین ، بیر له پیاڵه ژه‌هره‌كه‌ی كوشتنی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه ، ئێ خه‌ڵك چۆن توڕه نابن ، ئه‌وه‌ی راپرسیه‌كه ده‌ریبڕیووه ، به‌رهه‌می بایكۆتی 80%ی خه‌ڵكی كوردستانه ، بابه قیروسیا له ئێمه ئێ خۆ ماكگۆرك و بلاسخارت و بلینكن و یارو نه‌یار كه ده‌تانبینن ، ده‌ڵێن خۆتان چاكبكه‌ن ، ئێوه ده‌ڵێی نه‌باتان دیوه نه‌باران .
دڵنیابن به‌و ئاوه‌زه‌وه كار بكه‌ن غلۆر بوونه‌وه‌ی گشتی به‌ڕێوه‌یه ، ئه‌و كاته په‌شیمانی دادی كه‌س نادات .