به پێی دواین راپرسی كۆمپانیای " Artlbir" ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له به‌رانبه‌ر كه‌مال كڵچدار ئۆغڵودا له گه‌ڕی دووه‌مدا به 53،6 بۆ دووه‌م و 46،4 بۆ خۆی ده‌دۆڕێت ، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌ردۆغانی شێت و هار كردووه ،نه‌ك هه‌ر ئه‌م راپرسیه له زۆربه‌ی راپرسیه‌كاندا ئه‌ردۆغان دۆڕاوه ، له راپرسی شاره‌گه‌وره‌كانیشدا ئه‌ردۆغان له زۆربه‌یان له دوای كه‌مال كڵچدار ئۆغڵوه‌وه‌یه، له باكوری كوردستانیش وێڕای بوونی زیاتر له 80 هه‌زار جاش ، به‌ڵام بار‌و دۆخی باش نیه ، به‌ڵێنه‌كانی غاز ده‌به‌ینه ماڵانه‌وه ، ده‌رگا به ڕووی ئاشتیدا ده‌كه‌ینه‌وه و ناردنی نوێنه‌ر بۆ قه‌ندیل هیچ له‌وه ناگۆڕێت كه ئه‌ردۆغان له 2015ه‌وه به ئاگرو ئاسن مامه‌ڵه له گه‌ڵ كه‌لی كورد ده‌كات و رۆژیش نیه چه‌كی قه‌ده‌غه به‌رانبه‌ر ئازادیخوازان به كار نه‌هێنێت .
تا ئێستا كه‌وتنی ئه‌ردۆغان مسۆگه‌ره ، نازانین سبه‌ی چی ده‌گوزه‌رێت كه‌چی له‌و لاوه ئه‌ردۆغان و پیاوه‌مافیاكانی به‌ربوونه‌ته وێزه‌ی خه‌ڵك و ره‌شبگیرێكی بێئه‌ندازه‌یان ده‌ست پێكردووه ، به به‌ر چاوی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاو دنیاوه ، ته‌نها له دوو سێ رۆژی رابردوودا زیاد له 200 میدیاكار ، رۆژنامه‌وان ، نوسه‌ر یان ده‌ستگیر كردووه، كه له ناویاندا ناو گه‌لی وه‌ك " عه‌بدولڕه‌حمان كۆك ، ئه‌حمه‌د كانباڵ ، مهه‌مه‌د شا ئوروچ، عوسمان ئه‌گین ، قه‌دری ئه‌سه‌ن ، مهه‌مه‌د یاڵچین ، بێریتان جا نۆزه‌ر " و گه‌لێكی تر هه‌ن ئه‌م ناوانه كه‌سانی دیار‌و سه‌رنووسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی جیا جیای هه‌واڵین ، گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌و ئه‌و ره‌شبگیره‌ی ئێستا به ڕێوه ده‌چێت ، هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێت جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فشه‌ڵ و هیچ له بارا نه‌بوو ، له هێزو كاریگه‌ری قه‌ڵه‌م ده‌ترسێت ، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك ویستی نوسه‌رو رۆژنامه‌وان بێده‌نگ بكات ، ئه‌وه ئیدی چاڵ بۆ لاشه‌ی خۆی لێده‌دات ، ئه‌مڕۆش نه‌بێت سبه‌ی.
ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌لایه‌كه‌وه كرده‌وه‌ی دیكتاتۆره پڕ‌و پوچه‌كانمان بیر ده‌خاته‌وه ، له لایه‌كیشه‌وه ئاوه‌زی سته‌مكارانه‌و دڕندانه‌ی عوسمانیه‌كان به‌رانبه‌ر به جیاوازی ئه‌وانی تر ،ئه‌ردۆغان له خۆیدا هه‌ڵگری هه‌م سوڵتانیزمی عوسمانی و هه‌م سته‌مكاری دیكتاتۆره كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه ، ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت سته‌مكاری به ئاسانی شكست قه‌بوڵ ناكات ، به‌ڵام ئه‌سته‌مه گه‌لانی توركیاش چی تر ئه‌ردۆغانیان قه‌بوڵ بێت ، بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئاكه‌په‌ش گه‌لی كاتی زیاتری ده‌وێت