گۆرانی شاعیر ده‌یفه‌رموو
برای عه‌ره‌بی چاو ڕه‌شم
تاڵ بوو به‌شت تاڵ بوو به‌شم
له یه‌ك باده تاڵی نۆشین
برایی كردین به هه‌نگوین
گه‌لۆ ئه‌وه كه‌ی برایه‌تیه تۆ داڵده‌ی بده‌یت ، ناو و ئاوی بده‌یتێ ، هاوكاری بكه‌یت و كاری بۆ بدۆزیته‌وه ئه‌و بتكوژێ .
شێخ مه‌حمودی نه‌مر لێره‌وه به هێزێكه‌وه چوو بۆ شوعه‌یبه بۆ داكۆكی له ئه‌رزی عه‌ره‌ب له جنگی ئینگلیز ، ئه‌و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بوایه له حه‌مرین نه‌ده‌چوو به‌و دیوداو داكۆكی له زه‌وی كوردان ده‌كرد ، ئێوه‌ش به‌وه چاكه‌تان دایه‌وه له حامیه‌كه هاوشاری و كه‌س و كاری ئه‌وتان هه‌ڵواسی و حه‌ره‌س قه‌ومی و ئه‌نفالچیتان نارده سه‌ر نیشتمانه‌كه‌ی ، ئێوه چ بونیاده‌مێكن مرۆڤ هاوكاریتان ده‌كات ئێوه ده‌یكوژن ، بۆ چی بۆ پاره !!
كوشتنی حوسێنی مه‌لا ئه‌حمه‌د هه‌مان كوشتی حوسێنی كوڕی عه‌لیه ، ئه‌م هه‌موو رقه‌ی ئێوه له حوسه‌ینه‌كان له پای چی ، رۆژێ ئیمانی حوسه‌ین و رۆژێك حوسه‌ینی حه‌لاج و رۆژێك شێخ حوسه‌ینی هه‌زاركانی و رۆژێكیش حوسه‌ینی مه‌لا ئه‌حمه‌د ، چیرۆكی كوشتنی ئه‌م حوسه‌ینه‌چه‌ند به ئازاره ، ئه‌و داڵده‌ی داون ، ئێوه‌ش بۆ پاره به به‌رچاوی كوڕه‌كه‌یه‌وه ده‌یكوژن .
بێكه‌س ووتی :
دۆستی كورد‌و عه‌ره‌ب زۆر كۆنه تاریخ شاهیده
ناحه‌زی رووڕه‌ش له داخا بایه‌خه‌ی خۆی دادڕێ
ئه‌مه چ دۆستایه‌تیه‌كه‌ئێوه چ په‌روه‌رده‌یه‌ك كراون ، بۆ به‌و ناشرینیه‌تان جوانیه‌كانیشتان ده‌شارنه‌وه ، ئێ خۆ به قه‌ولی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی " ئێوه ئه‌فزه‌ڵ بوون " كوا كاری مرۆڤی ئه‌فزه‌ڵ به‌و جۆره‌یه ، كوا گیانی توله‌رانس و ئاكار ، كه‌نعان مه‌كیه ناهه‌قی نیه سه‌رزه‌نشتی ئه‌و دیرۆكه ده‌كات ، هاشم ساڵح له خۆڕا نیه له‌و مێژووه راده‌كات .
من جارێكیان نووسیم :
كورد‌و عه‌ره‌ب دوو نه‌ته‌وه‌ن مێژوویان پڕ قوربانیه
بانگه‌وازو په‌یامیشیان برایه‌تی و یه‌كسانیه
بۆیه ئه‌بێ به‌یه‌كه‌وه ریشاڵی دڕك ده‌ربێنن
تا له جه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتا ئه‌و ئاواته به‌دیبێنن
من لام وابوو دڕكه‌كه سه‌دامه‌و ده‌بێت پێكه‌وه ریشه كێشی بكه‌ین ، ئه‌و گیانه سه‌دامیه چیه له ناخی زۆرێك له ئێوه‌دا بوونی هه‌یه .
حوسێنی مه‌لا ئه‌حمه‌د چاكه‌ی له گه‌ڵ كردن ، ئێوه نمه‌كیتان كرد ، له كورده‌واریدا تا ئێوه نه‌بوون ، نه‌هاتبوون ، نمه‌ك كردن تێكه‌ڵ بوونی خوێن بوو ، برایه‌تی بوو ، ده‌ست نه‌بردن بوو بۆ هیچ حه‌ڵاڵێكی یه‌كتر، ئێوه هه‌موو شتێكتان وێران كرد .
ئێوه چین هه‌میشه خه‌راپتان وا ده‌كات مرۆڤ چاكه‌كه‌شتان نه‌بینێت .