وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی خواستی كورد له دوای روخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ، هۆیه‌كی گرنگه بۆ نه‌بوونی ئاسایش و ئارامی له هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی توركیا ، ئێران ، عیراق ، سوریا ، چونكه ئه‌گه‌ر له كاتی خۆیدا وه‌ڵامی خواسته‌كانی كورد بدرایه‌ته‌وه ئیدی ئه‌م پتر له سه‌ت ساڵه له نێو شه‌ڕو خوێن رشتنا نابووین ، فه‌ڕه‌نسیه‌كان و به‌ریتانیه‌كان وه‌ك براوه‌ی شه‌ڕ ئه‌م ناوچه‌یه‌یان به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شكرد له دوای ساڵی 1916، دواتر دوای دوو ساڵ فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی له زۆربه‌ی خاكی كوردستان هه‌ڵگرت بۆ ئینگلیز ، ئینگلیزیش بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی كورد بداته‌وه كوردستانی له نێوان هه‌رسێ وڵاتی توركیا ، عیراق ، سوریادا دابه‌شكرد ، به‌شه‌كه‌ی ئێرانیش هه‌ر به‌ده‌ستی ئێرانه‌وه مایه‌وه ، ئینگلیزه‌كان زۆر باش ده‌یانزانی ته‌واوی ویلایه‌تی موسڵ و تا زنجیره چیاكانی حه‌مرین فڕیان به سه‌ر عیراقی عه‌ره‌بیه‌وه نیه ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه بگره زۆر شوێن و ناوچه‌ی تریش له ناو عیراق ، رۆژێك له رۆژان موڵكی عه‌ره‌ب نه‌بووه ، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و خاكه‌یان راده‌ستی فه‌یسه‌ڵ كرد ، ئه‌گه‌ر له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ردا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی لاوه‌كیانه له سه‌ر پرسی كورد كراوه ، ئه‌وه دوای سێ ساڵ له‌و دیرۆكه له ساڵی 1923 له په‌یمانی لۆزاندا به ته‌واوه‌تی واز له كورد هێنراو كورد خه‌ڵك و خاكه‌كه‌ی خرایه به‌رده‌م ئه‌و دڕنده ناسیونالیستانه‌ی ، هیچ بڕوایه‌كیان به پێكه‌وه ژیان و مافی گه‌لانی تر‌و جیاوازی ره‌گه‌زو زمان نه‌بوو ، ته‌نها چه‌ند ساڵێكی كه‌م دوای لۆزان ده‌رسیم خه‌ڵتانی خوێنكرا ، راپه‌ڕینی ده‌رسیم ساڵی 1938 به ئێمه ده‌ڵێت كورد به‌و دابه‌شكاریه رازی نه‌بوونه ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر له ده‌رسیم نا بگره له سلێمانی و بارزان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی باشوری كوردستانیش بۆ یه‌ك رۆژ خه‌ڵك به‌و دابه‌شكاریه نائاكاریه رازی نه‌بوون ، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت پێشتریش له ساڵی 1930 له ئاگری داخ بزوتنه‌وه‌ی رزگاری به‌رپا بوو ، هه‌موو ئه‌و روداوانه كه زۆریان له باره‌وه وتراوه په‌یوه‌ستن به‌و گوێنهگرتنهوه له كوردان له لۆزان .
وێنهكارهساتبارهكانی ، كوشتن ، ئه‌تككردن ، راگوازتن و له ناو دان له دێرسیم ئێستاش مرۆڤ توشی سه‌راسیمه‌ی ده‌كه‌ن ، ئه‌و وێنانه لیپن له ئازاری كورد بوون ، گێڕانه‌وه كاره‌ساتباره‌كان ، دانپیانانی سه‌رباز لێره‌و له‌وێ هه‌موو ئه‌وانه بۆ یه‌كجار نهسیاسیهكانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا نهسیاسیهكانی توركیایان رانهچهناند ، جگه له ده‌ستشكانه‌وه‌ی نێوان ئه‌م به‌رپرس یان ئه‌و به‌رپرسی تورك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و حزبه‌كه‌ی ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتی خۆی ئه‌ردۆغان فرمێسكی تیمساحانه‌ی بۆ دێرسیم ده‌ڕشت، ئه‌وه جگه له یاریه‌كی گڵاو زیاتر هیچی تر نه‌بوو ، چونكه خودی ئه‌ردۆغان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا چه‌ند جارێك له باكوری كوردستان ، باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان كۆمه‌ڵكوژی كرد ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت له كاتی كوشت و بڕو تاڵانی عفریندا ئه‌و گۆرانی بۆ سهربازهدڕندهكان ده‌گوت .
له نێوان دێرسیم 1937 تا شه‌نگال 2014حه‌فتاو حه‌وت ساڵ هه‌یه ، 77 ساڵ له كوشت و بڕ به‌ره‌نگار بوونه‌وه ، بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری و یاخی بوون و داوای مافكردن ، له‌و 77 ساڵه‌دا سه‌دان هه‌زار كورد كوشت و بڕكراون ، له شوێن و جێی خۆیان هه‌ڵكه‌ندراون ، خراونه‌ته زیندانه‌وه ، هه‌زاران گوند وێرانكراون ، له‌و 77 ساڵه‌دا كێشه‌ی ده‌یان ده‌وڵه‌ت و گه‌ل له سه‌ر ئاستی دنیا چاره‌سه‌ركراون ، ده‌یان ده‌وڵه‌تی نوێ له دایكبوونه ، سه‌دان په‌یمانی ئاشتی مۆركراون ، به‌ڵام كێشه‌ی كورد وه‌ك خۆی هێڵراوه‌ته‌وه ، كاتێك داعش په‌لاماری شه‌نگالیان دا‌و هه‌زاران ژن و كچیان به تاڵانبرد جارێكی تر گه‌وره‌یی برینی چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی كورد كه‌وته‌وه به‌رچاوی دنیا ، داعش له موسڵ له گه‌ڵ توركیا به رێكه‌وتن چه‌ند دیبلۆمات و كارمه‌ندێكی كونسوڵگه‌ری ده‌داته‌وه توركیا و دواتریش ئه‌م رێكه‌وتنه په‌یوه‌ندی توركیا‌و داعش له عه‌نتاب و زۆر شوێنی تر ده‌باته ئاستێكی تره‌وه ، كه‌چی له شه‌نگال هه‌زاران كچ و ژن به تاڵان ده‌بات و تا ئێستای كاتی نوسینی ئه‌م وتاره‌ش هێشتا چه‌ند هه‌زار به دیلگیراوو بێسهرو شوێن هه‌ن ، من خۆم دوای گه‌ڕانه‌وه‌و رزگار كردنی نێچیری ده‌ستی داعشم بینیوه له چ بار‌و دۆخێك‌دا بووه ، سه‌ت ساڵه ئێمه‌ی كورد باجی سته‌مكاریه‌ك ده‌ده‌ین كه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان نه‌خشیان كێشاوه‌و ئێستاش دوای سه‌ت ساڵ له بری راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه ، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ستهمكاریهكه له رێگه‌ی لۆمپه‌نی خۆییه‌وه به‌رده‌وامی هه‌بێت .
قسه كردن له لۆمپه‌نی خۆیی " یان خود لۆمپه‌نی " بریتیه له مامه‌ڵه‌ی سه‌رانی توركیا‌و ئێران و عیراق و سوریا له گه‌ڵ چرسی كورد ، وه‌ك پرسێكی لۆكاڵی و له رێگه‌ی به جاشكردنی كورده‌وه دوركه‌وتنه‌وه له چاره‌سه‌ری ریشه‌یی ، به بڕوای من هۆكاری ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ش دیسان ده‌وڵه‌تانی زلهێزی وه‌ك به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكان ، كه نایانه‌وێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی ده‌نا تا ئه‌مجۆره له دابه‌شكاری و ئه‌و شێوازه له چه‌وسانه‌وه به‌رده‌وام بێت جاشێتی و لۆمپهنیش به‌رده‌وامه .