1
مه‌لا به‌ختیار وتی قاسمی سلێمانی له ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به شه‌رتی نه‌كردنی ریفراندۆم تا حه‌مرینی پێداوین به كه‌ركوكیشه‌وه ، تیله‌رسنیش له‌وه زیاتری وت ، ئه‌ی بۆ كرا‌و كێ كردی و بۆچ ده‌سكه‌وتێك
ئێستا ئیتر ریفراندۆم گه‌وره‌ترین خه‌بات و خیانه‌تی كوردیه‌و پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندن و كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانه ، كورد له عیراق بۆ سه‌ربه‌خۆی و خۆ خاوه‌نی پێویستی به ڕیفراندۆم نه‌بوو ، له‌وه‌ته‌ی باشوری كوردستان لكێنراوه به عیراقی عه‌ره‌بیه‌وه كورد ناڕازین ، ئیتر ڕیفراندۆمی چی ، كورد له عیراق پێویستی به سه‌ركرده‌و جوامێری باشه .
2
په‌یوه‌ندی بوون به په‌كه‌كه‌وه تاوان نیه ، په‌یوه‌ندی بوون و جاسوسی بۆ توركیا تاوانه ،كه‌شانی كه ئیدی ئازاد كرا ئه‌گه‌ر دۆستی په‌كه‌كه بووبێت ، وا به ئاسانی ده‌رگای زیندانی بۆ ناكرایه‌وه چونكه كلیلی زیندانه‌كه‌لای هاكان فیدانه نه‌ك كه‌سی تر ، نوێنه‌ری یه‌كگرتوش له توركیا یه‌ك دوو شه‌وله‌مه‌وبه‌ر زۆر به گه‌رمی باسی په‌یوه‌ندی نێوان ئاكه‌په‌و یه‌كگرتووی كرد ، ئیتر كه‌شانی بۆ پێچه‌وانه‌ی ته‌وژمه‌كه بێت .
3
ئه‌م كابینه‌یه پێشمه‌رگه‌ی پێیه‌ك ناخرێته‌وه ، پێشی بكرێت نایكات ، له بنه‌ڕه‌تا هه‌مووهه‌نگاوه‌كان هه‌نگاوی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ن ، نه‌ك یه‌كخستنه‌وه ، ته‌نیا چار ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا یان جه‌نه‌ڕاڵێكی خۆیان بكه‌ن به وه‌زیری پێشمه‌رگه، یان كه‌سێكی بێلایه‌ن دابنه‌ن و هه‌موو پشتگیریه‌كی بكه‌ن و بۆ سزا‌و لێپرسینه‌وه‌و یه‌كخستنه‌وه .
4
هیومان رایتس وۆچ زۆر به ڕوونی به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌ڵێت ، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌رهه‌ق شێروان و گوهدارو هاوڕێكانیان ده‌یكه‌ن ، ناقونی و قسه‌ی بۆشه ، بۆیه پێویسته ستۆپ بكه‌ن ،ئه‌مه چ حکومه‌تێكه ڕۆژێ به قسه‌ی ئه‌مه‌ریكاو دۆسته‌كانی ناكات ڕۆژێ به قسه‌ی هیومان ڕایس وۆچ و مافی مرۆڤ و بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و ئازادیش ده‌كات .