بار‌و دۆخی ناوخۆی ئاكه‌په ، هه‌ڵوێسته نائاكاری و تونده‌كانی ئه‌ردۆغان له ناوخۆی حزبه‌كه‌ی و له ناو خۆی توركیا‌و له ته‌ك ئه‌وانی تریشدا، به جۆرێك كه‌وتوه‌ته‌وه كه بۆ هه‌موو لایه‌ك مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌و سه‌رنجه ، ئه‌ردۆغان له چه‌ند ساڵی رابردودا توركیای تووشی جۆره‌ها قه‌یران و ناكۆكی كردوه، پرۆسه‌ی ئاشتی په‌كخستوه ، له ته‌ك روسیا‌و ئه‌مه‌ریكادا هێنده‌ی خه‌ریكی یاری چاوشاركێیه هێنده سیاسه‌ت ناكات، حزبه‌كه‌ی له به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه " هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه " سوپای توركیا كه سوپای كوده‌تاو زۆر جار گۆڕینی رژێم بوو ، كردوه به سوپایه‌كی كه‌وی و بێ‌مانا و سڤیلكوژ ، به كوده‌تایه‌كی درۆزنانه گیانی جیاوازی و به‌رگری له سوپادا تارو مار كرد ، هیچ بوارێكی بۆ گفت و گۆی كورد‌و تورك نه‌هێشتوه‌ته‌وه ، له ته‌ك وڵاتانی ئه‌وروپادا به تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسا گیر‌و گرفتی زۆری هه‌یه ، بۆ زۆر شت ده‌ستوه‌رده‌داته كار‌و باری ناوخۆی ئه‌وروپا وه‌ك ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له یۆنان و قوبرس و سوید‌و شوێنانی دیكه .
ئه‌ردۆغان هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ سه‌ركوتی كورد ، هه‌موو چه‌مانه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كوردنه‌بنه خاوه‌نی خۆیان ،دوا په‌لاماری سوپای توركیا بۆ سه‌ر چیای گارا له‌و چوار چێوه‌یه‌دایه ،ئه‌م په‌لاماره گرێدراوی چه‌ند روداوێكی ئه‌م دوایه‌ن ، وه‌ك هاتنه‌كه‌ی خلوسی ئاكار بۆبه‌غداو هه‌ولێر ، خۆ چه‌مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ بایدن به مه‌رجی ده‌ستبه‌ردان له كورد ، ساڵوه‌گه‌ڕی پیلانی نێوده‌وڵه‌تی گرتنی ئاپۆ ، فشاری زۆر بۆ ئازادی ئاپۆو ده‌سپێكردنه‌وه‌ی ئاشتی ، ئه‌مانه هه‌موو گرێدراوی ئه‌و په‌لاماره‌ی ئێستان ، ئه‌وه جگه له پاڵپشتی و كۆمه‌كی به‌رده‌وامی وڵاتان به خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان كه ئه‌مه ئه‌ردۆغانی ده‌هری كردووه.
په‌لاماری سوپای توركیا له ناوخۆی باشوری كوردستانه‌وه‌بۆ سه‌ر گارا نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداری ده‌ستوه‌ردانی به‌رده‌وامی ئه‌ردۆغان و هه‌وڵی كه‌وی كردنی هێزه سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان ، پێشتریش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌نگال و چیای شه‌نگالی كردبوو ، ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌و بێده‌نگی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و حكومه‌ت و پارله‌مانی عیراقی ئه‌وه جگه له شكانی شكۆ‌و سه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته بوار بۆ توركیاش ده‌ڕه‌خسێنێ هه‌ر كات بیه‌وێت داگیركاری بكات ، له كاتێكا بیانوی بوونی په‌كه‌كه بیانویه‌كی درۆزنانه‌و نابه‌جێیه‌و ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ش نه‌بێت توركیا نایه‌وێت و نایه‌ڵێت كورد پێشبكه‌ون ، ئه‌مه‌ش ده‌یان جار وتراوه‌و له دوا په‌یامی ئه‌ردۆغان و دار‌و ده‌سته‌كه‌شیدا له میدیكانی توركیا دوای شه‌ڕی گارا هه‌مان بۆچوون و هه‌ڕه‌شه دووباره كراوه‌ته‌وه .
لێدوانه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به وه‌ڵام به په‌كه‌كه سه‌باره‌ت شه‌ڕی گارا ، هێنده‌ی ده‌چێته خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیاوه ،هێنده له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كڕیزی كورد‌و گه‌لی كوردستاندا نیه هه‌ر ئه‌و یه‌كڕیزیه‌ی كه پارتی به‌رده‌وام داوی ده‌كات ، توركیا ئه‌و جۆره لێدوانه‌ی له پارتی ده‌وێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ناوخۆی توركیا‌و دنیای ده‌ره‌وه‌شی وه‌ربگێڕێت و بڵێ ئه‌م شه‌ڕه به‌رله‌وه‌ی خواستێكی توركی بێت خواستێكی كوردیه ، له راستیدا ده‌بوو پارتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی بگوتایه‌و توركیای به داگیر كه‌رو سته‌مكار له قه‌ڵه‌م بدایه !!.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی پارتیدا كه‌سایه‌تی سیاسی دیار‌و نزیكی ماڵباتی بارزانی دكتۆر مه‌حمود عوسمان به ئاشكرا رایگه‌یاند كه ئامانج له شه‌ڕی توركیا په‌كه‌كه نیه‌و هه‌موو كورده، ئه‌مه‌ش هه‌قیقه‌ته‌كه‌یه ،ده‌كرێت شه‌ڕی گارا خاڵی وه‌رچه‌رخانی یه‌كگرتنی كوردان بێت به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌وه سوپای توركیا به چه‌ك و چۆڵی ناتۆ چیا‌و به‌نده‌نی كوردستان ده‌سوتێنێت و دنیای ده‌ره‌وه‌ش وه‌ك هه‌میشه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه، پێكه‌وه بوونی كورد بۆ به گژا چوونه‌وه‌ی داگیركاری زۆر بایه‌خداره ، ئه‌گه‌ر له به‌ر هه‌ر هۆیه‌كیش لایه‌نێك نه‌توانێ له‌وێدا جێی خۆی بگرێت به‌لای كه‌مه‌وه ده‌توانێ نه‌بێته به‌شێك له پاراستن و به‌رژه‌وه‌ندی دوژمن و لێدوان و داخۆیانه‌كانی نه‌چنه خزمه‌ت دوژمنه‌وه .