به‌ڕێكه‌وت كتێبێكم به‌رده‌ستكه‌وت چاپی 2015هیه " رێگا به‌ره‌و یه‌كه‌مین " كه‌سایه‌تیه یه‌كه‌مینه به ناوبانگه‌كان نوسه‌رێكی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاماده‌یی كردوه، یه‌كێك له‌وانه‌ی زۆر به شان و باڵیدا هه‌ڵدراوه ئه‌ردۆغانه ، ئه‌و پیاوه‌ی له دیكتاتۆرێك زیاتر نیه ، دیكتاتۆر‌و خوێنڕێژێكی بێڕه‌وشت كه ئه‌گه‌ر كوردی به ده‌سته‌وه نه‌مێنێت په‌لاماری ئه‌وانه ده‌دات كه ده‌ستیانگرت و به‌رزیانكرده‌وه ، نمونه‌ی گولهنهكان و داود ئۆغڵو ئاكه‌په‌ییه‌كان و ئه‌وانی تر ، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك سه‌رسامه به ئه‌ردۆغان، وه‌ك ئه‌و نووسهرهباشوریانهی هیچیان به ده‌سته‌وه نه‌مابوو به كۆشكه‌كه‌ی سه‌رسام بوون ، ئه‌و نوسه‌ره ئه‌ردۆغان وه‌ك په‌یامبه‌رو فریادڕه‌س وێنا ده‌كات ، له كاتێكا ئه‌و له رۆبۆسكێ كوردی بهلهنگازو له كورته‌ك ژن و مناڵ ده‌كوژێت .
كوردی موسوڵمان به‌وه خهنیه ئه‌ردۆغان ده‌رگای ئایاسۆفیادهكاتهوه ، چش له‌وه‌ی كورد له سه‌ر گۆرانی كوردی ده‌كوژرێت، كوردی موسوڵمان یان به ئه‌ردۆغان ، یان به وتارێكی ئه‌حمه‌د ئاڵتان شاگه‌شكه بووه ، له كاتێكا ئاڵتان زۆر به وردی ئاگاداری ورد‌و درشتی سته‌می توركه له كورد‌و تازه له خهوههستاوه ، بۆ مرۆڤی به ویژدان ئه‌وه زۆر دره‌نگه ، له توركا فاشیزم رێگه له مرۆڤی به ویژدان ده‌گرێت ، ئه‌وه بۆیه كه‌مترین توركی ئازادیخواز بواری هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه ، هه‌موو ئهستهنبوڵم تهی كرد " دیوانێكی یوسف خه‌یاڵ ئۆغڵوم " ده‌ستنه‌كه‌وت باسی دیموكراسیش ده‌كه‌ن .
چه‌ند خۆشه مادام ئه‌ردۆغان موسوڵمانه‌و نوێژده‌كات ، چاوی كورد ده‌رێت با له زیندانهكانا داڕزێن ، ئه‌وه چپهروهردهیهكی كوردانه‌و مرۆڤانه‌یه ، ئاخر له سایه‌ی ئهردۆغانا سه‌دان هه‌زار كه‌س له زیندانان، زیندانه‌كانی توركیا سه‌خیف ترین زیندانه‌كانی دنیان ، كورد ده‌ڵێن قه‌ینا ئه‌ردۆغان موسوڵمانه ، ئه‌و پیاوی یه‌كه‌مینه ، یه‌كه‌مین له خیانه‌ت له مامۆستاكانی ، له خیانه‌ت له په‌یمان و به‌ڵێن ، له خیانه‌ت له كورد ، چه‌ند ناشرینه كورد ئه‌وه‌نده ساده‌و ساویلكه بن .
ئه‌وه‌ی ئاشتی پهكخستوه له توركیا ئه‌ردۆغانه ، ئه‌ردۆغان كه ئێستا په‌لاماری هه‌ده‌په ئه‌دات و ئه‌یه‌وێت به قانون دایبخات ، پێشتر قه‌یومی له بری هه‌موو ههڵبژاردراوهكانی میله‌ت داناوه ، ئه‌و دوو كورد زیاتر نابینێ یان كوردی له دژ‌و تیرۆریست ، كه ئه‌و بڕیاری ئه‌وه ده‌دات تیرۆریسته یان كوردی كۆیله‌و رووپارما ، ئه‌و كورده‌ی ده‌بێت ئه‌و چی ووت ئه‌م جێبه‌جێی بكات ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا كه سانێك سوێند به سه‌ری ده‌خۆن ، دۆستێكم هه‌یه باوكی باپیری له‌و چه‌مچه‌ماڵه عوسمانی ته‌راتێنیان پێكردووه، جار‌و بار گله‌ی ئه‌وه له من ده‌كات له سه‌ر ئه‌ردۆغان توندم ، وه‌ك ئه‌وه‌ی من به ئێف شانزه له رۆبۆسكی خه‌ڵكی سڤیلی توركم كوشتبێت .