1
سێ دادوه‌ره پارتیه‌كه‌ی دادگای پیاچوونه‌وه واژوی سزادانی میدیاكارو رۆژنامه‌وانه‌كانی بادینانیان كرد ، ئه‌مه پوخته‌ی هه‌واڵه‌كه‌یه كه ده‌بێته سه‌ره‌تای رۆژێكی تاریك و زۆر خراپ بۆ مێژوی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ، واژوكرد پاش چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر بێ ئومێد كردنی هه‌موومانه به‌رله‌هه‌موومان بێ ئومێد كردنی نێچیرڤان بارزانیه كه پێده‌چێت له‌و پۆسته‌شدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بێت بۆ راگرتنی سته‌مكاری ، واژوكردنی سزای ئه‌و كوڕه ئازادیخوازانه هیچی له كوشتنه‌كه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان و رۆژنامه‌وانه‌كانی تر كه‌متر نیه ، لێ ئه‌م كوشتنه‌له ته‌كیدا دیموكراسی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆی دادگاكانیشی كوشتوه.
2
هه‌رسێ دادوه‌ر " عه‌بدوڵا شه‌ره‌فانی ، محه‌مه‌د مسته‌فا ، موسلیح گه‌یلانی " به‌و واژو كردنه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و سه‌ربه‌خیی دادگایان به‌تاڵكرده‌وه‌ووێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مگه‌راو دادوه‌ریه‌كی حزبیانه‌یان نیشانی هه‌مووان دا ، ئه‌مه‌ش له بنچینه‌دا به‌رله هه‌ر شت بۆ ناشرینكردنی زیاتری ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه زۆر بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و ئازادی ده‌كات ، واژوو نه‌كردنی سزاكه‌ش له لایه‌ن دوو دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كه‌ی تره‌وه ناكاته ئه‌وه‌ی هه‌موو حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌شدار نین له‌و سته‌مكاریه‌دا.
3
نازانم بواری تانه‌دان هه‌یه یان نا ، به‌ڵام داواكاری گشتی و پارێزه‌ری قوربانیه‌كان ده‌بێت قسه‌یه‌كیان هه‌بێت ، جگه له‌وه‌ش شه‌رمێكی گه‌وره‌یه باڵیۆزخانه‌كانی فه‌ڕه‌نساو ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا له‌و بابه‌ته بێده‌نگ بن ، هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم تۆزقاڵێك بڕوای به دیموكراسی هه‌بێت پێویسته هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و گیراوانه ئازاد بكات و سزای ئه‌و دادوه‌رانه‌ش بدات كه له‌وه زیاتر هه‌رێمه‌كه‌ی ناشرین ده‌كه‌ن .