نیشتمانی بوون و نانیشتمانی بوونی مرۆڤ به هه‌ڵوێسته‌كانیه‌وه‌یه ،بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دارێكی نیشتمانی و سه‌رمایه‌دارێكی نانیشتمانی له یه‌كتر جیابكه‌ینه‌وه ده‌بێت سه‌یری ره‌وتارو كردار‌و هه‌نگاوه‌كانیان بكه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی سیاسیه‌كی ئاكاردار له سیاسیه‌كی بێئاكار جیا بكه‌ینه‌وه ده‌بێت ده‌ست بۆ ده‌فته‌ری كرده‌وه‌كانیان به‌رین ، هه‌مووكات به ئاسانی ده‌توانین چاكه‌و خراپه‌ی ئه‌وانی تر ببینین ،ئه‌وكه‌سانه‌ی چاكه‌ی گشتیان ده‌وێت له خه‌می گشتیدان ، ئه‌گه‌ر كه‌میش بن هه‌میشه وه‌ك روناكیه‌ك ده‌دره‌وشێنه‌وه‌و مرۆڤ زۆر به ئاسانی له‌وانی تر جیایان ده‌كاته‌وه ، خه‌می گشته خه‌ڵك و ویستی چاكه‌ی گشتی هه‌ڵوێست و بڕیار‌و بوێری ده‌وێت، جه‌لالی سام ئاغا كه هێشتا له ژیاندایه‌و هیوادارم به پێی خواستی خۆی و به پێی ئه‌و عه‌رزو حاڵانه‌ی به‌رزی كردوه‌ته‌وه ده‌یان ساڵی دیكه‌ی ته‌مه‌ن بێت ، یه‌كێكه له نمونه باشه‌و چاكه‌خوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ئه‌و به‌رله‌وه‌ی به یه‌كجاری بڕوات ده‌یه‌وێت وێنه‌یه‌كی تری مرۆڤمان له نێو ئه‌م دنیا پڕ له ژاوه ژاو، جه‌نجاڵ و لیپ له نادادیه‌دا نیشانبدات .
جه‌لالی سام ئاغا تا له دیوانی چاودێری وه‌ك جه‌نگاوه‌رێك شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی ده‌كرد نه‌یاره‌كانی له خه‌ونی ئه‌وه‌دا بوون چۆن ناچاری بێزاری و بێتاقه‌تی و دور خستنه‌وه‌ی بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و چۆكی دانه‌داو به‌رده‌وام بوو ، ئه‌و شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی به كرده‌وه ده‌كردو له هەمان كاتدا ده‌یویست ئه‌وه‌ش نیشانی ئه‌وانی تر بدات كه پاره‌و سامان شتێك نین جگه له‌وه‌ی كه پێویسته بۆ چاكه‌ی گشتی به كار بهێنرێن ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خانوی خۆی ده‌به‌خشیه حكومه‌ت بۆ خزمه‌تی گشتی ، قوتابخانه‌ی نۆ پۆلی به شێوه‌یه‌كی شایسته پێشكه‌شی ئه‌و شاره ده‌كرد كه تێیدا ده‌ژێت و باخچه‌ی ساوایان بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌ی نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه ، ئه‌م هه‌نگاوانه له كاتێكدان ئه‌و هێشتا ده‌ستبه‌رداری چاكه‌ی گشتی نه‌بووه و ئه‌و شوێنه‌ی خۆی تێیدا ده‌ژێت هه‌موو كه‌ل و په‌له‌كانی ناوی به‌خشیوه به بنكه‌ی ژین و له‌و ڕووه‌شه‌وه په‌یماننامه پڕكراوه‌ته‌وه ، خانوه‌كه‌شی به هه‌مان شێوه به خشیوه بۆ كاری چاكه خوازی .
ئه‌و له ناو رۆژگار‌و دنیایه‌كدا به گژ گه‌نده‌ڵیدا رۆیشته‌وه،كه خه‌ڵكی تر به دوای گه‌نده‌ڵیدا رایده‌كرد ، رۆژگارێك ئه‌و ویستی به‌هاو ئاكار بۆ مرۆڤ بگێڕێته‌وه، له راستیدا خه‌ڵكی چێژیان له خراپه‌كاری و لاسایكردنه‌وه‌ی خراپه ده‌بینی تا چاكه كاری و لاسای كردنه‌وه‌ی چاكان ، گه‌لی كوردی بێتاج و ته‌خت و به‌خت و قه‌له‌نده‌رو ماڵ‌وێران نمونه‌ی ئه‌م جۆره پیاوانه‌ی زۆر پێویسته ، ئه‌م نمونانه‌له نێو دنیایه‌كی هه‌لاهه‌لاو داوه‌شاودا به ئێمه ده‌ڵێن هێشتا ژیان جوانه ، ئه‌و گه‌رچی ته‌مه‌نی له هه‌ڵكشاندایه‌و خۆی وته‌نی ئیشێكی ئه‌وتۆیشی به ژیان نه‌ماوه مه‌گه‌ر له پێناو ته‌واو كردنی ئه‌و پڕۆژانه‌دا كه هێشتا نیوه چڵن، له گه‌ڵ ئه‌وه شدا به گوڕه‌و دانیشتن له ته‌كیدا تام و چێژی خۆی هه‌یه، له‌م رۆژانه ته‌له‌فونم بۆی كرد سه‌ردانی بكه‌م ، وتی وه‌ره‌و هه‌ندێ شتیشم بۆ داناوی وتم ره‌نگه كتێب و به‌ڵگه‌و نوسراو بن ، كه‌چووم قسه كردن و باسكردنی خه‌مه‌كانی ژیان و یادی رابردوو كاتی زۆری برد‌و كه هه‌ستاین ڕومنه‌هات بڵێم چیت بۆ دانابووم ، به ئومێدی ئه‌وه‌م ده‌یان جاری دیكه پێكه‌وه دابنیشین و مردن ده‌رگامان پێنه‌گرێت.