ئایدن مه‌عروف و یوناده‌م یوسف كه‌نا هه‌ر یه‌ك به ئاوازێ باسی گۆڕینی سرودی ئه‌ی ره‌قیب و ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ن ، فازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت ئه‌ركی پاراستنی كوردستان له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه ، لێ نه‌له سه‌ر داربڕینهكه نه‌له سه‌ر قسه‌ی ئه‌و دوانه ، نه‌له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان هیچ ناڵێت ،ئه‌و به په‌كه‌كه‌ی وت ناحهزو نه‌یارو دوژمن ، هه‌ندێكی تریش ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌ن پێی ده‌ڵێن له داعش و حه‌شدی شه‌عبی خه‌راپترن ،له‌كاتێكا په‌كه‌ر سهداتی سهرمافیای دۆستی پێشوی ئه‌ردۆغان به په‌كه‌كه ده‌ڵێت " دوژمنی به شه‌ره‌ف " .
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شه‌رمیشه‌وه باسی شه‌هیدو برینداره‌كانی كه‌مپی مه‌خموری نه‌كرد ، له كاتێكا ئه‌مه‌ریكا له سه‌ریان هاته وه‌ڵام ،ئێ خۆ حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها حكومه‌تی پارتی نیه ، ئه‌وه گریمان پارتی باسی نه‌كردن ، ده‌بوو یه‌كێتی و گۆڕان قسه‌یه‌كیان كردبا ، به‌ڵام ئه‌وانیش چاره‌نوسی هه‌رێمیان داوه‌ته ده‌ست جوتیار عادله‌وه ، ئێستا كاك جوتیار له بری هه‌موویان قسه ده‌كات و هه‌ر كات پێویست بكات وه‌ڵامی ئه‌وانیش ده‌داته‌وه .
هیوای مه‌حمود عوسمان كفری نه‌كرد زه‌له‌و هه‌ڵه‌و سهرچیخیهكی پێشكه‌شكاره بێئهدهبهكهی ته‌ره‌ته ی عه‌ره‌بی راست كرده‌وه ، به‌ڵام دیموكراتیه‌كه‌ی توركیا بڕی نهكردو به‌رنامه‌كه‌یان راگرت ، كه‌س نه‌بوو به‌و پێشكه‌شكاره بڵێت تیرۆریست ده‌وڵه‌ته نه‌ك په‌كه‌كه ، تیرۆریست ئه‌وانه‌ن كه له زیندانه‌كانی ئامه‌د دایك و خوشكی گه‌ریلا ئازار ئه‌ده‌ن ، ئه‌وه بێشهرهفە كه بڕوای به دیموكراتی توركی هه‌یه ، سوپاس دكتۆر هیوا .
ئه‌گه‌ر توركێكی نه‌ته‌وه‌یی ، یان وه‌ك ده‌ڵێن نه‌ته‌وه‌په‌رست بام ، شانازیم به ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌كرد ، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌مزانی دیكتاتۆر‌و بێشهرهفیشه ، چونكه ئه‌و بوێریه‌كی له راده به‌ده‌ری هه‌یه ، ئه‌و ده‌ڵێت توركمان و تورك له هه‌ر كوێ بن ، ئێمه خاوه‌ندارێتیان لێده‌كه‌ین ، ده‌ڵێت هه‌موو شوێنێ به خاكی توركیا ده‌زانین ، ئێ ئه‌مه بۆ توركێك جێی شانازیه ، به چهپهكانیشیانهوه كه چاویان زۆر كه‌م كورد ده‌بینێت ، به‌ڵام هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی باشور بوێری ئه‌وه‌ی نیه بڵێت كورد له هه‌ركوێ بن ئێمه خاوه‌ندارێتیان ده‌كه‌ین ، سه‌ركرده‌ی كورد نه‌ك ئه‌وه ناڵێت ئه‌و ده‌ڵێت " په‌كه‌كه دوژمنه‌و ده‌بێت له‌م خاكه ده‌ربچێت " .
سه‌دان په‌یج و ئه‌كاونتی بێ‌دایك و باوكی بێشه‌ره‌ف سه‌رگه‌رمی شێواندنی دۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردین ، ئیش و كاریان بووه به جنێودان به كورد‌و به‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌وان بیر ناكه‌نه‌وه، حزبی كوردی هه‌یه له به‌عس خه‌راپتر كار له سه‌ر شێواندنی مرۆڤی كورد ده‌كات ، په‌یج هه‌یه ده‌گه‌ڕێت بزانێ كێ جوان بیر ده‌كاته‌وه ، جوان ده‌نووسێت ، دهیگهزێ ، له نێو ئه‌و په‌یجانه‌دا جنێو فرۆش و بێحورمهتی وا په‌یدا بوونه له مردویش ناگه‌ڕێنه‌وه ، كورد جاران ده‌یگوت" مردو مرد شه‌یتان ده‌ستی لێدهشوا "له شه‌یتان زیاترهكان مردوش ده‌گه‌زن .
ئێف 16 ی توركیابۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی كوردان پێشمه‌رگه شه‌هیدو تیرۆر ده‌كات ، كه‌چی نوسه‌رهه‌یه په‌كه‌كه به شێرپه‌نجه ده‌زانێت ، ئه‌و نایه‌وێت راستیه‌كه ببینێت و ناشیه‌وێ دان به‌وه‌دا بنێت كه شێرپه‌نجه‌ی راستی خۆیه‌تی ، ئه‌وه‌ی به پاره‌و بۆ پاره ده‌نووسێت و مرۆڤایه‌تیش ده‌كاته قوربان دۆلارێكی له‌ت و كوت .