له سه‌ت ساڵی رابردودا جاش گه‌وره‌ترین رێگر بووه له به‌رده‌م خۆخاوه‌نی كوردا ، من سه‌ت ساڵ ده‌ست نیشان ده‌كه‌م و ناگه‌ڕێمه‌وه بۆپێشتر، سه‌ت ساڵه جاشایه‌تی له‌و په‌ڕی بره‌ودایه ، گه‌رچی به‌ر له‌و مێژوه‌ش له ئه‌ده‌بی نووسراوی ئێمه‌دا شاعیران باسی جاشایه‌تی و كلكایه‌تی دوژمنیان كردوه، له مێژودا جاشایه‌تی جۆری زۆری هه‌بووه ، واته به چه‌ندین جۆر جاشایه‌تی كراوه ، بۆنمونه‌میر نشین هه‌بووه به سه‌رو به‌ره‌وه جاشی عوسمانی یان سه‌فه‌وی بووه ، ئه‌م دیرۆكه لێده‌گه‌ڕێین بۆ كات و خوێندنه‌وه‌ی تر،به‌ڵام هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر سه‌ت ساڵی رابردوو نه‌كه‌ین ، له‌و چركه ساته‌وه كه ئینگلیز‌و تورك و ئه‌وانی تر له رێی به جاشكردن و به جاشگرتنه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكی كورد بۆ خۆ خاوه‌نی له بار ده‌به‌ن ، لێره‌دا نابێت لۆمه‌ی تورك و ئینگلیز‌و ئه‌وانی تر بكه‌ین كه به‌و رێگه‌یه ئێمه‌یان كه‌وی و كۆیله كردووه، ده‌بێت سه‌رزه‌نشتی خۆمان بكه‌ین كه نامانه‌ویچت له خێڵ و بنه‌ماڵه‌وه بپه‌ڕینه‌وه بۆ نه‌ته‌وه ، هه‌رئه‌مه‌ش یه‌كێك له هۆكاره‌كانی جاشبون و جاشێتی بووه.
گرفتی كورد له جاشایه‌تیدا ئه‌وه بووه كه نه‌یویستوه دانبه جاشێتیه‌كه‌دا بنێت یان رونتر جاشایه‌تیه‌كه‌ی وه‌ك جۆرێك له تێكۆشان به خه‌ڵكی كورد فرۆشتوه‌ته‌وه ، نمونه‌ی ئه‌و هه‌موو موسته‌شارو جاشه‌ی دوای راپه‌ڕین خۆیان لێكردین به پاڵه‌وان و كوردی عه‌یاره بیست و چوار هه‌روه‌ك حزبه زله‌كانیش وایان نیشاندان ، ره‌نگه له‌م نمونه‌یه مه‌ترسیدار تر ئه‌وه بێت حزبێك له سه‌نگه‌ر دژایه‌تی رژێمێكدا بێت له پارچه‌یه‌كی كوردستان و جاشایه‌تی بۆ ده‌وڵه‌تێكی تر بكات كه ئه‌ویش كوردی تیا ده‌چه‌وسێته‌وه ، دیارده‌ی جاشایه‌تی كوردی دیارده‌یه‌كی تایبه‌ته‌و هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر به‌و جۆره جاشایه‌تی ناكات ، ئه‌مه له كاتێكا كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازا‌و شه‌ڕكه‌رن ، ئه‌گه‌ر له ته‌ك ئه‌و ئازایه‌تیه‌دا جاشایه‌تی رێگر نه‌بوایه له خۆخاوه‌نی ئێستا كوردستان به هێزترین ده‌وڵه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌بوو .
مه‌ترسی گه‌وره ئه‌وه‌یه جاشایه‌تی جۆرێك بوه له شانازی كوردی، یانی ئه‌گه‌ر خێڵێك ، بنه‌ماڵه‌یه‌ك ، عه‌شره‌تێك له باكوری كوردستان یان له هه‌ر پارچه‌یه‌كی تر بووبنه جاش ، ئه‌م جاشبونه‌یان وانیشانداوه كه هۆیه‌كه بۆ مانه‌وه‌و خۆشگوزه‌رانی و رابواردنیان، به‌و جۆره له بری جاشایه‌تی و لۆمپه‌نی رسوا بكرێت و ببوغزێنرێت خۆشه‌ویست كراوه‌و بایه‌خی پێدراوه، ئه‌وه‌بۆیه هه‌ندێك جار عه‌شره‌ته‌كان كێبڕكێیان بووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان زیاتریان له جاشایه‌تی ده‌ستده‌كه‌وێت، له گله‌بی نامه‌ی یه‌كێك له سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌كانی به‌عسا له ئه‌نفالی یه‌كدا هاتوه " من یه‌كه‌م فه‌وج بووم گه‌یشتمه سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵوو مۆڵگه‌ی خائینه‌كان كه‌چی كه‌مترین نیشانه‌ی ئازایه‌تیان پێداوم " رسته‌كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌و جۆره‌یه بڕوانه جاش بوون چه‌ند سوكایه‌تی به خۆكردنه تا ئه‌و راده‌یه‌ی له سه‌ر كوشتنی براكه‌ت و رشتنی خوێنی ئه‌و داوای نیشانه‌ی ئازایه‌تی و به‌خشین و پاداشت و دیاری بكه‌یت ، سه‌یری ئه‌و شانازی و كڕوزانه‌وه ناشرینه .
بنه‌بڕكردن و ریشه كێشكردنی جاشایه‌تی له كوردستان پێویستی به تێكۆشان و خه‌باتێكی له راده به‌ده‌ره ، پێویستی به په‌روه‌رده‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌مجۆره له خێڵگه‌ریه كه جگه له تخوبی خۆی چاوی هیچ شوێنێكی تر نابینێ، ئه‌مجۆه له جاشایه‌تی بره‌و به كوشت و بڕی یه‌كتر ده‌دات بۆ دوژمن ، چ لۆژیك و بیر كردنه‌وه‌یه‌كه ئاستی جاشایه‌تی بگاته ئه‌و شوێنه‌ی مرۆڤ بڵێت ناچارم شه‌ڕی براكه‌م بكه‌م ، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه له سه‌ت ساڵی رابردودا زۆر جار ئه‌وه كراوه، دیارده‌ی مه‌ترسیداری جاشایه‌تی هه‌ر له‌مپه‌ر نه‌بووه له به‌رده‌م خۆخاوه‌نی كوردا بگره دۆخێی باوه‌ڕبه خۆنه‌بوونی لای كورد دروستكردوه و مرۆڤێكی خولقاندوه هه‌رگیز بڕوای به‌وه نه‌بێت كه ده‌توانێ خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت، مرۆڤێك هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی بێگانه‌ی له خۆ ده‌سه‌ڵاتی لاگرنگتره، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ش له‌مپه‌ری سه‌ره‌كی به‌رده‌م دروستبوونی نه‌ته‌وه بووه ، نه‌ته‌وه به‌ومانایه‌ی تێیدا خێڵ و بنه‌ماڵه توابێته‌وه ،یان هه‌بوونیشی نه‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر گشته‌كه.
تا جاشایه‌تی له قاو نه‌درێت و وه‌ك دیارده‌یه‌كی پیس و بێ‌مانا سه‌یر نه‌كرێت ، زۆر ئه‌سته‌مه نه‌ته‌وه‌دروست بێت ، كه نه‌ته‌وه‌ش دروست نه‌بێت زۆر ئه‌سته‌مه خێڵ و بنه‌ماڵه‌و ته‌نانه‌ت حزبه‌كانیش له یه‌ك چوارچێوه‌دا كۆبكرێنه‌وه‌وبه‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌یان مسۆگه‌ر بكرێت ، به‌ومانایه‌ی وایان لێبكرێت له چوار چێوه‌ی نه‌ته‌وه‌دا هه‌ستی زیاتر به پاراستنی بوون و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بكه‌ن ، بوونی جاشایه‌تی و جۆراو جۆر كردنی دیارده‌كه‌و ره‌واجپێدانی هه‌میشه هۆیه‌كی سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌سته‌كان به ئاسانی كه‌وی و ده‌سته مۆمان بكه‌ن .