ره‌وان شاد فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ی له یه‌كێ له وتاره‌كانیدا كه له سیپاره‌ی دوای دۆنیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه ، ده‌ڵێت: ئاشتی ژیانه ئیراده‌ی ژیانیش به هێزتره ئه‌و هه‌ر له‌وێدا ده‌ڵێت " ده‌نگی هه‌ر ده‌زگایه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتی خواز وهه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی خێر خواز هه‌رگروپێكی دۆستپهروهر ده‌توانن كاروانی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان به‌ره‌و پێش ببه‌ن" ئاپۆ له نووسینه‌كانی خۆیدا به‌رده‌وام پێداگری له سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئاشتیخواز‌و دیموكرات ده‌كاته‌وه ، ئه‌و به كرده‌وه رێبه‌رایه‌تی گرنگترین قۆناغه‌كانی ئاشتی كرد له توركیا‌و باكوری كوردستان ، له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تا 2007 به‌رده‌وام ئه‌وه په‌كه‌كه بوو ئاشتی تاكلایه‌نه‌ی راده‌گه‌یاند و توركیا بوو شه‌ڕی گهرمدهكرد .
هاتنی گروپی ئاشتی ویست بۆ كوردستان ده‌بوو به گوڵ باران پێشوازی لێكرابا، چه‌ند كاریگه‌ر ده‌بوو گه‌ر چوار مه‌كته‌ب سیاسی پارتی له فڕگه له پێشوازی ئه‌واندا بان ، چونكه من دڵنیام له ناو پارتی ده‌نگی ئاشتی له ده‌نگی شه‌ڕ به‌رزتره ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه نه‌كراو كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی ڕوویدا ئه‌وه ده‌بێت پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی به دوادا چوون بكات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فڕگه‌ی هه‌ولێر فڕگه‌ی هه‌ولێره‌و فڕگه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ نیه .
شه‌ڕو ئاژاوه هیچی لێسه‌وز نابێت له‌وه‌ته‌ی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكهوانهش په‌یدا بووه ئیدی مانایه‌ك بۆ شه‌ڕ نه‌ماوه‌ته‌وه ، چه‌كی توند و تیژ‌و فسفۆڕو كیمیا‌و خه‌رده‌ل و ناپاڵم و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هه‌مه‌چه‌شن چه‌كی وێرانكه‌ر به ئێمه ده‌ڵێن پێویسته خۆمان له شه‌ڕ بپارێزین ، كاتی ئه‌وه نیه نه پارتی هه‌ڕه‌شه بكات نهپهكهكه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و نوسه‌ری راسپێردراو ئه‌وه ده‌كه‌ن ، كاتی ئاشتیه له ناو په‌كه‌كه‌ش و له ناو پارتیشدا ده‌نگی ئاشتی دلێرتره له كه‌ڕه‌نای شه‌ڕ ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه دروست بێت ده‌بێت ئاشتی هه‌بێت ، هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دوایه بۆ ئاشتی و رێگری له شه‌ڕ وێڕای به‌ربه‌سته‌كان ئومێد بهخشبون .
ئاشتی پێویستی به پێچ و په‌ناو گیر‌و گاز نیه راسته ئه‌ركێكی قورسه ،لێ چه‌ند قورس بێت ناگاته تۆزی شه‌ڕدا ، ئاشتیویستان پێویسته له دڵه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن و به هه‌ندێ بزه‌ی دڕنده‌و بڕنده بڕوانهكهن هه‌ر ئه‌و بزه‌یه‌ی مه‌ولانا له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت :به نیشاندانی ددانه‌كانی شێر فریو مه‌خۆ ئه‌وە پێخه‌نین و بزه نیه ئه‌و پلانه‌و به‌رنامه‌ی په‌لامارو لهناودانه ، ئه‌مه رێگه راسته‌كه نیه ، له ده‌ره‌وه‌ی نمایشی دانه‌كانی دڕنده‌دا بیر كردنه‌وه له ئاشتی گرنگه، جه‌میل بایك له دیدارێكدا ده‌ڵێت : "ئه‌و دیمه‌نانه‌ی گه‌ریلاو پێشمه‌رگه له شه‌نگال ،كه‌ركوك ، مه‌خمور ، پێكه‌وه دڵخۆشیه‌كی زۆری بۆ گه‌ل دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری دروست ببێت هه‌وڵێكی زۆر درابۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، به‌ڵام پێش كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پاراستنی نه‌ته‌وه‌یی دروست بوو، ئه‌وه زهروریهو پێویسته دروستبكرێت " .
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له ده‌یان دیدار‌و چاوپێكه‌وتن و وتاردا زۆر پێداگری له سه‌ر دایه‌لۆگ و گفت و گۆ ده‌كات و هه‌رگیز شه‌ڕ به چاره‌سه‌ر نازانێت ، دیداره‌كانی ساڵانی 2007و 2008 و دواتر ، ئێستا كاتی ئه‌و دیالۆگه‌یه كه ئه‌و باسی ده‌كات ، ئاپۆ له زیندانه‌وه داوای ئاشتی ده‌كات و له شه‌ڕ توڕه‌یه ، ئبَمه ده‌مانه‌وێت به ئاشتی رۆژ بكه‌ینه‌وه ، شه‌ڕ خه‌ونه‌كانمان ده‌كوژێت و به ده‌ستی به تاڵه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه، زۆربه‌ی كوڕه‌كان له‌و سه‌ره‌وه به ساغی نایه‌نه‌وه .