1
یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ی دراوه‌ته پاڵ هه‌ندێك لهگیراوهكانی بادینان‌و بڕیاره له‌سه‌ری دادگایی بكرێن، تۆمه‌تی عه‌ماله‌ته، به‌ڵام عه‌ماله‌ت بۆ كێ، نوكته‌كه له‌وه‌دایه هاوارنامهكهی كه‌سوكاری گیراوه‌كان ده‌ڵێن، گوایه عهمالهتهكه بۆ به‌رهه‌م ساڵح‌و مسته‌فا كازمیه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌و به‌پێی پۆسته‌كه‌شی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌م عێراقه له‌زاخۆوه تا فاو ده‌توانێ له‌باره‌ی خۆی، خانه‌واده‌كه‌ی، سنور‌و ناوچه‌كه‌یه‌وه زانیاری بداتێ، ئه‌مه هه‌رگیز ناچێته خانه‌ی عهمالهتهوه، هاونیشتمانیه‌ك باسی بارودۆخێك بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بكات، دادگاییكردن به‌م تۆمه‌ته ده‌چێته خانه‌ی گه‌مژه‌ییه‌وه، ئه‌مه بۆ مسته‌فا كازمیش ههروهسایه، مسته‌فا كازمیش به‌رپرسه لهژیانو بوونی خه‌ڵك‌و ده‌كرێت عهرزوحاڵو سكاڵا‌و نامه‌ی بۆ بنێردرێت، نه شوره‌ییه‌و نه تاوان، شهرمو شوره‌یی ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵی بكه‌یت.
2
نوسینی ڕاپۆرت بۆ ملشكاندنی هاونیشتمانی خۆت عه‌ماله‌ت نییه، ماستاوكردنو چه‌مانه‌وه له‌به‌ر دوژمن عه‌ماله‌ت نییه، ده‌ستخستنه نێو ژیانی خه‌ڵك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان عه‌ماله‌ت نییه، شكاندنی شكۆی هاوڵاتی وڵاته‌كه‌ت عه‌ماله‌ت نییه، كه‌چی ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر بارودۆخی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، ڕاپۆرتێك بداته به‌رهه‌م ساڵح یان مسته‌فا كازمی عه‌ماله‌ته، ئه‌مه جگه له‌نه‌زانی هیچی تر نییه، ئه‌ركی حزب‌و حكومه‌ت دروستكردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورده نه‌ك تێكشكاندنو سه‌گ تێبه‌ردانی، ڕاستكردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورد بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌قی خۆیی‌و خه‌ڵكی ناوچهكهییو شار‌و شوێنه‌كه‌ی بێته ده‌نگ ئاكاره نه‌ك عه‌ماله‌ت، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت به‌رهه‌م ساڵح‌و كازمی گوێ له‌خه‌ڵك بگرن‌و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان بكه‌ن، من ئاماده‌م هه‌موو ڕۆژێ به‌ئاشكراو به‌ناوی خۆمه‌وه باسی بارودۆخی هه‌رێمیان بۆ بكه‌م، وه‌ك چۆن به‌ڕه‌خنه برینه‌كان نیشان ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌ده‌ین، كه‌چی ئه‌وان كه‌یفیان بهماستاوه.
3
چی شه‌رمێكه به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌ته‌ك هاونیشتمانیه‌كانی خۆتا بكه‌ی، چه‌ند ناشرینه دیندار زێباری داوای سه‌رچاوه‌ی زانیاریی‌و هه‌واڵ له‌ڕۆژنامه‌نووس بكات‌و ئه‌و سه‌رزه‌نشتی میدیاكاران بكات، چه‌ند ناشرینتره سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه نه‌یه‌ته دهنگو داكۆكی له‌ئه‌ندامه‌كانی نه‌كات، چه‌ند وێرانه‌یه وڵاتێك به‌رپرسه‌كانی گومان بخه‌نه‌سه‌ر هاوڵاتیهكانیو بۆ لێدان له‌تاك به‌تاكی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ سبه‌ینێ ڕوناك بێت، تۆمهتو بوختان‌و سیناریۆ دروستبكرێت، چه‌ند جاشخانه‌یه نیشتمانێك جاشه‌كانی جنێو بهباشهكانی بده‌ن.