1
پێمخۆشه هه‌ندێ دیدی تاڵه‌بانی بیری ئه‌مانه بخه‌مه‌وه
ئه‌و ده‌ڵێت :
لێپرسراوێتی لوت به‌رزی نیه ،سینگ ده‌رپه‌ڕاندن نیه ،خۆ سه‌پاندن نیه ،فه‌خفه‌خه‌و كه‌شخه‌یی نیه، لێپرسراوێتی ئه‌ركه .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :
په‌كه‌كه پارتێكی سیاسی كوردی مه‌زنه ،خه‌ڵك و جه‌ماوه‌رێكی زۆر له توركیا‌و ئه‌وروپا لایه‌نگری ئه‌و پارته‌ن ،په‌كه‌كه پارتێكی نه‌ته‌وه‌ییه ، به‌ڵكو لێره‌و له‌وێ چه‌ند كاری تیرۆریستی به ناوی ئه‌وان ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه نیه كه‌له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌ژمار بكرێ ، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانین بڵێین په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستیه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :
من له گه‌ڵ ره‌خنه گرتنم ،زۆر حه‌زده‌كه‌م ره‌خنه له مام جه‌لالیش بگیرێت ،به‌س ره‌خنه‌یه‌ك شایانی ره‌خنه بێت نه‌ك بڵێن عه‌ینه‌كه‌كه‌ی مام جه‌لال گه‌وره‌یه ،ئه‌وه ره‌خنه نیه ره‌خنه بگرن له ره‌فتارو وتاره‌كانم .
له شوێنێكی تردا ده‌ڵێت :
رۆژنامه‌نووس ، نوسه‌ر ، شاعیر ، هونه‌رمه‌ند، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆیان به باشی راپه‌ڕێنن،پێویسته هه‌ڵوێستیان له سه‌ر هه‌موو روداوێك هه‌بێت .
ئه‌و ده‌ڵێت :
هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك چه‌پڵه‌ی زۆر بۆ لێدرا به فیكه‌و چه‌قه‌نه لێدانیش تابوته‌كه‌ی به‌ڕێده‌كرێت ، چونكه جه‌ماوه‌ری راسته‌قینه چه‌پڵه لێنادات ، ره‌خنه ده‌گرێت .
له شوێنێكا سه‌باره‌ت سلێمانی ده‌ڵێت :
سلێمانی دڵی زیندوی كوردستانه .
2
من ئه‌و په‌ره‌گرافانه‌ی مام جه‌لالم بۆ ئه‌وه دانه‌ناوه كه سه‌رسام بم به‌و پیاوه ، كه له ژیاندا بووه سه‌دان شاهیدم هه‌یه ڕووبه‌ڕوو ره‌خنه‌م لێگرتووه، ئه‌وه‌م بۆ ئه‌وه دانا بڵێم ئه‌ی ئێستا چی ، رێزگرتن له‌مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان به‌وه نابێت هه‌ر یه‌كه‌و له گردێ بنێژرێن و ته‌قدیس بكرێن ، به‌وه ده‌بێت لانی كه‌م بۆ كار‌و كردار‌و گوفتاره چاكه‌كانیان شوێن پێی ئه‌وان هه‌ڵبگیرێت .
3
كۆتای ساڵی 1984 من ته‌له‌به‌ی سێی ناوه‌ندی بووم ، شه‌هید فاخیری برام كه دوو ساڵ له منیش مناڵ تر بوو ، كه‌ڵكه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی دابووی له سه‌ری جارێكیان به پاسكیل تاگونده‌كه‌ی ماڵی شه‌هید نازمی حه‌مه‌ی سلێمان چوو بوو ، ئیتر له‌به‌ر مناڵی ناردبویانه‌وه ، ئه‌مه له جێیه‌كی تردا چیرۆكی منیه ، وێنه‌یه‌كی مام جه‌لالی هه‌ڵگرتبوو زۆری لاشیرین بوو ، منیش دژی رێكه‌وتن بووم له ته‌ك به‌غا ، بۆیه وێنه‌كه‌م لێوه‌رگرت و دڕاندم ، ئه‌رێ كه‌س ئاماده‌یه وێنه‌ی ئه‌مانه‌ی ئێستا له ماڵ و گیرفانا دابنێت .