من هێشتا دوا رۆمانی به‌ختیار عه‌لی داگیركردنی تاریكیم نه‌خوێندوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت نه‌ڕه‌خساوه، به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێن رۆمانه‌كه باس له دۆخی پڕ سته‌م و نادادی توركیا ده‌كات ، ئه‌و وڵاته‌ی لیپه له تاریكی ، له‌م رۆژانه‌دا خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی مۆسا عه‌نته‌ر ، ئاپێ مو‌سا بووم ، ئه‌و پیاوه‌ی ته‌نها یه‌ك رێگه به چاره‌سه‌ر ده‌بینێت بۆ توركیا ئه‌ویش رێگه‌ی ئاشتیه ، رێگه‌ی ئاشتی بریتی نیه له‌وه‌ی به جاش و لۆمپه‌نه‌كانت له ناو سلێمانیدا پیاوێكی ئازادیخوازی وه‌ك مام شوكری تیرۆر بكه‌یت ، ئه‌مه گوازتنه‌وه‌ی تاریكیه بۆ شوێنگه‌لی دیكه .
رۆژی 21-6-2010 له مه‌كس یان مۆكس بووم ، ئه‌و شارۆكه‌یه‌ی گۆڕه‌كه‌ی فه‌قێی ته‌یرانی لێیه " له گوندێكی وێنده‌ر " بڕیار بوو یه‌شار كه‌مالی گه‌وره رۆماننووسی كورد‌و توركیاش ئه‌و رۆژه له‌وێ بێت ، نه‌هات چونكه له نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای تاریكی شه‌ڕدروستبوو خوێن رژا ، نه‌هات چونكه ئه‌و به‌ڕێی شه‌ڕدانایه‌ت ، به‌ڕێی ئاشتیدا دێت ، ئاكه‌په ئاكاری ئاشتیان نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م په‌یامانه ناگه‌ن ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌و ناتۆ هه‌موو ئه‌و ناشرینیه ده‌بینن و قسه‌یه‌كیان نیه بۆ وتن .
مام شوكری بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئازادی له قارسه‌وه گه‌یشتبووه سلێمانی ، بۆ ئه‌و توركیا زیندان و تاریكی زیاتر نه‌بوو ، بۆیه شاخ و ئازادی هه‌ڵبژاردبوو ، به‌ڵام له ناو سلێمانی و له پشته‌وه جاشه‌كانی میت تیرۆریان كرد ، من هه‌رگیز نامه‌وێت برایم تاتڵیساز مه‌رگی ئه‌م گه‌ڕیده‌ی ئاشتیه بكات به ستران ، لێ هیوادارم ئۆرهان پامۆك ، یان ئه‌لیف شه‌فه‌ق رۆمانێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوه‌دای ئازادیه بنووسن .
وڵاتانی دژ به كورد و سته‌مگه‌را ئه‌وه‌نده له كورد بوون ده‌ترسن ، له هه‌ر كوێی ئه‌و سه‌رزه‌مینه كوردی ئازادی خوازیان بۆ رێك بكه‌وێت ده‌یكوژن ، خوێنی كورد به ده‌ستی جانه‌وه‌رانی تاریكی له زۆر وڵاتی دنیا رژاوه ، فه‌ڕه‌نسا ، نه‌مسا ، ئه‌ڵمانیا ، عیراق ، توركیا ، سوریا ، ئێران ، روسیا و زۆر شوێنی دیكه ، ئایه كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به دنیا بڵێین رژانی ئه‌و خوێنه ئیتر به‌سه ، ئه‌گه‌ر هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی له خوێن پیرۆز تره ، ئێمه‌ش چاره‌نووسی خۆمان ناوه‌ته به‌رقه‌ده‌ری گیانبازیه‌كه‌وه كه كۆتاییه‌كه‌ی دیار نیه .
ئه‌و كاره‌ی توركیا‌و كیتی توركی و ئاكه‌په ده‌یكه‌ن ، هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه كورد‌و تورك دژی یه‌كتر بن و هه‌رگیز ئاشتی له‌م ناوچه‌یه نه‌یه‌ته دی ، ئێ دیاره ئه‌گه‌ر ئاشتی نه‌یه‌ته دی ، به‌رژه‌وه‌ندیش ، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر كوێ ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه ، بۆیه ئه‌ركی ئاكاری وڵاته زلهێزه‌كان و ناتۆ‌و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كرتوه‌كانه ، له شوێنێكا توركیا رابگرن .