"پرۆژەی حکومەتی زۆرینە لە عیراق شکستی خوارد"

سالار مه‌حمود
"پرۆژەی حکومەتی زۆرینە لە عیراق شکستی خوارد"

وەک چۆن "پێکھێنانی حکومەتیش لەلایەن سەربەخۆکانەوە شکست دەھێنێت"

چل رۆژەکەی سەدریش کۆتایی ھات.

دوای شەش مانگ لەھەڵبژاردن ھێشتا عیراق لەناو گێژاوی دواین ھەڵبژاردنە.

سەدرو ھاوپەیمانەکانی کە نەیانتوانی حکومەت پێک بێنن، سیناریۆی موھلەیان دایە چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەوانیش توانای پێکھێنانیان نیە، توانای پەکخستنیان زۆرترە.

کورد نابێ چاوی نە لەسەدر بێ نەلەمالکی.

ئەبێ چاوی لە خۆی و لای خۆی بێ.

چونکە لای کەم ھەردوو لا کۆکن لەسەر تەعریبی ناوچە دابڕاوەکان!

پرۆژەی حکومەتی زۆرینە شکستی خوارد

پێکھێنانی حکومەتیش لەلایەن سەربەخۆکانەوە شکست دەھێنێت.

پێکھاتنی شیعەکان پێکەوەو رێکەوتنی کورد لەگەڵیان پێکەوە بژاردەیەکە دەتوانێ ببێتە مایەی دەرباز بون لەم تونێلەیان.
دەرچون لە تونێل بۆ تونێلی درێژتر.

11/05/2022



وتارەکانی تری نوسەر