ھەلێکی نوێ بۆ کورد ھاتۆتە پێشەوە

سالار مه‌حمود
سەدر دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی پێشکەش بە پەرلەمان کرد،
قبوڵکردن و نەکردنی لە رێگەی دانیشتنی پەرلەمانەوە دەبێت و بەدەنگدان ئەبێ. نەک سەرۆکی پەرلەمان تەنیا ئەرکی سەرۆکی پەرلەمان ئەوەیە ئیستقالەکان وەرگرێ و ئاراستەی بکات بۆ دانیشتنی داھاتووی پەرلەمان. 
سەدر بۆ لە حکومەت ئیستقالە ناکات؟ سینارێۆکانی زوو ھەرزان دەبن، ئەوەی حەلبوسیش کردی بۆ بێ بەھاکردن و نەھێشتنی نرخی دەستلەکارکێشانەوەکان بوو.
عیراق لەبەردەم چوار سیناریۆدایە
یەکەم: دۆخەکە وەک ئێستا بمێنێتەوە ئەمری واقیع بەردەوامی پێ بدرێت. کە ئەمە خواستی ئێرانیشە.
دووەم: ململانێکان ببرێتە شەقام و بەئاراستەی بەریەککەوتن بڕوات، ئینجا لایەکی شیعە بەسەر لایەکدا تەسلیم بون رابگەیەنێ.
سێیەم: حکومەتی لەناکاو گوار‌و رابگەیەنرێت بەھەندێ گۆڕانکاری وەزارەتەوە. چونکە پەرلەمان یارمەتی حکومەتیش نادات لەپەسەندکردنی بودجەشدا بۆی.
چوارەم: ھەڵبژاردنی پێشوەخت و ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان لەلایەن خۆیەوە.
ئەم سیناریۆیانە لەبەردەم پرۆسەی سیاسین لە عیراق. وڵاتەکە لە ئایندەدا تووشی قەیرانی قوڵتر ئەبێتەوە.
کوردیش جگە لەوەی دابەشبوە بەسەر ئەم جەمسەرانەدا وەک تەماشاکەر سەیری رووداوە قوڵەکانی ھەناوی پێکھاتەکانی عەرەبی عیراق و ململانێی ھێزەکانی دەکات. بۆیە ھیج سودێک لە دۆخەکە نابینێ و لەھەر بەریەک کەوتنێکی بەغدادا کوردستان تێوە دەگلێنن.
ھەڵێک بۆ کورد ھاتۆتە پێشەوە سود لەم کێشانە ببینێ و پێگەی لاوازی خۆی بەھێز بکاتەوە بە پرۆژەو یەکگرتوویی لەسەر بنەمای دان و وەرگرتن و مەرج و گرەنتی، پشتیوانی راستکردنەوەی ھەر بارێکی گلاوی بەغدا بکات.
عێراق لە رووی ئابوریەوە بەھێزەو ھەستاوەتەوە، لە رووی سیاسیەوە تەپیوە. قەرزی کۆیتی دایەوە. نرخی نەوت بەرزەو پارەی ھەیە. لەسەر بنەمای زیندوکردنەوەی کورد لەسەر پشکی ١٧٪‏ لە بودجەو موچەی فەرمانبەرانی کوردستان و خاکی ناوچەدابڕاوەکان گفتوگۆ بکات ئەبێتە ستراتیژێک، خەڵکی ھەرێم پشتیوانی ئەو ستراتیژە ئەکات نەک پلەو پۆست.

12/06/2022



وتارەکانی تری نوسەر