‌یەکێتی سلێمانی و کەرکوک دەباتەوە

سالار مه‌حمود
چەند لایەنێک دەیانەوێت هەڵبژاردن لە عیراق دوابخرێت

"یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئایندە سلێمانی و کەرکوک دەباتەوە"

 سەرەتای بانگەشەی ناڕاستەوخۆی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عیراق دەستی پێکردوە بەتایبەت دوای پەسەندکردنی یاسای نوێی هەڵبژاردن. هێزە بچوکەکان شانسی بەدەستهێنانی کورسیان کەمترە.
بەشێک لە هێزە کاریگەرەکان وەک خۆیان دەمێننەوە بۆ نمونە، یەکێتی لە هەڵبژاردنی عیراق، سلێمانی و کەرکوک دەباتەوە.

صەدریەکانیش چەن پارێزگایەکی باشوری عیراق دەباتەوە و مالیکی و عەبادی پاشەکشەی زۆرتر دەکەن.

پشت بەستن بە دابەشبوونی دەنگەکان بۆ چەن بازنەیەک لەیەک پارێزگادا. گرفتی سیاسی لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئایندە هەیە. چەند لایەنێک لە عیراقدا دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت و بیانوی کورۆناو بیانووی نا واقیعیتر دەهێننەوە، چونکە دڵنیانین لەئایندەی سیاسیان.

بڕیاردان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دانپیانانە بە بوونی قەیران و بنبەستی سیاسی لە عیراقدا.

06/11/2020



وتارەکانی تری نوسەر