یەکێتی و کاک مەسعود باجی دەستوریان دا هەر لایە بەچەشنێ

سالار مه‌حمود
دەستور بەکەمینەو زۆرینە تێناپەڕێت.

کە سەد کورسیەکەی پەرلەمان بەدەستی ئێمەو پارتیەوە بوو کەس رێگر نەبو دەستورمان هەبێ.

ئێستاش کوردستان باجی حوکمی بێ دستوری دەدات.

دوای سی ساڵ دەسەڵاتی پەرلەمان و حکومەت و دادگاش لای تاکەکەسە، لای ناوەندە بەهەژمونەکانی ناو حزبە نەک دامەزراوەکان.
لێگەڕێن با ئەم خولەی پەرلەمان دەستکەوتی گەورە بەدەستبێنێ و قەراری دەستوری تیا بدرێ.

لە دوو خولی پەرلەمان کە ئەندام بووم هیوای گەورەم ئەوە بوو لەو خولانەدا کوردستان ببێ بەخاوەنی دەستوری خۆی. جوهدمان کرد بەڵام لەسەر دەستور لەهەولێر هاتنە سەر ماڵمان و کۆمپیوتەرو ئەوراقمان براو سودیان لێ نەبینی!.

دەستور بۆ هەرێم گرنگە، کوردستان مافی خۆیەتی دەستوری هەبێ.

لەپەرلەمانی کوردستان کەیاسایەک دەردەکرێ لە دیباجەدا دەنوسرێ بەپێی یاسای ژمارە (۱) ی ساڵی ۱۹۹۲ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەم یاسایە دەرکرا. ناوترێ بەپێی حوکمەکانی دەستوری کوردستان. یاسا بەحکومی دەستور قورساییی زۆرترە. نەک دەرکردنی یاسا بە حوکمی یاسا، ئەم بۆشاییە سی ساڵە هەیە.

هیوادارم زیندوو کردنەوەی دۆسیەی دەستور مەرامی دابەشکردنەوەی پلەو پۆستی خولی ئایندەی بەدواوە نەبێ.

دە مانگ پێش ئێستا وروژاندن و کارکردن لەسەر پرسی دەستورم پێشنیارکرد بۆ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، چونکە لە رابردوو یەکێتی باجی دەستوریدا با زیندو بکرێتەوەو، زەمینەی واقعی بۆ ئەنجام بدرێ بەسوپاسەوە هەردوو لا بەهەندیان وەرگرت.

لەهەموو حاڵەتێکا بونی دەستور باشترە لەنەبوون، مافێکە دەستوری عیراق بەخشیویەتی.

کوردستان بەهێز دەکات ئەگەر ئیلتزامی پێوە بکرێ.

پرۆژەی دەستور بەکەمترین دەستکاریەوە ئامادەیە

تەنیا ئیرادەی ئەوێ.

یەکێتی و  کاک مەسعود

بەپلەی یەکەم باجی دەستوریان دا. 

یەکێتی وەک هێزێکی سەرەکی کوردستان و کاک مەسعودیش وەک کارەکتەرێکی سەرەکی، هەر لایە بەچەشنێ.

یەکێتی بۆ دەستور ویلایەتی بارزانی درێژ کردەوەو، بارزانیش بەقبوڵکردنی ئەو کارە توشی رەخنەی زۆر هات و دەستورەکەش سەرەونگوم کرا..

هەندێ لە سیاسیەکانی لای خۆشمان هاواریان دەکرد دەستور (گەڕایەوە).

ئەو دەرفەتەی ئێستا هەیە پرۆژەی دەستورەکەی تیا پەسەند بکرێ لەپەرلەمان و دواتر بخرێتە بەردەمی خەڵک،  لەوانەیە ئایندە زامنی ئەو دەرفەتە نەکات. 

بە دانانی دەستورێکی گەل پەسەند، هەر هیچ نەبێ کوردستان بەبونی دەستوری خۆی هەنگاوێک دەچێتە پێش لە دورخستنەوەی مەترسی لەسەر قەوارەکەی.

22/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر