دیپلۆماسیەتی حكومەتی هەرێم مل شكاوە!
ئاریان تاوگۆزی*
وڵاتانی چین و هیندستان و ڕوسیا ژمارەی دانیشتوانیان نزیكەی 3 ملیارد كەس دەبێت كاتێك ژمارەی سه‌رجه‌م دانیشتوانی سەر گۆی زەوی 7 ملیارد كەسە.
چین و ڕوسیا دوو ئەندامی هەمیشەی ئەنجومەنی ئاسایشن و خاوەن دوو ئابوری و سوپای زلهێزی جیهانن. هیند لە هەمان ئەو بواردانەدا هیچی لەوان كەمتر نیە و هەر سێ وڵاتەكە خاوەن چەكی ئەتۆمین. ئەو سێ وڵاتەی كە لە زۆر كاتدا هاوپەیمانن و هاوڕان لە دۆسیە هەستیارەكانی گۆڕەپانی نێودەڵەتی. هه‌ندێک له چاودێرانی بواری سیاسی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان هاوپه‌یمانی نێوان ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته بۆ گۆڕانکاری له گۆڕه‌پانی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی و که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری ئه‌مریکا به دوور نازانن.
هه‌رچه‌ند ناکۆکی له نێوان هیندستان و چین دا هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌ی ناکۆکی نێوانیان و دوو سیسته‌می سیاسی جیاواز له‌و دوو وڵاته حوکم ده‌کات به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان ڕێگرنین له په‌یوه‌ندی باشی نێوانیان و هاوپه‌یمانی و هاوده‌نگی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی. چین پشتگیری هیندستان ده‌کات له چالاکبونی ڕۆڵی هیندستان له ڕیکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان. دوو وڵات که له بواری ئابوری ته‌واوکه‌ری یه‌کترن له بونی هیندستان وه‌ک بازاڕێکی گه‌وره بۆ کاڵای چینی و وڵاتی هیندستانیش بۆ سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانی چینی له هیندستان.
ڕوسیا و چین په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌م کاتانه‌ی دوایدا زیاتر په‌ره‌پێداوه و دورکه‌وتنه‌وه‌ی ڕوسیا له ڕۆژئاوا به هۆی کێشه‌ی ئۆکرانیا، چین و روسیای زیاتر له‌یه‌ک‌تر نزیک کردۆته‌وه. هاوده‌نگی چین و روسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕێگره له ستراتیژ و پلانی ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا به‌گشتی له جیهاندا وه‌ک چۆن ڕێگریان له بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد بۆ لێدانی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا و ده‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌و ڕێگریه سوریای به‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یاند.
دیپلۆماسیەتی كوردی له مێژوی هاوچه‌رخماندا بریتی بوه له په‌یوه‌ندی گوماناوی پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی داگیرکاری کوردستان و په‌یوه‌ندی ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه له ڕیگای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگاکانی بواری په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نه‌بوه به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ده‌زگا جاسوسی و زانیاریه‌کانی وه‌ک ئیتلاعات و ده‌زگای میت و ئیستیخبارات بوه نه‌ک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه. به هه‌مان شێوه وڵاتانی تری ڕۆژئاواش په‌یوه‌ندیه‌کانیان یان له ڕیگای که‌سه‌کانه‌وه بوه یان ئه‌و کاته‌ی وڵاتێکی ئه‌وروپی یان ئه‌مریکا ویستبێتی بمانبینێت له کۆفی شۆپێک یان هوتێلێک به شێوازێکی نهێنی و دوور له چاوی میدیا بۆ چه‌ند خوله‌کێک گوێیان لێگرتوین. ئەو وڵاتانە هەمیشە كوردیان وەك كارتێك بەكارهێناوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان لەهەر چوار پارچەی کوردستان.
پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكانی حكومەتی هەرێم پاش ڕوخانی حکومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان له ساڵی 2003 وه هاته قۆناغێکی نوێوه و که‌وته سه‌ر رێگایه‌ک که ده‌کرێت به په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی ناوزه‌د بکرێت. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م پێشکه‌وتنه له ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه هاته ئاراوه که هاوپه‌یمانیه‌تیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به پشتبه‌ستن به بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕژێمی عێراقیان ڕوخاند و ڕژێمێکی تریان له جێگای دانا که کورد به‌شداربوو له دروست بونی ئه‌و ڕژێمه. هه‌رچه‌نده ده‌ستوری عێراقی که کورد یه‌کێک بو له نوسه‌ره‌کانی له چه‌ند بواردا ڕێگا بۆ حکومه‌تی هه‌رێم خۆش ده‌کات کاری دیپلۆماسی ئه‌نجام بده‌ن و حکومه‌تی هه‌رێم مافی هه‌یه له هه‌موو باڵیۆزخانه و کونسولیه‌کانی عێراق له جیهاندا نوێنه‌رایه‌تی بکاته‌وه و بودجه‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی که حکومه‌تی عێراق بۆ کاروباری سیادی له کوردستانی ده‌بڕێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ زیاتر له 10 ساڵ کاروباری په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ده‌ست پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوو به‌ڵام هیچ سودێک له‌و هه‌له زێڕینانه وه‌رنه‌گیرا. عێراق زیاتر له 70 باڵوێزخانه و 10 کونسوڵیه‌تی له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌یه و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یتوانی له‌و 70 وڵاته‌دا نوێنه‌رایه‌تی هه‌بێت به‌ڵام ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد که ئه‌وه‌ش جێگای گومانه.
په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم تەنها بەرەو ڕووی ئەمریكا و ئەوروپا دەڕوانێت و ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی چین و هیند و روسیایان پشتگوێ خستوە و ملیان بەڕوی ڕۆژهەڵاتا ناسوڕێتەوە. چەندین نوسینگەی حكومەتی هەرێم لە ولاتانێك كراوەتەوە كە ئەگەر هەڵسەنگاندنێكی سەرپێیشیان بۆ بكرێت دەردەكەوێت جگە لەوەی ئاو و هەوایەكی گونجاویان هەیە بۆ ژیانی نوێنەرەكانی حكومەتی هەرێم و خێزانەكانیان كە زۆرینەیان كوڕ و كچ و برای دەسەڵاتداران و هیچ شارەزاییەكیان لە بواری دیپلۆماسیەتدا نیە، وه ئەو وڵاتانە پێویست بەو بودجە ناكات تێیاندا سەرف بكرێت و نوێنەرایەتیان تێدا بكرێتەوە. له کاتی ئێستادا پشتگیری دیپلۆماسی، سه‌ربازی و ئابوری له پێشینه‌ی ئه‌و بوارانه‌ن که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێویسته سیاسه‌ت و ستراتیژی په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌کانی له‌سه‌ر بنیات بنێت.
هه‌ر که‌سێک به که‌مترین شاره‌زای له بواری په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت گرنگی چین و روسیا و هیندستان و وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵات له بواره‌کانی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی به ئاسانی بخاته روو. یه‌کێکی تر له‌و بوارانه‌ی که کوردستان ده‌توانێت سودی لێوه‌رگرێت له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌یه که ئه‌زمونی ئه‌و وڵاتانه له‌به‌رچاوبگرین له پیشکه‌و‌تنی سیسته‌می سیاسی، ئابوری و ته‌کنۆلۆژی، ته‌ندروست و خوێندن. ئایا باشتر نیه که ئه‌زمونی تایوان و کۆریای باشور و سه‌نگاپور و هۆنگ کۆنگ و مالیزیا له‌به‌رچاوبگرین نه‌ک وڵاتانی وه‌ک ئیمارات و ئه‌رده‌ن و لوبنان.
ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی که له‌گه‌ڵ کۆریای باشور له ئه‌نجامی هاتنی به‌شێک له سوپای ئه‌و وڵاته له ئازادکردنی عێراق و جێگیرکردنیان له کوردستان هاته دی هیچ جۆره وه‌به‌رهێنانێکی له‌سه‌ر نه‌کرا و به چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کی درامای دۆبلاژکرا و هاتنی ئه‌کته‌رێکی ئه‌و بواره و چه‌ند بڕوانامه‌یه‌کی تایکواندۆ کۆتای هات. کۆریای باشور ده‌یتوانی ببێته وڵاتێک له بواری ئابوری و ته‌کنۆلۆژی گه‌وره‌ترین سود به کوردستان ببه‌خشێت.
كێن ئەوانەی داڕێژەری سیاسەتی دەرەوەی حكومەتی هەرێمن كە پۆڵۆنیا و نەمسا و ئیسپانیا لە چین و هیند و یابان و کۆریا بەگرنگتر دەزانن بۆ پەیوەندی حكومەتی هەرێم. دیپلۆماسیەتی حكومەتی هەرێم توانای نیه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زیاتر له یه‌ک به‌ره و کیشوه‌ر و سیسته‌می سیاسی جیهاندا ببه‌ستێت. حکومه‌تی هه‌رێم و داڕێژه‌رانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تا ئێستاش عه‌شایه‌ریانه بیرده‌که‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ روسیا و چین په‌یوه‌ندی ببه‌ستن ئه‌مریکایان لێ زیز بێت. ته‌نها وه‌سفێک بۆ دیپلۆماسیه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه که ملی شكاوە و بەلای ڕۆژهەڵاتدا ناسوڕێتەوە.
______________________________________________
*ماسته‌ر له دیپلۆماسیه‌ت، یاسایی نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕانکاریه جیهانیه‌کان له به‌ریتانیا.
*به‌رپرسی ڕێکخراوی خۆری سوور له به‌ریتانیا.
21/07/2015
وتارەکانی تری نوسەر