سه‌رۆکی هه‌رێم و گه‌ڵا هه‌نجیره‌که!
ئاریان تاوگۆزی*
پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه له کوردستان هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆری بۆده‌کرێت چی لایه‌نه سیاسی و یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سه‌ربازی و جوگرافی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی (ئه‌گه‌ر چه‌مکێک هه‌بێت له کوردستان به ناوی ئاسایشی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ی) و هه‌روه‌ها له ئاستی که‌سایه‌تی خودی سه‌رۆکی هه‌رێم و که‌سایه‌تی تاکی کورد یان کوردستانی.
پارتی دیموکراتی کوردستان خه‌ریکی خستنه ڕوی ئارگۆمێنتێکن که نه‌بونی مه‌سعود با‌رزانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌که‌ونه مه‌ترسی و بۆ چاکه و خێری گشتیه که پارتی سه‌رۆکه‌که‌ی خۆیان پێشکه‌ش به گه‌ل ده‌که‌ن تا به که‌ناری ئارامیان بگه‌یه‌نێ و ئاشتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کی به‌هێز و هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کگرتو و پرۆفیشناڵ و جوگرافیایه‌کی یه‌کگرتو و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یمان بۆ به‌دیبهێنێت که ئه‌نجامه‌که‌ی له ئاینده‌یه‌کی زۆر نزیکدا کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.
هه‌رچی به‌ره‌ی به‌رامبه‌ره که به‌سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و به ڕێژه‌یه‌کی که‌متر یه‌کگرتوی ئیسلامیه که سه‌رۆکی پارتی و سه‌رۆکی هه‌رێمی ئێستا به ژماره سفر ده‌زانن که له هه‌رشتێکی تری بده‌یت ئه‌نجامه‌که‌ی سفر ده‌رئه‌چێت. نا سه‌قامگیری سیاسی و یاسا شکێنی له ئاستی به‌رز و درز خستنه ناو کۆمه‌ڵگا و نه‌بونی موچه و وشک بونی هه‌موو سه‌رچاوه داراییه‌کانی هه‌رێم و له‌ت بونی و ڕێکنه‌خستنی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌ڕه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌موو جۆره ئاسایشه‌کانی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ته‌ندروستی و خۆراکی و خاک له له‌رزه له‌رزی که‌وتندایه به‌ده‌ست سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه. ئاسایشی کۆمه‌ڵگه و که‌مه نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیه‌کانی کوردستانی خستوه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه که نوێنه‌ری ئه‌و نه‌ته‌وه و ئاینیانه‌ی دژ به‌م به‌ره‌یه له په‌رله‌مان به‌کارهێناوه. ئه‌گه‌ر هیچیان پێنه‌کرێت ئه‌م به‌ره ئه‌وا ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌مبکرێته‌وه و به‌و چاوه‌وه لێی ده‌ڕوانن که زه‌ره‌ر له نیوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه هه‌ر قازانجه. ئه‌و زیانانه‌ی تا ئێستا کردومانه با بڕوات و توانای زه‌ره‌ری له‌مه زیاترمان نیه.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت له‌م وتاره لیی بڕوانم ئه‌و پرسه‌یه له ڕوانگه‌ی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه. به مانه‌وه‌ی مه‌سعود با‌رزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم به هه‌ر شێوازێکی سازان یان حیله‌ی سیاسی و شه‌رعی کاریگه‌ریه‌کی زۆری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی ڕۆژئاوا ده‌بێت. کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان و دۆستانی هه‌رێـمی کوردستان له ده‌ره‌وه که به دوو ده‌سته دابه‌شبون دڵسۆزه‌کان و نه‌وتسۆزه‌کانن کاره‌کانیان بۆ ڕاکیشانی ڕایگشتی و حکومی ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه زۆر سه‌خت ده‌بێت. هه‌موو ئه‌و وتار و گوفتارانه‌ی بۆ به‌رگری و هاوپشتی کوردستان له ده‌ره‌وه هه‌بوو پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه که زۆرینه‌ی بریتی بوون له:
کوردستان عێراقێکی تره و یاسا سه‌روه‌ره.
ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات به شێوازێکی ئاشتیانه.
په‌رله‌مان سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانه و ڕێزلێگیراوی هه‌موانه.
دوو ئیداره‌ی و شه‌ڕی ناوخۆ مێژوویه‌که له‌بیرمانکردوه و هه‌رگیز بۆی ناگه‌ڕێینه‌وه.
پارته سیاسیه‌کانی تر به‌شدارن له حکومڕانی
هێزی پێشمه‌رگه یه‌کگرتوه و ده‌ستی حیزب به‌ته‌واوی بڕاوه له ناو ئه‌و هێزه
سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی ئاژانسی ئاسایش و پاراستن و هێزی گوڵان ته‌نها کاتیه که کوڕ و برا و زاوا و ئامۆزان و وه‌ک نمونه‌ی بۆشی باوک و کوڕه و هیچ جیاوازییه‌کیان نیه.
له‌گه‌ڵ هێزه کوردیه‌کانی پارچه‌کانی تر یه‌کگرتوین له دژی داعش.
نه‌وتی فرۆشراو هه‌مووی بۆ خزمه‌تی گه‌له و فلسێکی له ئێمه حه‌رام بێت
ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی کورد و تورکمان و مه‌سیحی و ئاین و ئاینزاکان به‌رقه‌راره
کورسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دوو ساڵمان قه‌بوڵ کرد له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی تر پاڕانه‌وه لێمان که ئێمه پێویستین بۆ ئه‌م مه‌رحه‌له‌یه.
گه‌ڵای هه‌نجیر ده‌سته‌واژه‌یه‌که مانایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه ئه‌ویش له‌وه وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که کاتێک باوه ئاده‌م و دایه حه‌وا بۆ یه‌که‌مجار که زانیان ڕوتن هه‌ر یه‌که‌یان به گه‌ڵایه‌کی هه‌نجیر (عه‌یبه‌ی) خۆیان داپۆشی. بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش له سیاسه‌تدا به‌کار دێت کاتێک که‌سێک یان وڵاتێک بیه‌وێت عه‌یبه‌یه‌کی خۆی داپۆشێت.
سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی دیموکراتی کوردستان به پێداگرتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و دووباره درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ده‌که‌ونه هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌وه که گه‌شتکردن و په‌یوه‌ندی گرتنیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه به ڕوتی ده‌بێت و له‌وانه‌یه گه‌ڵا هه‌نجیرێکیشیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت بۆ داپۆشینی عه‌یبه‌کانیان.
ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ ئۆباما دانیشت و هه‌واڵی سه‌فه‌ره‌که‌ی ئه‌فریقای لێپرسی بۆ لای خزمانی، ئه‌ویش وته‌که‌ی خۆی بیری سه‌رۆکی هه‌رێم هێنایه‌وه که تێناگات له‌و سه‌رۆکانه‌ی که ده‌ستور و یاسا ده‌گۆڕن بۆ ماناوه‌یان له‌سه‌ر کورسیه‌که‌یان، سه‌رۆکی هه‌رێم به ته‌نها گه‌ڵا هه‌نجیرێک كە لەوانەیە دەستیشی نەكەوێت کوێی دائه‌پۆشێت؟
______________________________________________
*ماسته‌ر له دیپلۆماسیه‌ت، یاسایی نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕانکاریه جیهانیه‌کان له به‌ریتانیا
*به‌رپرسی ڕێکخراوی خۆری سوور له به‌ریتانیا
07/08/2015
وتارەکانی تری نوسەر