دیپلۆماسیه‌ت له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا ئه‌و مانا
کلاسیکیه‌ی له‌ده‌ستداوه که ته‌نها بریتی بوو له‌و پیشه و کاره‌ی که زۆرینه‌ی کات
به‌نهێنی له‌لایه‌ن که‌سانێکی پێشه‌نگ و هه‌ڵبژێرا و زمان‌زان و ده‌وڵه‌تمه‌داره‌وه
ئه‌نجام ده‌درا ئێستا گۆڕاوه بۆ پرۆسه‌یه‌کی چه‌ند لایه‌نه‌و فره ڕه‌هه‌ند و له
به‌ڕیوه‌بردن و په‌یوه‌ندیکردنه‌وه زیاتر نزیکه له‌وه‌ی له‌ڕابوردودا که ناسین و
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تمه‌داران به‌س بوو . یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌ی که به کاری
دیپلۆماسیه‌تی گشتی و نێوخه‌ڵک خۆبه‌خشانه و بێ به‌رامبه‌ره وه سه‌رقاڵن بێ ئه‌وه‌ی
ئاگاداربن که ئه‌و چالاکیانه‌ی ئه‌وان ده‌چنه چوارچێوه دیپلۆماسیه‌ته‌وه ڕه‌وه‌ندی
وڵاتان و گه‌لانن له وڵاتی خانه‌خوێ واته دایه‌سپۆرا.
دایسپۆره بریتیه له خه‌ڵکانێک، گه‌لانێک یان
نه‌ته‌وه‌یه‌ک که هه‌ندێکیان له ده‌ره‌وه‌ی سنوری جوگرافی خۆیان ده‌ژین وه‌ک کورد
له ولاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا که نزیکترین وشه که هه‌مان پێناسه له زمانی کوردی‌دا
بیگرێته‌وه وشه‌ی "ڕه‌وه‌ند"ه که له‌م باسه‌دا ئێمه‌ش دایسپۆرای کوردی
یان کوردستانی به ڕه‌وه‌ندی کوردی یان کوردستانی ناوده‌به‌ین. ئه‌ڵبه‌ته پێناسه‌ی
ڕه‌وه‌ند ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه که به‌ته‌واوی و یان ڕێژه‌یه‌کی زۆر ئاوێته‌ی
کۆمه‌ڵگای خانه‌خوێ بون و هیچ و سۆز‌و ئینتیمایه‌کیان بۆ وڵات و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان
نیه و به‌شداری هیچ چالاکیه‌کی سیاسی، کولتوری و ئاینی و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ناکه‌ن.
ئه‌ندامانی ڕه‌وه‌ند کاتێک چالاکانه له بواری
سیاسی و ئابوری وڵاتی ڕه‌سه‌نی خۆیان کارده‌که‌ن و په‌یوه‌ندیان به هاونیشتیمانیانی
خۆیان له وڵاتی دایک توند و تۆڵه زۆربه‌ی کاره‌کانیان له وڵاتی خانه خوێ ده‌چێته
خانه‌ی دیپلۆماسیه‌ته‌وه که ده‌توانرێت به دیپلۆماسیه‌تی ڕه‌وه‌ند یان دایسپۆرا
دیپلۆماسی ناوزه‌د بکرێت. گرنگی ئه‌و جۆره له دیپلۆماسیه‌ته ده‌توانرێت له هه‌ندێک
وڵات زیاتر هه‌ستی پێبکرێت که ناوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پاشگرێکی بۆ زیادکراوه
که گوزارشت له گرنگی پێدانی ئه‌و ولاتانه ده‌کات بۆ هاونیشتیمانیانی له‌ده‌ره‌وه،
له‌و وڵاتانه "وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه و کۆچبه‌رانی لوبنان، وه‌زاره‌تی
کاروباری ده‌ره‌وه و کاروباری گینییه‌کان له‌ده‌ره‌وه،به هه‌مان شێوه، سوریا، گامبیا،
ئه‌فریقای ناوه‌ند، بێنین، سینیگال و نایجیریا و ئه‌رده‌ن". هه‌ندێک وڵاتی تر گرنگی تایبه‌تر به ڕه‌وه‌نده‌کانیان
له‌ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن و وه‌زاره‌تی تایبه‌ت به ڕه‌وه‌ندیان هه‌یه له‌وانه ئه‌رمینیا،
ئازربایجان، هیند، سربیا، به‌نگلادیش و جۆرجیا و ئیسرائیل.
له زۆر له ولاتانی تریش ئه‌گه‌ر گرنگی ڕه‌وه‌ند
له ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دا ده‌رنه‌که‌وێت ئه‌وا به دڵنیایه‌وه فه‌رمانگه‌یه‌ک،
به‌شێک، نوسینگه‌یه‌ک له نیو وه‌زاره‌ت و باڵیۆزخانه و قونسولیه‌کان هه‌یه که کاروباریان
ڕێکده‌خات و توانا و شاره‌زای و په‌یوه‌ندیه‌کانیان له وڵاتانی خانه‌خوێ ڕێکده‌خات
و به‌کاردێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی، ئابوری، دیپلۆماسی خۆیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چالاکی
دیپلۆماسی ڕه‌وه‌ند ڕووه‌و وڵاتی خانه خوێیه به‌ڵام به‌ڕیژه‌یه‌کی به‌رچاویش ده‌توانێت
ڕووه‌و وڵاتی دایکیش بێت. بۆ به چالاک هێشتنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ند وڵاتی دایک پێویسته
پردی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامانی ڕه‌وه‌ند و وڵات له ڕوی سیاسی و ئابوری و کولتوری
و به‌هێزکردنی ئینتیمایان بۆ نیشتیمان قایمتر بکات.
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌ت و بڵاوه‌پێکراوه
به هۆی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و گۆرانکاری دیمۆگرافی له کوردستان
و جێگای نیشه‌جێبونیان یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی که ڕێژه‌یه‌کی زۆر کۆمه‌ڵگای دایه‌سپۆرای
هه‌یه. وه‌ک له‌سه‌ره‌وه نیمچه پێناسه‌یه‌کی گشتی بۆ دایه‌سپۆرا کرا ئه‌وا ده‌کرێت
بڵیین که دایه‌سپۆرا یان ره‌وه‌ندی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جگه له کوردستانی
گه‌وه‌ره وه‌ک جوگرافیا که له نێوان چوار یان پێنچ ولاتدا دابه‌ش بوه ئه‌وا کوردانی
لوبنان، ئه‌رده‌ن، کۆیت و میسر و خۆراسانی ئێران و پاکستان و ئه‌فغانستان (به‌تایبه‌تی
له ویلایه‌تی هرات که هاوسنوره له‌گه‌ڵ خۆراسانی ئێران) وه‌ک ڕه‌وه‌ند ئه‌ژمار بکرێن.
ڕه‌وه‌ندێکی گه‌وه‌ره‌ی کوردی له ولاتانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو هه‌یه و مێژویان
بۆ کۆتای سه‌ده‌ی نۆزده ده‌گه‌ڕێته‌وه و له وڵاتانی ڕوسیا، قیرقیزستان، قه‌زاقستان،
ئوزبه‌کستان، تورکمه‌نستان، تاجیکستان، ئازربایجان، جۆرجیا، ئه‌رمینیا و هه‌ندێک له
هه‌رێمه ئۆتۆنۆمه‌کانی ڕوسیا بونیان هه‌یه. له سه‌رده‌می یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له سه‌ره‌تای
چاره‌کی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م دا هه‌رێمێک له نێوان وڵاتانی ئه‌رمینیا و ئازربایجانی
ئێستا دروست بو که زۆرینه‌ی کورد بو به‌ناوی کوردستانی سور ئه‌ڵبه‌ته ئێستا ئه‌و
هه‌رێمه بونی نیه و دانیشتوانه‌که‌ی ته‌نها ئێستا ده‌کرێت وه‌ک ڕه‌وه‌ندێک لێی بڕاونین
نه‌ک پارچه‌یه‌ک له‌کوردستان که ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که مه‌رج نیه ڕه‌وه‌ند
له جێگای خۆی هه‌ڵبکه‌نرێت و له وڵاتێکی تر بگرسێته‌وه.
وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا،
ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا و به‌ژماره‌یه‌کی که‌متر نه‌مسا، به‌لجیکا و سویسراش
ڕه‌وه‌ندی کوردی بونیان هه‌یه مێژوویان بۆ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست ده‌گه‌ڕێته‌وه
و ساڵانی هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردووش به ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌و ولاتانه
نیشته‌جێ بون که زۆرینه‌یان له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و زوڵم و ستمه‌ی داگیرکارانی کوردستان
بوه نه‌ک له‌به‌ر هۆکاری ئابوری که ژماره‌یه‌کی زۆری ڕه‌وه‌نده‌کانی تری له ئه‌وروپا
پێکهێناوه ئه‌وه‌ش ڕه‌وه‌ندی کوردی له بواری سیاسی و کاری لۆبی کردن و دیپۆماسیدا
چالاک‌تر بێت له‌و ڕه‌وه‌ندانه‌ی که هۆکاری ئابوری له‌پشت کۆچیانه‌وه بوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتانی خۆیان. پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین که سه‌باره‌ت به کاری لۆبی و دایه‌سپۆره
دیپلۆماسی به گشتی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا کاریگه‌رترینیان.
دابه‌شبونی کوردستان وه‌ک خاک و خه‌ڵک به‌سه‌ر وڵاتاندا
بوه‌ته هۆکاری دابه‌شبونی ڕه‌وه‌ندی کوردیش به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا به‌سه‌ر
پارچه و به‌شی کوردستانی باکور (تورکیا) و باشور (عێراق) و ڕۆژهه‌ڵات (ئێران)، له
نێو ئه‌و دابه‌ش بونه‌ش حیزب و ڕێکخراو و ئایدۆلۆژیا و مه‌زهه‌ب و ناوچه و دیالێکت
و زاراوه و کۆچبه‌ری نوێ و نیشته‌جێ کۆن هۆکاری تری دابه‌شبون و لێکترازان و دورکه‌وتنه‌وه‌ن بۆ ڕه‌وه‌ندێکی
کوردی یه‌کگرتوو که بتوانرێت ڕه‌وه‌ندێک و لۆبیه‌کی کاریگه‌ری لێ په‌یدا ببێت. ململانێی
سیاسی له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان که هه‌ندێک جار بوه‌ته هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و براکوژی
نێوان حیزب و پارته سیاسیه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی کوردی
هه‌یه له ده‌ره‌وه و به نه‌رێنی ده‌شکێته‌وه و شکاوه‌ته‌وه. کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی
که ماوه‌یه‌کی زۆره قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌کرێت و هێشتا هه‌ر نوسینی سه‌ر کاغه‌ز،
ده‌توانێت ببێته ڕێگایه‌ک بۆ یه‌کخستنی کاری ڕه‌وه‌ندی کوردی له دره‌وه و به دانانی
پلانێکی تۆکمه ده‌کرێت ببێته یه‌کێک له به‌هێزترین لۆبیه‌کان له ولاتانی ڕۆژئاوا.
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی دابه‌شکراو و سته‌م و
زوڵم لێ‌کرا له‌سه‌رده‌می جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ. خاوه‌نی چه‌ندین کاره‌ساتی گه‌وره‌ی
وه‌ک هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ و وێرانی شار و لادێ و ڕاگواستن و سڕینه‌وه‌ی
ناسنامه‌یه له زۆربه‌ی پارچه‌کانی که هه‌ریه‌که‌یان جینوسایدێکه و هۆکارانێکن
بۆ کاری لۆبی کردنی ڕه‌وه‌ندی کوردی بۆ ڕاکێشانی سه‌رنج و به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری گه‌لانی
ئازاد له دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. شه‌ڕی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان و گه‌ریلا له کوردستان
باشور و ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به گروپی تیرۆریستی داعیش له کاتێکدا زۆرینه‌ی جیهان
له ته‌ماشاکردن زیاتر نه‌جوڵاون، شه‌ڕێک که به نوێنه‌رایه‌تی جیهان ده‌کرێت و له
پێناوی مرۆڤایه‌تیدایه به‌گشتی له ده‌ره‌وه کاری له‌سه‌ر نه‌کراوه. به‌رخۆدانی
کۆبانی و کچانی شه‌ڕڤان له‌و شاره کوردی گه‌یانده نێو ماڵان و بوینه سه‌رباسی گفتوگۆی
تاکی ئه‌وروپی و ڕۆژئاوای به‌گشتی. ئه‌م هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه پێویسته کاری به پلان
و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر بکرێت و که‌سانی شاره‌زا له بواره‌که‌دا وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر
بکه‌ن و نه‌هێڵن سارد بونه و خاوبونه‌وه له په‌ی‌وه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا
و ناوه‌نده‌کانی بڕیار دروست ببێت.
تا ئێستا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم
(هه‌رچه‌نده ده‌ستوری عێراق ڕێگا به داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم
نادات و داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ته‌نها کاری حکومه‌تی ناوه‌نده) یان نه‌بونی ستراتیژ و پلانه یان به ئه‌نقه‌ست
ته‌نها ئامانجی خزمه‌تکردنه به حیزب. حکومه‌تی هه‌رێم له ڕێگای فه‌رمانگه‌ی کاروباری
ده‌ره‌وه و نوسینگه‌کانی له وڵاتانی ده‌ره‌وه که تا ئه‌م ساته له لایه‌ن پارتی
و یه‌کێتی به ڕێژه‌یه‌کی که‌متر قۆرخکراوه نه‌یتوانیوه توانا و شاره‌زای ڕه‌وه‌ندی
کوردی بقۆزنه‌وه و کوردستان بکه‌نه خاوه‌ن ده‌نگ و لۆبیه‌ک له ده‌ره‌وه به‌ڵکو
له هه‌ندێک کاتیش‌دا ڕێگر بوون له یه‌کده‌نگی کورد له ده‌ره‌وه.
حکومه‌تی هه‌رێم له په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه
توانای داڕشتنی سیاسه‌تی هه‌مه لایه‌نه‌ی نیه و چه‌مێک ده‌گرێت ئه‌وانی تر به ته‌واوی
ڕه‌ها ئه‌کات بۆ نمونه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا چه‌مکی نه‌وتی گرتوه و هه‌موو هیز و
توانای خۆی به‌کارهێناوه له په‌یوه‌ندیکردن به کۆمپانیاکانی ده‌رهێنان و کڕینی نه‌وت
و غازه وه بواره‌کانی تری تا ڕێژه‌یه‌کی زۆر ئیفلیج کردوه. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێم که ده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد و ئازار و بارودۆخیدا بگونجێت نه‌ک
سیاسته‌ی وڵاتێکی نه‌وتی وه‌ک وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی په‌یڕه‌و بکات. مه‌ترسی ئه‌وه
ده‌کرێت که پشتگیری و سۆزی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که تا ئێستا له ڕێگای نه‌هامه‌تیه‌کانمانه‌وه
به‌ده‌ستمان هێناوه له‌ده‌ست بده‌ین و که‌س و لایه‌ن و کۆمپانیا به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌کان
لێمان نزیک بنه‌وه، دۆستایه‌تی و پشتگیریان بۆمان به نرخی نه‌وتیشه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه
که به‌رده‌وام له گۆڕاندایه .
نه‌وه‌ی دووه‌م و سی یه‌می ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌توانن
کاریگه‌ریه‌کانیان له‌سه‌ر کاری لۆبیکردن بۆ دۆزی کوردی زیاتر بێت له‌به‌ر هۆکاری جیاواز
له‌وانه، زمانی وڵاتی خانه‌خوێ وه‌ک زمانی دایک شاره‌زان و گه‌یاندنی په‌یامه‌کانیان
ئاسانتر و ڕونتره بۆ تێگه‌یشتن، شاره‌زای و ئه‌زمونیان سه‌باره‌ت به کاری سیاسی و
سیسته‌می حوکڕانی زیاتره و خۆشیان ده‌توانن یاریزان و خاوه‌ن بڕیاری ئه‌و بواره‌بن
نه‌ک ته‌نها به‌دوای که‌سانی خاوه‌ن بڕیاردا بگه‌ڕێن بۆ کاریگه‌ری خستنه سه‌ریان.
خۆیان ده‌توانن ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و دیپلۆماتکاری ئه‌و وڵاتانه بن نه‌ک
به‌دوای ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و دیپلۆماتکاری ئه‌و وڵاتانه‌دا وێڵ بن بۆ ئه‌وه‌ی
پشتگیریان بۆ دۆزی گه‌له‌که‌مان به‌ده‌ست بێنن.
ئینته‌رنێت و ته‌کنۆلۆژیای په‌یوه‌ندیکردن باشترین ڕێگای به‌ستنه‌وه‌ی
ئه‌و نه‌وه نوێیانه‌ن له‌گه‌ڵ وڵات و کاری لۆبیکردن. تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش ده‌توانن
ببنه ئه‌و کاناڵی به‌یه‌که‌وه به‌ستنه‌وه‌ی تواناکان و گه‌یاندنی په‌یامه‌کان که
هه‌رزانن و به‌رده‌ستن. ئه‌ڵبه‌ته کاری لوبیکرن و دیپلۆماسیه‌تی گشتی ته‌نها بواری
سیاسی ناگرێته‌وه و ناگونجێت ئه‌م نه‌وه‌یه ته‌نها به سیاسه‌ته‌وه سه‌رقاڵ بکرێن.
وه‌رزشکارێک، مۆسقارێک، ئه‌کته‌رێک، خاوه‌نکارێک کاریگه‌ریه‌کانیان له‌سه‌ر خه‌ڵک ئه‌گه‌ر
له سیاسیه‌ک زیاتر نه‌بێت ئه‌وا به دڵنیایه‌وه که‌متر نیه.
دایسپۆره دیپلۆماسی بوارێک و باسێکی زۆر گه‌وره‌تره
که بتوانرێت له کورته نوسینێکدا جێگای بکرێته‌وه. دایسپۆرای کوردستانی به دڵنیایه‌وه
قسه و هه‌ڵسه‌نگاندنی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌کادیمیه‌کانی بواری دیپلۆماسی، په‌یوه‌ندیه
نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، ڕه‌وه‌ندی کوردستانی هه‌ریه‌که‌یان له‌لای خۆیانه‌وه چه‌ندین لێکوۆڵینه‌وه
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاری لۆبیکردن، دیپلۆماسیه‌تی گشتی بکه‌وێته
سه‌ر هێڵی نیشتیمانی و له‌سه‌ر هێڵی هه‌ڵه‌ی حیزبایه‌تی ده‌ربچێت.
______________________________________________
*ماسته‌ر له دیپلۆماسیه‌ت، یاسایی نێوده‌وڵه‌تی
و گۆڕانکاریه جیهانیه‌کان له به‌ریتانیا