من و جه‌یمز!
ئاریان تاوگۆزی*
له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2010 و ده‌ستپێکی ساڵی 2011 کاتێک وه‌ک به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کۆچ (ئای ئۆ ئێـم) له به‌ریتانیا کارم ده‌کرد یه‌کێک له پرۆژه‌کانمان کارکردن بو له‌سه‌ر ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی باشوری سودان له به‌ریتانیا. کارکردن له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانیانی باشوری سودان له‌به‌ریتانیا بۆ به‌شدارییان له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی، کۆبونه‌وه و پێدانی زانیاری سه‌باره‌ت به مافی ده‌نگدان و ڕێ و شوێنی ڕیفراندۆمه‌که بۆ ڕه‌وه‌ندی ئه‌و هه‌رێمه له به‌ریتانیا ئه‌رکی سه‌ره‌کیمان بوو. له یه‌که‌م ڕۆژی کارکردن و ناسینی ئه‌و خه‌ڵکه به ئاسانی ده‌توانرا بزانرێت که سه‌ربه‌خۆی باشوری سودان ته‌نها به کاته‌وه په‌یوه‌سته و هیچی تر له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌یه‌کی ئاشکرا ڕایانده‌گه‌یاند که ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆی ده‌ده‌ن. له یه‌کێک له کۆبونه‌وه‌کاندا که‌سێک هاته لام پاش کۆبونه‌وه‌که خۆی پێناساندم و وتی:
+ من ناوم (جه‌یمز)ه و ته‌نها ویستم سوپاست بکه‌م که به‌م کاره هه‌ڵده‌ستیت و هاوکارمان ده‌بیت له به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونی چه‌ندین ساڵه‌مان.
له کاتی قسه‌کردن هه‌ستت ده‌کرد که دڵی پڕ بووه له‌به‌رئه‌وه قسه‌کانیم پێ بڕی و منیش ناوی خۆم و پۆست و ناوی ڕێکخراوه‌که‌ی که کارم بۆده‌کرد پێ وت، وه هه‌روه‌ها وتم خۆشحاڵم که بتوانم کارێک بکه‌م جێگای خۆشحاڵی هه‌موان بێت و ڕیفراندۆمێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و بێ هیچ جۆره ترس و دڵه‌ڕاوکێکه‌ک به ئه‌نجام بگات.
وتی تۆ ده‌بیته به‌شێک له مێژووی باشوری سودان. به منداڵه‌کانم ده‌ڵێم که پاش شه‌ڕ و کوشتارێکی زۆر به‌ده‌نگدان سه‌ربه‌خۆیمان به‌ده‌ستهێنا و (ئای ئۆ ئێم) و کوڕێکی گه‌نجی کورد ڕێنیشانده‌رمان بو وه پێی وتین به‌ڵێ له کوێیه و نه‌خێر له کوێ له سه‌ر کارتی ده‌نگدانه‌که. ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه ئه‌وا له‌وانه‌یه بۆ به‌ڵێ بڕۆشتینایه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌مان نه‌خوێنده‌وارین نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆیمان نیشان بکردایه . وتی ئێمه زۆر چه‌وساوینه‌ته‌وه به‌ده‌ست نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌به‌وه، ئێمه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندین به خاکی کشت و کاڵی و سامانی ئاژه‌ڵ و له‌وانه گرنگتر نه‌وت. هه‌زاران هاونیشتیمانی سودانی له باکور و باشور گیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌زارانی تریش له بریندار و که‌م ئه‌ندام و ئاواره‌ن. ئێمه سه‌ربه‌خۆیمان ده‌وێت و ده‌مانه‌وێت خۆمان حوکمی خۆمان بکه‌ین. داوای کرد وێنه‌یه‌کی یادگاری بگرین و توند ده‌ستی گوشیم، ماڵئاوایمان له یه‌کتر کرد.
وته‌کانی جه‌یمز هه‌ستێکی نامۆی پێبه‌خشیم و هه‌ستم ده‌کرد که زیاتر له‌و چه‌ند ساته که‌مه ئه‌و پیاوه ده‌ناسم. هه‌رچی ده‌وت بۆ منی کوردیش ڕاست بوو. ئاره‌زوم ده‌کرد من بومایه له جێگای جه‌یمز و ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی بکردایه.
ڕۆژی ده‌نگدان و وه‌رگرتنی ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی باشوری سودان له له‌نده‌ن جه‌یمزم بینیه‌وه که جلوبه‌رگی تایبه‌تی خۆیانی پۆشی بوو، خۆشی و شادی ڕوخساری گرتبوو بۆ سه‌ربه‌خۆی وڵاته نوێیه‌که‌ی و ووتی ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌دایک بونمه. مرۆڤ و گه‌لی ژێرده‌سته ناتوانن ژیانی ژێرده‌سته‌ییان به ژین ئه‌ژمارکه‌ن.
له نێوان باشوری سودان و کوردستان به تایبه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌یه‌کچونێکی زۆر و سه‌رنج ڕاکێش هه‌یه که هه‌ست ده‌کرێت مێژوو له دوو جوگرافیای جیاوازدا دووباره ده‌بێته‌وه. هه‌ندێک له‌و یه‌کچونانه،
باشوری سودان:
باشوری سودان که به‌شێک بوو له سودان له به‌ریتانیا سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرت و باشور بو به به‌شێکی کاتێک په‌یمان به باشوریه‌کان درا که ببنه هه‌رێمێکی فیدرالی. حکومه‌تی خه‌رتوم له په‌یمانه‌که‌یان په‌شیمان بونه‌وه و حکومه‌تێکی عه‌ره‌بی نه‌ته‌وه‌ی و ئیسلامیان دروستکرد و به‌سه‌ر باشوریه ناعه‌ره‌ب و نا موسوڵماندا سه‌پاند.
یه‌که‌م شۆڕشی باشوریه‌کان ساڵی 1955 ده‌ستی پێ‌کرد و کۆتای هات به په‌یمان نامه‌یه‌ک که ساڵی 1972 له ئه‌دیس ئه‌بابا ئیمزا کرا و دان به مافی ئۆتۆنۆمی باشوریه‌کان نرا. پاش که‌متر له ده ساڵ له ساڵی 1982 شۆڕشی دووه‌می باشوریه‌کان هه‌ڵگیرسایه‌وه که حکومه‌تی ناوه‌ند له ئۆتۆنۆمیه‌که بۆ باشوریه‌کان پاشگه‌ز بویه‌وه. زیاتر له ملیۆنێک که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار ملیۆن که‌س ئاواره بون له ئه‌نجامی شه‌ڕی بیست ساڵه‌ی ناوخۆی سودان.
ساڵی 2005 کۆتایی به شه‌ڕی نێوان باشور و باکور هات و په‌یمانی ئاشتی واژۆ کرا. به‌شداری و به‌شکردنی حکومه‌تی ناوه‌ندی له نێوان باشور و باکور گرنگترین خاڵی په‌یمانی ئاشتی بوو. هه‌مان په‌یمان گه‌ره‌نتی ڕیفراندۆمی به باشوریه‌کان دا پاش پێنج ساڵ بۆ سه‌ربه‌خۆی یان مانه‌وه له‌گه‌ڵ باکور.
کوردستان:
به‌هه‌مان شیوه‌ی باشوری سودان،کوردستان به‌شێک بوو له عێراق و له ژێر ئینتیدابی به‌ریتانیا دا بوو له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆ بونی عێراق به‌ڵێن درا کوردیش ببێته خاوه‌ن هه‌ندێک مافی نه‌ته‌وه‌ی به‌ڵام ڕوی نه‌دا.
شۆڕشی کورد به‌رامبه‌ر به ڕژێمی پاشایه‌تی و پاشان به‌عس به به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار و به‌ڵێنی ئۆتۆنۆمی کۆتایی هات بۆ چه‌ند ساڵێکی که‌م و دووباره شۆڕش هه‌ڵگیرسایه‌وه و تا ساڵی 1991 به‌هه‌زاران کوردیش گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌زاران بێ سه‌روشوێن و هه‌زاران ئاواره له ئه‌نجامی شه‌ڕی کورد و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق.
ساڵی 2003 و ڕوخانی ڕژێمی به‌عس بۆ کورد له ساڵی 2005ی ده‌کات بۆ باشوری سودان. به‌ڵام کورد ته‌نها توانی به‌شدار بێت له ده‌ستورێک که هیچ گه‌ره‌نتی ڕیفراندۆمی پێنه‌داوه و به‌شکردن و به‌شداریکردنی له حکومه‌تی ناوه‌ندیشدا په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کانی تری عێراق نه‌ک ده‌ستوری عێراق.
له‌یه‌کچونه‌کان لێره‌دا کۆتایی نایه‌ت، باشوری سودان پاش جیابونه‌وه‌ش هێشتا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی زۆر گرنگ و گه‌رم له‌گه‌ڵ باکور ناڕێکن و مه‌ترسین بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی نێوان دوو وڵاتی باشوری سودان و سودان له هه‌ر ساتێکدا.
پاش ڕیفراندۆم، ناوچه‌ی (ئایبێی) که به ناوچه‌یه‌کی نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده هێشتا ڕیفراندۆمی تیا نه‌کراوه و خاڵی ناکۆکی هه‌ردوولا له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌یه که کێ مافی ده‌نگدانی له ڕیفراندۆمدا هه‌یه و کێ ئه‌و مافه‌ی نیه. که‌رکوک و ناوچه‌کانی تری ماده‌ی 140 هه‌مان خاڵی ناکۆکی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌غدایه بێ هیچ زیاد و که‌مێک ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئایا عه‌ره‌بی هاورده مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت له ڕیفراندۆم بۆ دیاریکردنی چاره‌نوسی ئه‌و ناوچه کێشه له‌سه‌رانه یاخود نه‌خێر.
سه‌ربه‌خۆی کوردستان خه‌ونێکی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی تاک به تاکی کۆمه‌ڵگای کوردیه به‌بێ جیاوازی ئاین و ئاینزاو، ناوچه، عه‌شیره‌ت، شار و لادێ و خوێنده‌وار و نه‌خوێنه‌وار، سیاسی و بازرگان و هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند. ته‌نها ده‌بێت کار له‌سه‌ر که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ناو کوردستان بکه‌ین به گه‌ره‌نتی دانی پاراستنی مافه‌کانیان. هه‌ندێک جار بۆ هه‌ندێک که‌س خه‌ونی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی که وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان به ده‌وڵه‌تێکی شکستخوارد و که‌وتوشه‌وه باشتره له مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقێکی گه‌شه‌کردو و دیموکرات.
باشوری سودان له 9/7/2011 به‌فه‌رمی بوو به ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان. وه‌ک کوردستان باشوری سودان وڵاتێکه که هیچ به‌نده‌رێک یان ده‌ریچه‌یه‌کی بۆ سه‌ر ده‌ریا نیه و هه‌میشه بۆ گه‌شتن به جیهانی ده‌ره‌وه پیویستیان به دوژمنه‌کانی دوێنی و ئه‌مڕۆیانن.
چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا (جه‌یمز)م بینی، هاته لام و باسی ڕه‌وشی باشوری سودانی بۆ کردم که ئه‌فسوسی ده‌خوارد بۆ نوێترین وڵاتی سه‌ر ڕوی زه‌وی و وتی به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌ونه‌ی به وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌مانبینی بۆته مۆته‌که‌یه‌ک لێمان و ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌که‌مانی له‌ناخه‌وه خواردوه و به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕۆین، گه‌نده‌ڵی سیاسی، ئیداری، ئابوری له‌یه‌که‌م ڕۆژی سه‌ربه‌خۆی به‌رۆکی گرتین و پاش که‌متر له 3 ساڵ شه‌ڕی ناوخۆی ناوخۆی باشوری سودان ده‌ستی پێکردو له سودانیه‌کانی باکور بێ به‌زه‌ییانه‌تر یه‌کتر ده‌کوژین و له‌ناو ده‌به‌ین. تا ئێستا به ده‌یان هه‌زار کوژرا و زیاتر له یه‌ک ملیۆن و نیو ئاواره و نزیکه‌ی 5 ملیۆن که‌س پێویستیان به‌هاوکاری مرۆیی هه‌یه و هه‌ندێک له راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌کان کاره‌ساته‌که له ئاست تاوانی جه‌نگدایه. جه‌نگه‌که له نێوان سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆک دایه.
قسه‌کانی جه‌یمز له قسه‌ی کوردێکی ڕه‌شپێست ده‌چوو به ئینگلیزی قسه بکات و باسی کوردستانت بۆ بکات هه‌ر له‌گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕی ناوخۆ و یه‌کتر کوشتنێک که ته‌نها برا به برای بکات، که باسی سه‌رۆک و جێگری کرد وتم تۆ بڵێی لای ئه‌وانیش فیفتی به فیفتی نه‌بوبێت و ئێستا باری لایه‌کیان لار بوه و ئه‌و واقیعه قه‌بوڵ ناکات.
هه‌ناسه‌یه‌کم به به‌ردا هاته‌وه که جه‌یمز وتی هه‌رچه‌نده ئازاری شه‌ڕی براکوژی سه‌خت تره به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیم پێ باشتره. هیواشی خواست کوردستانیش سه‌ربه‌خۆ بێت و دوربێت له هه‌موو جۆره شه‌ڕێک. هه‌روه‌ها وتی به‌ڵام له‌وانه نیه باسی تۆ بۆ منداڵاکانم بکه‌م وه‌ک په‌یمانم پێدای ئه‌گه‌ر باشوری سودان نه‌بێته وڵاتێک شانازی پیوه‌بکه‌ین.
______________________________________________
*ماسته‌ر له دیپلۆماسیه‌ت، یاسایی نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕانکاریه جیهانیه‌کان له به‌ریتانیا.
*به‌رپرسی ڕێکخراوی خۆری سوور له به‌ریتانیا.
15/01/2015
وتارەکانی تری نوسەر