وێنه و ڤیدیۆی ئاگرتێبه‌ردانی فڕۆکه‌وانه ئوردونیه‌که
به‌زیندوی پله‌یه‌کی تری وه‌حشی گه‌ری و دژه مرۆیی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
داعشی به‌رزکرده‌وه. ئه‌و شێوازی سزادانه له‌سه‌روی لیستی شێوازه جیاوازه‌کانی
کوشتن و سزادانیی دیله‌کان لای ئه‌و ڕێکخراوه‌یه و له‌وانه‌یه هیچی تریان نه‌مابێت
که توشی سه‌رسوڕمانمان بکات. چی تر هه‌بێت که شۆکمان بکات و پێشتر نه‌مانبیستبێت
یان له ڕیگای ڤیدیۆ پێشکه‌وتوه هونه‌ریه‌کانیه‌وه نه‌مابینیبێت.
یه‌کێک له وڵاته عه‌ربیه‌کانی ناو هاوپه‌یمانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌که‌ی
دژه داعش ئیماراتی عه‌ره‌بی بوو له‌گه‌ڵ سعودیه و به‌حره‌ین و ئه‌رده‌ن. ئیمارات
له ده‌ستپێکی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژه داعش به‌گه‌رمی هاته پێشه‌وه و ویستی که
کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا وا حاڵی بکات که عه‌ره‌ب ئه‌و کولتور و شێوازی ژیانه‌یان تێپه‌ڕاندوه
که داعش داوای ده‌کات و فڕۆکه‌وانێکی ژنی فڕۆکه‌ی ئێف 16 ی له ڕێگای میدیاکانه‌وه
به جیهان نیشاندا که به‌شداری له یه‌که‌م ئۆپه‌راسیۆن له سوریا کرد.
له‌گه‌ڵ که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی مه‌عاز که‌ساسبه‌ی
ئه‌رده‌نی مانگی دیسێمبه‌ری پارساڵ ئیماراتیش به‌شداری خۆی له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی
دژ به داعش هه‌ڵپه‌سارد له‌به‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی فڕۆکه‌وانه‌کانی و مه‌رجی
بۆ ئه‌مریکا دانا تا دووباره به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا بکات. ئیمارات به
ئاشکرا گله‌یی و ناڕه‌حه‌تی خۆی گه‌یاندوه‌ته ئه‌مریکا که هیچ جۆره ئۆپه‌راسیۆنێکی
پشکنین و ڕزگارکردن بۆ فڕۆکه‌وانه ئه‌رده‌نیه‌که ئه‌نجام نه‌درا که فڕۆکه‌که‌ی
له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی ته‌کنیکی که‌وته خواره‌وه و به زیندوی که‌وته ده‌ست
داعش.
بۆ دووباره به‌شداربون له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژ به
داعش ئیمارات داوای له ئه‌مریکا کردوه که بنکه‌ی فڕۆکه‌ی کۆپته‌ری ڤی 22 ئۆسپره‌ی
له وڵاتی کۆیته‌وه بگوازێته‌وه بۆ کوردستان که نزیکتره له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌کان
له سوریا و عێراق وه که‌م کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی فڕینی فڕۆکۆپته‌ری ڤی 22 ئۆسپره‌ی
هه‌لی دۆزینه‌وه و ڕزگارکردنی فڕۆکه‌وانه‌کان زیاتر ده‌کات و ده‌کرێت پێش گه‌شتنی
چه‌کدارانی داعش ئه‌و فڕۆکه‌وانانه‌ی که فڕۆکه‌کانیان تێکده‌شکێت رزگار بکرێن.
کوردستان له ڕووی ستراتیژی سه‌ربازی له‌م شه‌ڕه‌ی دژه
داعش گرنگی خۆی هه‌یه و ده‌کرێت ئه‌م جوگرافیایه سودی لێوه‌ربگیرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ڕۆڵێکی زیاتر له هاوپه‌یمانی دژه داعش.
______________________________________________
*ماسته‌ر له دیپلۆماسیه‌ت، یاسایی نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕانکاریه
جیهانیه‌کانله به‌ریتانیا.
*به‌رپرسی ڕێکخراوی خۆری سوور له به‌ریتانیا.