ڕۆژی پێنج شه‌ممه 7/5/2015 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ریتانیایه و هه‌ڵبژرادنی ئه‌مساڵ زۆر جیاواز ده‌رئه‌که‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشخۆی به‌تایبه‌تی له مێژووی نوێی به‌ریتانیا دا. ئه‌م وڵاته بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌و وڵاتانه بوو که سیاسه‌ت و کاری حیزبی دوو جه‌مسه‌ر بوو له نێوان پارتی پارێزگاران و پارتی کرێکاران.
هه‌رچه‌نده له دوایه‌مین هه‌ڵبژاردنا هیچ یه‌کێک له‌و دوپارته براوه نه‌بون و هه‌ریه‌که‌یان چانسی پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌بوو، به‌ڵام لیبراڵ دیموکراته‌کان که پارتی سێیه‌م بون له‌گه‌ڵ پارێزگاران حکومه‌تیان پێکهێنا و نزیکه‌ی پێنچ ساڵه حکومه‌تی هاوپه‌یمانی ئه‌و دوو حیزبه له به‌ریتانیا له ده‌سه‌ڵاتدان.
ئه‌مه یه‌که‌مین حکومه‌تی هاوپه‌یمانیه پاش حکومه‌تی سه‌رده‌می شه‌ڕی دوه‌می جیهانی ساڵی 1940-1945 به سه‌رکردایه‌تی وینستن چێرچڵ له به‌ریتانیا.
چاودێرانی سیاسی و ڕاپرسیه‌کان تا ئێستا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که حکومه‌تی هاوپه‌یمانی له‌وانه‌یه ڕوبداته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره به سه‌رکردایه‌تی پارتی کرێکاران به هاوپه‌یمانی یه‌کێکی تر له پارته بچوکه‌کان. ئه‌و پارتانه‌ش ئێستا گه‌مه‌ی سیاسی به‌ریتانیایان گۆڕیوه و هه‌ریه‌که‌یان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت که ڕۆڵی پێکهێنه‌ری حکومه‌ت ببینن. دوو جه‌مسه‌ری گۆڕاوه بۆ چه‌ند جه‌مسه‌ری و هه‌ریه‌که له پارتی سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانیا (UKIP)، پارتی نیشتیمانی سکۆتله‌ندا و پارتی سه‌وز هه‌ریه‌که‌یان له‌به‌ر هۆکاری جیاواز ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانیان زیادی کردوه که ده‌نگی سێ پارته گه‌وره‌که‌یان بۆ خۆیان ڕاکێشاوه.
پارتی سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانیا هاتنه‌ده‌ره‌وه له یه‌کێتی ئه‌وروپا و سیاسه‌تی دژه کۆچبه‌ران له به‌ڵێنه‌کانیه‌تی بۆ ده‌نگده‌ره ڕاستڕه‌وه به‌ریتانیه‌کان که زیاتر ده‌نگی پارتی پارێزگاران بۆ خۆی ده‌بات، پارتی نیشتیمانی سکۆتله‌ندا هه‌رچه‌نده له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆی بۆ سکۆتیه‌کان شکستی هێنا به‌ڵام توانی ژماره‌ی ئه‌ندام و ده‌نگده‌رانی زۆر زیادبکات و سیاسه‌ته‌کانی زیاتر گرنگی به سکۆتله‌ندا ده‌دات و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌دات که پارته سیاسیه‌کانی تری به‌ریتانیا به خه‌ڵکی سکۆتله‌ندایاندا له کاتی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی که په‌یمانی شه‌ره‌ف بوو بۆ زیاتر پێدانی ئۆتۆنۆمی سکۆتله‌ندا له بواره جیاوازه‌کاندا. ئه‌م پارته ده‌نگی پارتی کرێکاران ده‌بات به ڕێژه‌یه‌کی زۆر و باس له‌وه ده‌کرێت ئه‌و ده‌نگانه چانسی پارتی کرێکاران لاوازبکات له گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات. هاوکێشه‌که ئه‌وه‌نده جه‌نجاڵ بوه که براوه به ئاسانی دیاری نه‌کرێت به‌ڵام دۆڕاوه‌کان زۆرن. هاوپه‌یمانی جیاواز ده‌کرێت دروستبێت. هاوپه‌یمانی پێکهێنانی حکومه‌ت له پارتی نیشتیمانی سکۆتله‌ندا له‌گه‌ڵ پارێزگاران و پارتی کرێکاران له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانیا زۆر سه‌خته ڕوبدات له‌به‌ر جیاوازی ئایدۆلۆژی، هاوکێشه‌ی هاوپه‌یمانیه‌کانی تر کراوه‌یه و ده‌کرێت ببینرێت.
جگه له شێوازی ڕه‌فتارکردن به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامێتی به‌ریتانیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا هیچ جۆره جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ نابینرێت له بیروبۆچونی ئه‌و پارته سیاسیانه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا. یه‌کێتی ئه‌وروپا که به فیدرالیه‌ت یان کۆنفیدرالیه‌تی ئه‌وروپاش ده‌بینرێت ئه‌وا باس و خواستی یه‌کێتی ئه‌وروپاش ده‌کرێت به‌شێک بێت له کاروبار و سیاسه‌تی ناوخۆ نه‌ک ده‌ره‌وه.
که‌واته، ده‌کرێت بوترێت که هه‌موو پارته سیاسیه‌کانی به‌ریتانیا به جیاوازی ئایدۆلۆژیاشیانه‌وه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه دا یه‌کده‌نگن یان زۆر له‌یه‌ک نزیکن و جیاوازیه‌کی شایه‌نی باس نیه. ئه‌مه‌ش هۆکارێکی تری به‌هێزی به‌ریتانیایه له‌ده‌ره‌وه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه کورد ده‌بێت هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژرادنی مانگی مایس بکات. حکومه‌تی هه‌رێم به نوێنه‌رایه‌تیه‌که‌یه‌وه له‌به‌ریتانیا و ڕه‌وه‌ندی کوردستانی له‌م وڵاته پێویسته زیره‌کانه و به به‌رنامه و پلانی تایبه‌ته‌وه ڕوبه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌که ببنه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی جیاوازی ئه‌وتۆ له نێوان پارته سیاسیه‌کان نیه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا که‌واته پارتی دۆست، یار و نه‌یارمان له به‌ریتانیا نیه. له هه‌مویانه‌وه وه‌ک یه‌ک ده‌بێت نزیک بین. ئه‌و تاکتیکه‌ی که پێویسته کاری له‌سه‌ر بکرێت ئه‌وه‌یه که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له کاندیده جیاوازه‌کانی پارته سیاسیه‌کان بکرێت و دۆستانی کورد یان ئه‌وانه‌ی په‌یمانی نزیکبونه‌وه له کورد ده‌ده‌ن به‌بێ گوێدانه پارته سیاسیه‌که‌یان یان ئایدۆلۆژی پارته‌که‌یان ده‌نگیان پێبدرێت. نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا له‌وانه‌یه ڕاسته‌وخۆ و به ئاشکرا نه‌توانێت پشتگیری له پارتێک یان کاندیدێک بکات به‌ڵام له ڕیگای جیاوازه‌وه ده‌توانێت دۆسته‌کانی کورد له نێو کاندیده‌کاندا به ڕه‌وه‌ندی کوردی بناسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێبدرێت و هاوکاری بکرێن له که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان.
_____________________________________________
*ماسته‌ر له دیپلۆماسیه‌ت، یاسایی نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕانکاریه جیهانیه‌کان له به‌ریتانیا.
*به‌رپرسی ڕێکخراوی خۆری سوور له به‌ریتانیا.