پڕۆژە یاسای ھەمواری "یاسای نەوت و گازی ھەرێم"

د.یوسف محەمەد سادق
ئەم کارانە دەسەڵاتی ھەرێم دەکاتە دەسەڵاتێکی لە یاسا دەرچوو:

ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەک بۆ ھەمواری «یاسای نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان — عێراق ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧»ی ھەڵوەشاوە، کارێکی نا دەستورییە و نە ئەسڵی یاساکە بەھای یاسایی ماوە و لە داھاتوشدا ھەموارەکەشی بەھای یاسایی نابێت.

با جارێ لە ئامانجە حیزبییەکەی ئەم پڕۆژە یاسایە بگەڕێین. مادەی (١٣٠)ی دەستور ئاماژە بەوە دەدات کە (یاسا کارپێکراوەکان بەردەوام دەبن تا بەپێی دەستور ھەڵدەوەشێنەوە یان ھەموار دەکرێن). لە ھەمان کاتدا دەستور لە مادەی (٩٣/ یەکەم) دەسەڵاتی چاودێری کردنی یاسا و پەیڕەوە کارپێکراوەکانی داوە بە دادگای باڵای فیدڕاڵی. ئەم دادگایەش لە ١٥/ ٢/ ٢٠٢٢ بە بڕیاری (٥٩/ إتحادیة/ ٢٠١٢ و موحدتھا ١١٠/ اتحادیة/ ٢٠١٩) «یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان»ی ھەڵوەشاندۆتەوە.

لێیگەڕێن دەسەڵاتدارانی ھەرێم چۆن دەڕواننە بڕیارەکە و خودی دادگاکەش (سەرباری ئەوەی خۆیان دو دادوەریان بۆ ناردوە و پێشتریش بە بەردەوامی مامەڵەیان لەگەڵ کردوە)، بەڵام ئەم دادگایە لە تروپکی دەسەڵاتی دادوەریی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵدایە و، نەک لەسەر ئاستی عێراق بەڵکو لەسەر ئاستی دەرەوەش بڕیارەکانی کارپێکراون.

عینادیی دەسەڵاتدارانی ھەرێم لە رەدکردنەوەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی و خودی دادگاکە لە بەھای بڕیارەکانی دادگاکە کەم ناکاتەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە دەرگا دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە لە دەسەڵاتەکانی ھەرێم و خودی دەسەڵاتدارانی ھەرێمیش وەک کەس و دەسەڵاتی لە یاسا دەرچوو.

22/06/2022



وتارەکانی تری نوسەر