کوردیش پێویستی بە مارتن لۆتەرێكە بۆ چاکسازیی راستەقینە

بارزان شێخ عوسمان

رۆژی دوشەممە ٣١ی ئۆکتۆبەر لە نۆ هەرێمی دۆیچلاند (ئەڵمانیا)  پشوی رەسمییە بە بۆنەی رۆژی چاکسازیی(  Reformationstag)،هاوکات لە سلۆڤینیا و چیللی رۆژەکە  بەرز رادەگیرێت .

چیرۆکی سەرهەڵدانی ئەم رۆژە و دامەزراندنی کڵێسای پرۆتستانت لەسەر دەستی رابەری چاکسازیی لە سیستمی کڵێسا و راڤە کردنیئینجیل بە شێوەیەکی ئاسان  دکتۆر مارتن لۆتەر ،باس ناکەم کە زۆربەی خوێنەوارن باشتری دەزانن .

ئەوەی هانی دام ئەم بابەتە بنوسم  بەبۆنەی ئەم رۆژەی  پرۆتستانتەکان لە دۆیچلاند و چەندین وڵاتی تر کە  چوار سەد ملیۆن کەس پەیڕەویدەکەن ،ئەو دەستوەردانەی ئیسلامچییەکانە لە هەمو جومگەکانی ژیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان،بەتایبەتی لە زانکۆ و پەیمانگاکەکان  وقۆناغەکانی تری پەروەردە و فێرکردن  و سیستمی دادەوریی و قانونەکان .

بۆیە بە پێویستی دەزانم وەك چۆن دکتۆر لۆتەر بە ٩٥ خاڵ تێزە چاکسازیی و رەخنەئامێز ەکانی لە کڵێسا و  پاپا و دامەزراوەئاینیەکریستانییەکان ،دنیای هەژاند و ،ئاینی لە هەمو دەستوەردانەکان لە سیستمی دەوڵەت و بوارەکانی تری ژیان  دور  خستەوە ، ئیترکڵێسا و پاپا و کەشیشەکان نەبونە خاوەنی دەسەڵات ،چیتر ئەوان نەبونە کەناڵی پەیوەندیی نێوان خودا و مرۆڤەکان ،چیتر پسوڵەی لێبوردننەبوە  ناسنامەی باوەڕ داریی و نزیکبونی مرۆڤەکان لە خودا ،ئەوهاش پێویستە لە نێو کوردیشدا زانایەکی  کارامە و لێهاتو یا چەندزانایەکی ئاینیی ئاگادار چاکسازیی راستەقینە لە ئاینەکەدا بکەن بە جۆرێك کە هیچ بیانویەك نەمێنێت  بۆ خۆسەپاندن و دەستوەردانی حزبو تاقمە ئیسلامچییەکان .

مارتن لۆتەر ، لە ئاینی کریستانیی هەڵنەگەڕایەوە،نەچوەوە بەگژ ئاینەکەیدا ،ئینجلی رەتنەکردەوە ، بەڵکو چاکسازیی تیادا کرد،ئیتر بۆچی  لەئیسلامدا ئەمە رێگە پێدراو نەبێت .

راستە  لە نێو ئیسلامدا  هەر لە دوای چوار خەلیفەکەی ئیسلام  چەند هەوڵێك دراوە  بۆ چاکسازیی لە ئاینەکەدا  ،بە تایبەتیی لە سەردەمیئەمەویی و عەباسییەکان و دواتریش ،بەڵام  هیچیان سەرکەوتو نەبون و چاکسازییەکە هەر بە رواڵەت بون نەك ریشەیی ،لەولاشەوە دژایەتییزۆر کراون  .

موعتەزلەکان ،ئیبن روشد ،جاحز و مەنسور حەللاج  و دواتر غەزالی و عەبدولرەحمان کەواکبیی و زۆری تریش   هەریەکەیان لە دەلاقە و   رێگەیەکەوە بۆچون و روانینەکانی خۆیان خستوەتە رو ،واتە هەوڵێك بون بۆ ئەوەی بەرگێکی تر بکرێتە بەری ئیسلام  و تاك پەرستیی تا لەگەڵسەردەمەکەیاندا بیگونجێنن .بەڵام هیچ کامیان سەرکەوتو نەبون و بەبیانوی ئەوەی ئەو هەوڵانە دەستکاریی کردنی قورئان و وتەکانی خودایە .

لە سەدەی رابردوشدا چەندین گروپ و حزبی ئیسلامیی دروست بون کە خۆیان وەك میانڕەو ناساند ،بەڵام ئەوان  نەك هەر نەیانتوانی خۆیانلە بەرگە سیاسیی و دەوڵەتداریی ئاینەکە  رزگار بکەن ، بەڵکو  بونە قوتابخانەیەك بۆ توندڕەوی زیاتر و مکوڕ بون بۆ  سەپاندنیدەسەڵاتدارێتیی ئاین و پەیڕەوکردنی قانونەکانی  ئەو ئاینە لە  سەرلەبەری جومگەکانی ژیاندا .ئاخر ئاینی ئیسلام تا لە مەککە بو ئاینێکیتاکپەرستیی بو ،بەڵام هەر دوای ئەوەی محمد پێغەمبەر چوە یەسریب و  دەوڵەتی ئیسلامیی دروستکرد و مزگەوتی کردە بارەگای  دەوڵەت،هەر کە دەقەکانی قورئانی کردە قانونی بەڕێوەبردن و بەشەڕ و کوشتار قەڵمڕەوی دەوڵەتی ئیسلامیی  فراوان کرد و چەسپاند ،ئیتر ئاینەکەوەك جوەکان بوە دینێکی سیاسیی و دەوڵەتیی .

کەواتە چارە هەر ئەوەیە  کە چاکسازییەکە لە خودی دەقەکاندا بکرێت  ،هیچ بیانویەك نەمێنێت  کە ئەو دەقانە وتەی خودان و نابێت هەموار ودەستکاریی بکرێن . 



رەنگە هەندێك بێنەوە بەگژما  بە کافر و مولحیدم ناوببەن  کە چۆن زات دەکەم  باسی دەستکاریکردنی قورئان بکەم کە وتەی خودایە !.

ئەی باشە   بۆچی   زەبوری داود ،تناخ   و تەورات ی جوەکان  ،ئینجیلی کریستیانییەکان  وتەی خودا نەبون ؟ .ئەی بۆچی   هەموار ودەستکاریی کراون ؟! ئایا کۆن بون بەسەرچون ؟!. ئەی ئیسلامیش کۆن نەبوە و پێویستی بە ئەپدەیت نییە؟!.

بۆچی خودا بەو گەورەییەی خۆیەوە  قسەکانی پێشوی خۆی رەتدەکاتەوە ؟!.

کەواتە هیچ کام لەو بیانوانە چارەسەری ئەو قەیرانە ناکات کە جیهانی ئیسلامیی تێکەوتوە ،چونکە ئیخوانچی بە سەلەفیی دەڵێت لایداوە،سەلەفیی بە داعش و قاعیدە دەڵێت ئەوەی ئەوان  دەیکەن هەڵەیە،شیعە لە ناوخۆیان دا یەکتر رەتدەکەنەوە ،هەروا سونەش شیعە با کافر ورافزیی دەزانێت .

بەڵام ئەگەر   چەند زانایەك یا زانایەکی ئازا و  نەترسی ئاینیی (کە زۆر لەمن  زیاتر دەزانن و هاوڕاشمن ) ،بوێرییان هەبێت گۆمەکەبشڵەقێنن لانی کەم ئیسلام لە سیاسەت و دەوڵەتداریی و قانون گوزاریی و دەستوەردان لە جومگەکانی ژیانی خەڵك داماڵن ،ئیتر  ئەوئاژاوەیەش کۆتایی دێت ،ئیتر قوتابیانی هێزە ئیسلامچییەکان هیچ بیانویەکیان نامێنێت  ئاهەنگی بە موحەجەکردنی کچان لە شارەزور وزانکۆکانی کوردستان وعێراق  بەڕێوە ببەن .ئیتر  ئیسلامچییەکان ناتوانن حەرەمی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیی و پەروەردەییەکان  ببەزێننو ناتوانن رێگە بگرن لە بەڕێوەچونی سیمینار و توێژینەوەی زانستیی ،کۆمەڵایەتیی و ئاینیی  گرنگ  کە ئەوان بە پێچەوانی جیهان بینییخۆیانی دەزانن و هێڵی سوریان بە چواردەوردا کێشاون .لە کۆتاییدا  تا ئیسلام لە بازنە سیاسیی و دەوڵەتدارییەکەی  نەهێنرێتە دەرەوە ونەبێتە کەناڵێکی پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان. و خودای خۆیان کە ئەوەش تەنیا بە هەموار کردنەوە بەدی دێت ،ئەوا  با هەرگیز چاوەڕوانیرەواندنەوەی ترس و هەڕەشەکانی  سەر ژیانی مەدەنیی و ئازادییەکانی ویژدان و بیر کردنەوە  نەبین .

30/10/2022



وتارەکانی تری نوسەر