پاکستان لەجیاتی تاڵیبان بە دەنگ ئیسلامییە کوردەکانی عێراقەوە دێت!

بارزان شێخ عوسمان

مانگی رابردو ئیسلامیە کوردەکانی عێراق وێڕای پیرۆزبایی لەتاڵیبان،  ئیرەییان بە ئەفغانستان برد بەوەی دوبارەکەوتەوە ژێر حوکمی تاڵیبان وشەریعەت،بۆ ئەم مەبەستەش  یەکێک لە سەرانی ئیسلامییە کوردەکان  رایگەیاند کەسەرانی تاڵیبان ئامادەن بەھانای ئیسلامییەکوردەکانی عێراقەوە بچێت .بەندەش  وتارێکم لەو بارەیەوە نوسی ،لەم رۆژانەدا ھاوڕێیەکم کە لە بواری ئیسلامییەکان شارەزایە   دەستخۆشیی لێکردم بۆ وتارەکە ،پاشان وتی "ئەی نەت زانیوە پاکستان کونسوڵخانە  لە ھەولێر ئەکاتەوە ".منیش  دوای بەدواداچون ،زانیم  کە باڵیۆزی پاکستان لەعێراق نیازی وڵاتەکەی  نیشانداوە  بۆ کردنەوەی  کونسوڵگەریی فەخریی لە  ھەولێر . 

ئەم ماستە  نەک بێ مو نییە، بەڵکو گوریسێکی  گەورەی تیایە  ،ئەویش زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیی تاڵیبان و تاقمە ئیسلامییەکانی  پاکستانە،لەگەڵ  ئیسلامیە کوردەکانی عێراق،لەرێی  تۆڕە موخابەراتییەکانی پاکستانەوە ،بە حوکمی ئەوەی  پاکستانی سونە مەزھەب حەشارگەی سەرەکیی  ئیرھابی ئیسلامییە  ،کە تاڵیبانی لە ھەناوی  خۆیدا  دروستکرد سەرباری  ئەوەی  دەیان تاقمی  وەک تۆڕی تێرۆریستی  حەقانیی، حركەی مجاهدین، جیش محمد لشكر گیبە (جیش الصالحین) ،لەشكر ئای  جانگیفی  و چەندینی تر  لەو وڵاتەدا  ھەن  و ھەژمونیان  زۆرە .پاکستانیش کۆمارێکی ئیسلامیی سونی یە،بناغە و سەرچاوەی  دەستورەکەی شەریعەتی ئیسلامە،بۆیە  روانینی   حکومەت  و تاقمە ئیسلامییەکان  لە یەکترەوە  نزیکن ،سەرۆکی  حکومەتی ئێستا  (عمران خان)  لەگەڵ  رارایی  و یاری کردن لەسەر پەتە جۆر بەجۆرەکاندا،بەڵام  ھەمیشە  سەرەنجام  بە لای ئیسلامییەکاندا  دای ئەیشکێنێت.ھەر لەم روانگەیەوەیە کە   رۆڵی  گرنگی بینیوە  لە  گەڕانەوەی  دوبارەی  تاڵیبان  بۆ ئەفغانستان ،ئێستاش  دور  نییە  پاکستان  وەک  دەڵاڵێک  رۆڵی خۆی  نەبینێت  لە  ھەماھەنگیی نێوان تاڵیبان  و  ئیسلامییە کوردەکان لە رێی کونسوڵگەرییە فەخرییە چاوەڕوانکراوەکەیانەوە  .بۆیە پێویستە  حکومەتی  ھەرێم  بە وریاییەوە  مامەڵە بکات  لەگەڵ  ئەم نیاز پیسیەی  پاکستانی  حەشارگەی قاعیدە و  پەروەدەکاری تاڵیبان  و  ئیرھابی ئیسلامیی

13/09/2021



وتارەکانی تری نوسەر