خۆسەپاندن و ئیرهابی فیکریی، خۆشویستنی چەک و چەکداریی لێ دەکەوێتەوە

بارزان شێخ عوسمان
رۆژی پێنج شەممە ١٤ی ئۆکتۆبەر  لە سلێمانی  ھەواڵی کوژرانی  کارمەندێک لە یەکێک  لەسیتییەکان  بڵاو کرایەوە ،بکوژەکەش  ھەڵھاتبو  ،ھەمان رۆژ   ئاسایش  دەستگیرکردنی  بکوژەکەی  بڵاو کردەوە  . ھەڵوێستی باوکی بکوژەکە  جێگەی پێزانینی ھەموان بو  ھەم لە ئاست بەرپرسیارێتیەکەی بۆ روداوەکە ،ھەم دڵدانەوەی کەسوکارە کۆست کەوتوەکە ونیشاندانی ھاوسۆزیی بۆیان.رۆژی پێشتریش لە ھەولێر شۆفێری تاکسییەک دوای  دەمە قاڵێ لەگەڵ  سەرنشینێک ،لەدواوە دوفیشەکی پێوەنا و کوشتی .روداوی ھەمەجۆری تری کوشتن  و توندوتیژیی لەوجۆرە  رۆژانە  و ھەفتانە  و مانگانە  زۆرە و چەندین ساڵە  عێراق و کوردستان گیرۆدەی  سەدان روداوی لەمجۆرە  بەخۆوە دەبینن کە دەرەنجامی  تێرۆری  جەستەیی و فیکریی  سیاسییە ،سەرباری کاریکاتێرە  بێزار کەرە سیاسییەکان کە دیمەن وفیلمی سەیر و سەرسوڕھێنەریان دروستکردوە. 

بەراستیی لە  ھەرێمی کوردستان و شارەکانی  تری عێراق ،کۆمەڵی عێراق و کوردستان  بە گشتیی   خۆسەپاندن ،خۆبە عەنتەر زانین  تیایدا بوەتە دیاردە لە ھەمو کایەکانی ژیان .  یان ئەوەتا  بە رێگەی نیشاندانی باسکی ھێز و بە چەک و تاقم و عەشیرەت ،یا خود بە شەڕەجنێو  و تانە و پلار لەناو سۆشیال میدیا ،سەر  مینبەری  مزگەوتەکان ،سەرجادە و بەردەم مایک و سەر شاشەکان .ئەگەرنا  خوێندکارێکی دوەمی پزیشکیی  و دەمانچە ، شەڕە جنێو ، شەڕ و پەلاماردان ،سەرکێشیی  ئۆتۆمبێل ئاژوتن کوجا مەرحەبا ،یا دکتۆری ددان و  و پارێزەر لە کوێ و ! وشەق وەشاندن  لە کوێ؟! کە ئەوانە  جاران  نمونەی بەرزی رەوشت   وئاکاری  مەدەنیی  و شارستانیی  بون ،خاوەن کەسایەتییەکی بەھێز بو، بەداخەوە   لە،سایەی ئەوسیستمە ناڕەسەنە نەبێت !   ،مامۆستا و   جنێو فرۆشیی  سەرشاشەو جادەکان ،   بەزۆر  سەر و روخسار داپۆشینی  قوتابی  و ناچارکردنیان بە  نوێژکردنی جەژن کەی یەکیان گرتۆتەوە ؟!

ھاوکات کەی بوە و بینراوە قوتابی  دەمانچە و چەقۆ لە مامۆستا دەربھێنێت ؟!  

تەنانەت ئەم خۆ سەپاندن و عەنتەریاتە گەیشتوەتە رادەیەک کە جنێودان  و ئابڕو بردنی خەڵک بچێتە خانەی ئازادیی رادەربڕین  ، جنێوفرۆش ببێتە سیمبولی ئازادیی ،کە روبەروی شتێکیش ئەبنەوە  کەمپین و  خۆپیشاندان بۆ پشتیوانییان  رێک ئەخرێت  .ئەمانە  ھەموی  دەرەنجامی  نالەباریی وەزع وسیستمی سیاسیی وحوکمڕانییە ، دەرھاویشتەی   ئەو ئیرھاب و خۆسەپاندنە فیکرییەیە کە بۆتە باو  ،لایەنێک ھەر خۆی بەراست ئەزانێت  و ئەوانیتر بە چەوت و لادەر و خایین ،یا بێژەر  بە پۆز و مۆڕەو و سوکایەتیی پێکردنەوە  خۆی ئەسەپێنێت بەسەر میوانەکەی  و بینەرەکانیدا.ھەربۆیە  لە ھەڵبژاردنەکاندا  سوپرایز  دەخوڵقێت. 

 
ھەمو ئەوانە فاکتەرێکن بۆ ئەوەی ھەڵگرتنی  دەمانچە  ،کوشتن بەبێ خەمیی و ئەعسابی ساردەوە و بێ سڵ کردنەوە  رۆژ بە رۆژ  پەرە بستێنێت کەسیش  بیر لەچارەسەرکردنیان نەکاتەوە ھەروا بە مرورالکرام  تێپەڕ ببێت . 

ئاخر  ئەگەر  سنورێک دابنرێت  بۆ   سوڕانەوەی لاندکرۆزەری پڕ چەکدار و پیکابی پشت بەتاڵی پڕ لە چەکداری  دەمامک و دەموچاو پێچراو،بەتیژڕەوی بە جادە و بانەکاندا ، ئەو کاتە  نەک   خوێندکاری  کۆلێژە باڵاکان بەڵکو    ھیچ کەسێک زاتی ئەوە ناکات بە دەمانچەو مۆڕە کردنەوە  عەنتەریات  بنوێنێت. راستە تاوانی کوشتنی لەوجۆرە  لە وڵاتە ھەرە پێشکەوتو و ئارام و بێدەنگەکان  و ئەمنییە توندوتۆڵەکان ،رۆژانە  روداوی لەو جۆرە رو ئەدەن ،بەڵام بۆ ناوچەیەکی  چوار پێنج ملیۆن کەسیی  رێژەی تاوانەکان  زۆرترینە و ناخۆش بوە ..وەک چارەسەری سەرەتایی پێویستە  رێوشوێنی قانونیی بگیرێتە بەر  بۆ  سزادانی تاوانبارانی لەو جۆرە وھەر جۆرە تاوانێکی تر ،   سنورێک دابنرێت  بۆ ئەوتۆپخانە و گولە باران کردنانە کە رۆژانە لە مینبەری مزگەوتەکان ،مایک و شاشەی رادیۆ و تەلەفزیۆنەکانەوە، لە ھۆڵەکانی خوێندن  ھەر لە سەرەتاییەوە تا  پەیمانگە و زانکۆکان ،بەرپا دەکرێت  دژی یەکتر  کە  ھەموی  ئاسەوار  و کاریگەری نێگەتیڤی ھەیە بۆدروستکردنی کەسایەتیی وھەڵسوکەوت و ئاکاری  مرۆڤ  و دەبنە مرۆڤی ھەڵچو ،سەرشێت ،توڕە  و خاوەن دەرونێکی  نەخۆش و دەمارگیر ووتۆڵە،ئەستێن و نائارام . 

دیارە  پەروەردەی  خێزان  لەسەروی  ھەمویانەوەیە کە  بناغەی  دروستبونی کۆمەڵە ،ھەر ئەویش  فەلسەفەی پەروەردەی  دەوڵەت  و حکومەت وفەرھەنگ و کلتوری  سیاسیی دیاری ئەکات. 

15/10/2021



وتارەکانی تری نوسەر