کاک نێچیرڤان بارزانی فریاکەوە ئاگاداری؟

ئەبو بەکر هەڵەدنی

ئەم پەیڤانەت کەئاراستە دەکەم جونکە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەکەمانی وداهاتی ئەم میللەتە زۆرێکی لەبەردەستە یان ئاگاداری چۆن سەرف دەکرێ خۆئەگەر ئاگادارنە بیت ئەوە کارەساتتر.

هیوادارم بەووردی بابەکەم بخوێنیەوە کەخۆت دەتووت(دڵنیام لەدڵسۆزی وپەرۆشیت)،ئەگەر خۆشت سەرقاڵ بووی نزیک وڕاوێژکارەکانت بیخەنە بەردەستت،لەووڵاتان سەرۆکەکان بەدەم سکاڵای هاوڵاتیەکانیانەوە دەچن وباش گوێ دەگرن وهەنگاویش دەنێن، هیوادارم ئێمەش ڕێمان لەسەرۆکی وابکەوێ.

کاک نێچیرڤان !دەزانی میللەتەکەت لەچ ژیانێکی سەختادەژین،ڕۆژانە لەدادگاکان لەبەرپارەی کرێ خانووو قیستی کۆمپانیاو دوکانەکان ژن ومێرد لیك جیادەبنەوە،ئاگاداری خاوەن پێداویستە تایبەتەکان چەندە گوزەرانیان سەختە چونکە چەندمانگە موچەکانیانت بەبڕیارێکی قەڕاڵانە بڕیوە،بێوەژنێک سەدوپەنجا هەزاری هەیە بەتەنها لەگەڵ کۆشێ منداڵ هەندێکیشیان کرێچی پێم ناڵێی ژیانی واتاڵ دەبێت کامە بێت،تەنهابەخۆم سەدان لەوانە دەناسم پشت بەوموچەیە دەبەستن.

کاکەگیان زانیوتە سەدان منداڵ خوێندنیان تەرک کرد یان ساردبونەوە لە خوێندن دەڵێن بۆبخوێنین،گەنجی ووڵاتەکەی تۆبەهەزارانیان هیچ ئینتیماوهۆگریەکی بۆنەتەوەونیشتیمان نەماوە لەبەرئەوەی گیرفانی بەتاڵە،چەندیان لەئەوروپاوە گەڕانەوە بەڵام ئێستابێکار دەسوڕێنەوە، ئێمەمانان ڕۆژانە خەڵك یەخەمان پێدەگرێ لەمزگەوت وسەرقەبران وناوپاس وسەرتاشخانەو بەردەم نانەواو چایخانەو بەنزینخانە وسەیرانگاوپارکەکان سكاڵا ودادوبێ دادی خۆیان بۆئێمە دێنن،ئەوانەی بۆت باس دەکەم بەوخوایەی کەتۆی لەهەرێمی کوردستاندا بیست ساڵە کردۆتە سەرۆک وەزیر هەموی چیرۆکی واقعی وحەقیقین.

کاکی من بیستوتە خەڵک پارەی لەفەیەکی پێنج سەددیناری پێ نیە،تەکسی تائێوارە دەگەڕێ دەهەزار پەیداناکات،خاوەن چایخانەیەک پێی ووتم وەک جاران مشتەریمان نەماوە بۆچی بۆچایەکی دووسەدوپەنجادیناری،لەم ماوە چەند ڕوودای کوشتن زۆربوە وخەڵک دەکوژرێ وسەیارەکەی دەفڕێنن،پیاووژنی نەجیبی واکەوتونەتە سواڵ کردن کەبەخەیاڵی کەسدانایەت،،دەزانی بۆکاک نێچیرڤان!لەسێبەش بەشێکی خەڵک لەسایەی ئەوحکومەتەی نزیکەی بیست ساڵە تۆ تیاسەرۆکی مووچە خۆرن ئێستاش ڕوبعێکی مووچەکانیان وەردەگرن زۆربەی چوارسەد بۆپێنچ سەدهەزار وەردەگرن تۆش بە دوومانگ چارێک پێیاندەدەی ئایا بەشی ئاوو کارەبا ومۆبایل وجلوبەرگ ودکتۆر وئینتەرنێت و....هتد دەکات بەدڵنیاییەوە نەخێر.

دەزانی خەلك لەچی نائومێدیەک دادەژی،خەڵک باوەڕناکەن پارە نیە ئەم هەموو ملیاردێر وملیونێرە لەخۆڕا بەچی قوت بوونەوە،ئەم هەموومەزرەعەو ڤێلا ومۆڵ وماركێت وهۆتێلە چۆن وبەچی سەریان دەرهێناوبەرزبوونەوە،بەیانی بامن سەنگەر بگوازمەوە بزانە چۆن ژیانم دەگۆڕێ،ئەوهەموو پارە نازدارە لەباڕ وقومارخانەکان بەبەلاش سەرفدەکرێ،رەوایە لەژێر قەڵەمڕەوی تۆبەهەزار حاڵ نان وبەرگمان لەجەژن بۆژنە پێشمەرگە بەسەدەقەوسواڵ کۆکردۆتەوە،

کاکی برای بۆڕاشکاوانە بەم میللەتە ناڵیی پارەی نەوتەکەیان بۆکوێ دەڕوات،کێ باوەڕ دەکات بەرزبونەوەی نرخی نەوت کارلەموچەناکات ئەی بۆکەپارەی کەم کرد یەکسەر پەناتان بۆبڕین وکەمکردنەوەی موچەبرد،لەم قەیرانەدا چاوەکەم بۆهەرچی نرخی ڕسوماتە لەدائرەکان زیادتان کردوە.

برا وەرە سەرتەلەفزیون وەرە ناوخەڵک هەرڕۆژەی لەگوند وناحیەو قەزاومجەمەعێکی ووڵاتەکەت دەرکەوە.حاشیەو حمایە لە خۆت دوورخەرەوە قەسەم بەخوالەدونیاو دواڕۆژ فریات ناکەون ،ئەوەی فریات دەکەوێ دادپەروەری وخۆشەویستی خەڵکە، شەرت نیە ئەوانەی لەدەورتن یان پیاتا هەڵدەدەن،یان گرفتەکانت بەبچوک وکەم دەخەنە پێش چاو ڕاستگۆبن دەگەڵت ودڵسۆزتبن...یاخوابینایی چاوەکانمان نەمێنێ گەر حەزبەسەرکەوتنی حوکمڕانی کوردی نەکەین ،بەڵام کام حوکمڕانی بیست وپینچ ساڵە دەبوو زۆرلەئێستە زیاترمان بکردایە،زەوی ووڵاتە بەپیتەکەی تۆ هەمووی بوەبە بەیار جوتیارەکانیشت تاسەرئێسقان نائومێد جونکەی پارەی سێ ساڵی گەنمە کەشیان وەرنەگرتوەو بەرهەمە خۆماڵیەکانیش بوونەقوربانی هاوردەی بیانی. بەراوردی خۆت وکەمترلەیەکساڵ حوکمڕانی تاکە پێشەوای کورد قازی محەمەدت کردوە بزانی دەسکەوتی کامتان زیاتربوو ..

بەڕێزسەرۆکی حکومەت سێکتەرێکی حوکمڕانی نیە تەندروست بێ تکایە تاکار لەکا رنەترازاوە فریاکەوە،گەر تۆبڕیاری ڕاستگۆ وبوێرانەودەستبەجێ وهەنگاوی گەو رەت نا کەدڵی میللەتەکەت خۆش بکەی ئەوکاتە ئێمەش دەبینە پشت وهاوکاروبرابۆت.

دەبا بت بینین بزانین بەگوێی ئەوانە دەکەی لەزەنگی مەترسی وکارەسات وەبیرت دێننەوە یان ئەوانەی پێت دەڵێن گێیان مەدەرێ باهەر بۆخۆیان بڵێن،وەک مارتن لۆسەر دەڵێ هونەری مێژوو دادپەروەری یەکلایی دەکاتەوە.

ئەبوبەکرهەڵەدنی

..یەکی ئابی ۲٠۱٦


02/08/2016



وتارەکانی تری نوسەر